کارەساتی هەکاری و بازاڕەکەی سەید کاکە

Thursday, 22/12/2011, 12:00

4683 بینراوە


کارەساتی هەکاری و بازاڕەکەی سەید کاکە
کارەساتی هەکاری کە شەهید کردنی دوو پێشمەرگەی قارەمانی وەک شەهید عەلی عەسکەری و دکتۆر خالیدی لێکەوتەوە، هەروەک ٣١ ئاب پەڵەێکی ڕەشە لە مێژووی پڕ خیانەتی بنەماڵەی بارزانی و پارتی، دیارە زۆربەی سەرچاوەکان کە باس لەو کارەساتە ئەکات ئەگەرچی جیاوازی لەشێوازی باسکردنی بەدی ئەکرێ، بەڵام لەکۆتایدا هەمان ڕاستی دەرئەخات کە قیادە موەقەتەی پارتی پێشوەخت بە فەرمانی ئیدرس بارزانی بڕیاری شەرکردنیان دابوو. ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە هەڵوێست گۆڕینو بازرگانیکردنی کەسانێکە کە لەو شەڕەدا بەژداربوون، لەمانەش سەیدکاکەی ئەندامی سەرکردایەتی پێشووی پارتیە، ئەو قسانەی لە کەناڵی ئێن ئار تی کردینی جیاوازێکی ئێجگار زۆری هەبوو لەگەڵ باسکردنی پێشووی ڕووداوەکە لەلایەن ناوبراوەوە کە لە کتێبی بیرەوەریەکانی چەند ساڵێک لەمەوبەر چاپی کردبوون. لە کتێبەکەیدا کە ئەوسا پێشمەرگەیحزبی سوسیالستی کوردستان بوو بە ڕوونی دان بەو ڕاستیەوە ئەنێ کە بنەماڵەی بارزانی بەتایبەتی ئدریس بارزانی ڕاستەوخۆ ڕێنمایقیادە موەقەتەی کردووە، بگرە شەهیدکردنی عەلی عەسکەری و دکتۆر خالید بەفەرمانی ئدریس بارزانی بووە، کەچی ئێستا بۆ پاراستنی ئەو بەرژەوندە تایبەتەی کە لەژێرەوە لەگەڵ شەخسی نێچیرفان بارزانی هەیەتیڕووداوەکەی بەجۆرکی تر گێرایەوە هەروەک بەئاشکرا دیاربوو چەند جارێک لەکاتی چاوپێکەوتنەی لە بەرنامەی (ڕوودا و مێژوو) ی کەناڵی ئێن.ئار.تی جەختی لە خۆشەویستی خۆی ئەکردەوە بۆ قیادە موەقەتەی پارتی و شەخسی ئیدریس بارزانی، هەروەک بارزرگانێک هەرجارەو بەنرخێکووتەکانی لە بازاڕی حزبایەتی ئەفڕۆشێتەوە.هێرشەکانی سەیدکاکە بۆ سەر کەسایەتی کاک نەوشیروان مستەفا لە کۆتای چاوپێکەوتنەکە و ڕەخنەگرتنی کەناڵی زاگرۆسی سەر بە نێچیرڤان بارزانی لە کەناڵی ئێن ئار تی سەبارەت بەهەندێ بڕگەی چاوپێکەوتنەی لەگەڵ سەیدکاکە کراوە، بەڵگەێکی ئاشکرایە کە باڵی نێچیرڤان بارزانی ئەیانەوێ لە ماوەی داهاتووش سود لە چەواشەکاریەکانی سەیدکاکە وەرگرن بۆ جوانکردنی کارە قێزەوەنەکانی ئیدریس بارزانی .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە