بەڵێ سلێمانی ئەتک کراوە!

Sunday, 13/04/2014, 12:00

1471 بینراوە


هەندی جار ئازاردانی مرۆڤە ناوشیارەکان پێویستە، چونکە لەکاتی ئازارداندا نرخی ئازادی دەزانن .
چۆن ساڵانە دڵسۆزانی سلیمانی یادی دامەزراندنی شار دەکەنەوە. ئاواش پیویستە ساڵانە یادی ئەتک کردنی سلێمانی لەیاد نەکەن . دەکرێ تائیستا دانیشتوانی سلیمانی بیریان لەو دیرۆکە نەکردبێتەوە سلیمانی تیدا ئەتک کرا ؟ کێ ئەتکی کرد ؟
ووشەی ئەتککردن لەزمانی ئاسایدا بەو مانیایە دی کە دەستدرێژی بکرێتە سەر کەسێک، یان ماڵ و منداڵ و ئەو شتانەی هەیەتی،، بە لاقەکردن، ناشرینکردن لە ڕووی زمانی سۆسۆلۆگی سیاسیی ودبلۆماسیدا ئەوە دەبەخشێ سوکایەتی بەبەهای مرۆیی و نەتەوەیی و نیشتمانێک و شارێک بکرێت .
دەستدرێشکردنە سەرئافرەت(ئەتک کردن)لەهەموو کۆمەڵگاکاندا هەیە بەیاسایەک مامەڵەی لەتەکدا دەکرێ پێدەوترێ(یاسای کەسایەتی)لێ سوکایتیکردن بەبەهای گەلێک. شارێک نیشتمانێک بەیاسایەک مامەڵەی لەتەکدا دەکرێ پێدەوترێ(یاسای پاراستنی بەهای نەتەوە و نیشتمانی). لەئەڵمانیا بەمرۆڤێکی ئەڵمانی بڵێت(تۆ پیساییت)بەپێی یاسای(کەسایەتی) سزادەدرێ. ئەگەر بەهەمان مرۆڤ بڵێت(نیشتمانەکەت ئەڵمانیا . نەتەوەکەت ئەڵمانی)پیساییە ئەوە یاسیەکی ترسزات دەدا. ئەم ڕونکردنەوەیە بۆ ئەوە بوو تا بنوسم شاری سلێمانی لە ڕووی بەهای نەتەوایەتی و نیشتمانی ومرۆیەوە (ئەتک کراوە).

کێ ئەتکی سلێمانی کرد؟
سلیمانی ئەو ساتە ئەتک کرا، کە بووە مۆڵگای جەلالی.

لەو ڕۆژەوەی ئەم دەعبایە(جەلال)پێی نایە سلیمانیەوە. سلێمانی خێری لە خۆی نەدیوە. ئەو شارەی تا ئێستاش ئاسمانەکەی بۆنی هەناسەی پاک و پیرۆزی شێخی نەمری لێدێ.
ئەو شێخە مەزن و هوشیارەی پێش 90 ساڵ فەرمووی ئێمە لە تەک عەرەبدا هەڵناکەین. تا دوا هەناسەی بۆ دەوڵەتی کوردی دەکڕوزایەوە. جەلال هاتوو لەبەر چاو و هوشیاری و ویژدان و کەراماتی هەموو سلێمانی ڕۆشنبیر و شاعیر و ئەشرافی شاردا سوکایەتی بەو ئاواتەی شێخی نەمر و هەموو کوردێکی بەشەرف کرد، کاتێک دەلێت(دەوڵەتی کوردی خەونی شاعیرانەیە) ئەم ووتەیە وەک ئەوە وایە بڵی نەک سلێمانی هەموو ئافرەتانی کورد لەشفرۆش و پیاوەکانیشیان گەوادن.

ڕیمۆن بۆلان دەڵێ : ئەگەر بەها ڕەوشتییەکان(القیم الاخلاقیه‌) و بەها سیاسیەکان لە یەک رێزیشدا نەبن و ئەگەر پێکێشەوە گرێ نەدرێن..ئەوە بەدڵنایەوە لە هیچ دۆزێکدا جیانابنەوە.ئەویش لەبەر ئەوەیە لە نێوانیاندا پەیوەندیەکی دیالێکتیکی هەیە.دەتوانرێ ڕەوتیان بگۆڕدرێ بەڵام قەت لەیەک جیانابنەوە.*١ .
ئاماژەم بە پەیوەندی نیوان ڕەوشت و سیاست کرد . بڕواننە ئەم دوو ڕەوشت و دیدە سیاسیە
پێش 90 ساڵ شێخی نەمر فەرموو ئێمە لە تەک عەرەبدا هەڵناکەین . ڕاستی فەرموو.
جەلال دەڵێ : کێشەی کورد، لەسەر دەستی نەتەوەی عەرەب و عێراقی دیموکراتییدا نەبێت چارەسەر ناکرێت (القچیە الکردیە لا تحل الا فی کتف الامە العربیە و العراق الدیموقراگی *2)
ناماقوڵی کرد11ساڵە (شیبەعس) دەسەڵاتی نۆی عیراق یاری بە کەرامەتی کوردەوە دەکات،
لەنێوان شەڕە گومرگی جەلالی و مەلاییدا ... بەهای مرۆی تاکی کورد ئەتک کرا .
لەنێوان پەیمانی ئیستراتیجی جەلالی و مەلاییدا بەهای مرۆی تاکی کورد ئەتک کرا.
واژەکردن لەسەر بەعیراقی کردنی باشوری کوردستان . بەهای مرۆی تاکی کورد ئەتک کرد


ریتشارد شنایدر لەساڵی 1954لە زانکۆی برنیستون ووتی :
ڕەوشتی دەوڵەت . ڕەوشتی خاوەن بڕیارەکانە. سیاسیەکانە.
بۆیە شاری سلیمانی بە ڕەوشت و ویستی جەلال ئەتک کرا .

شەوی 12.04.2014 لە ئاوێنەی تەلەفزوێنە درۆزنەکەی جەلالیەکانەوە Kurd Sat خانمێکی جەلالی ووتی سلیمانی شاری ئارام و شەهابە.کێ گەرەنتی دەدات ئەگەر ئەوانیش بمانایە وەک هاوڕێکانی کۆمەڵەیان نەدەبوون بەجەلالی بۆگیرفان و ناوگەڵ نەدەچەمانەوە؟ ئارام ڕۆژگار بە پاکی چارەنووسی دیاریکرد. دڵنیابن ئەگەر ئیستا ئارامە بمایە بە ڕەوشتی جارانەوە بژیایە لە تاو جەلالیەکان ناوی خۆی دەگۆڕی بە قەحگان.
بەڵێ سلیمانی ئەتک کراوە : ئەمە ئەتک کردن نییە؟
بەئاشکرا فرۆکەوانی کۆژەری شاری هەڵەبجە ئازاد بکرێ و کەسێک ویژدانی نەجوڵێ؟ بە بەرچاوی شاری سلیمانیەوە ڕۆژانە سەدەها تەنکەر پیتڕۆڵ دەدزرێ شار هەربێ دەنگە و موچەی داماوەکانیش نیە. وەک خۆیان ووتیان ژێرزەمێنەکان سەخناخە لە دۆلاری مافیاکانی جەلالی .
ڕۆشنبیران و نووسەران . شاعیران . هونەرمەندانی شار. لە جیاتی ئەوەی تۆژێکی شۆڕشگیر بن. بوون بە سوپایەیەکی مشەخۆر.

ئایا ئەمە ئەتک کردن نییە؟
ئافرەت لەکۆمەڵگای جەلالیدا (سلێمانی)وەک ئاژەڵ دەکۆژرێ ئەتک دەکرێن . دادگا و مزگەوت. خواش لێ بێدەنگە. چیرۆکی ئەتک کردنی ئافرەتی کورد لەلایەن جەلالیەکانەوە زۆرە.

ئایا ئەمە ئەتک کردنی سلێمانی نییە؟
تا هەراکەی سوریا . جەلالیەکان مۆچەی تایبەتیان بۆ ملازم محسن بڕیبووە بە نۆێنەری تایبەتی جەلال موچەکەی دەنارد بۆ دیمشق. چیرۆک و بەڵگەی ئەتک کردنی سلیمانی زۆرە کاتێک دەبێ گشتی ئاشکرا بێت .

ئەتکردن تەنیا دەستدرێژیکردن نییە بۆ سەر 8 سانتیمتر گۆشتی نێوگەڵی ئافرەت.
گەلێک ئەمە هوشیاری بێ... دەبا کۆیلە و ئەتکراو بێت..
چەند جوانە ئەم ووتەی محمد پێغمبەری موسوڵمانەکان کە دەڵێ :
کیفما تکونوا یول علیکم .... ئەو ژیانەی هەتانە .. شایانی خۆتانە .

1: Raymand polin.Ethique.et politique .paris1968
ڕیمۆن بۆلان .... من دبلوماسیە الی الاستراتیجیە... پاریس 1968
2: کوردستانی نۆی لە25-02-2008

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە