دزی و کاره‌ به‌دڕه‌وشته‌کانی (دیندار زێباری) بە بەڵگەوە...

Friday, 02/10/2009, 12:00

2262 بینراوە


دیندار زێباری كوڕی فەرزندە زێبارییە لەدایكبووی ئاكرێیە و بە داخەوە زاوای ماڵە خاڵە سلێمانییەكانی نێچیر ە و كچی خاڵی نێچیر بارزانی سەرۆكی حكوومەتی پێشووی هەرێمی كوردستانی لەلایە، كە كچی بنەماڵەیەكی دەوڵەمەندە.
دیندار زێباری گەورەترین دز و خیانەتكاری تاڕاددەیەك بزری نێو پارتییە كە، بەڕای زۆربەی ئەوانەی ئاشنایەتییان لەگەڵ دا هەیە و دەیناسن، ئەگەر بێتوو بنەماڵەی بارزانی بزانن ئەو جۆرە كەسایەتییە نابوتە ئاشكرایەیە، هەر زوو دەیگێڕنەوە بۆ ئەوڕووپا بۆ ئەوەی لە دیسكۆكانی ئەوێ بەردەوامیی بە ڕابواردنەكانی لەگەڵ كچە سۆزانییەكان بدات.
دیندار زێباری ئێستا ڕێكخەری نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كارووباری حكوومەتی هەرێم كە جگە لە نەگبەتی و خراپەكاری و قوڕبەسەری بۆ ئەو میللەتە هیچ سوودێكی دیكەی بە كورد نەگەیاندووە، بەڵگەش بۆ ئەمە بەڵێن و وەعدەكانییەتی بە ئاوارە كوردەكانی سووریا و ئێران و توركیا كە لە كەمپەكانی دهۆك و مەخموور و سلێمانی نیشتەجێن، سەرەڕای ئەوەش تەواوی بەرپرس و كارمەندە كورد و بێگانەكانی UN و ناو ئەنجوومەنی وەزیران ئەو باش دەناسن كە چ مارێكە بەڵام لەبەر مەعیشەت و پۆستەكانیان ناوێرن دەنگی لەگەڵدا بكەن، دواجاریش بەرپرسی ئۆفیسێكی یوئێنی بە شەق لە نووسینگەكەی خۆی لە ئەنجوومەنی وەزیران فڕێداوەتە دەرەوە نەك لەسەر مەوقیفێكی نەتەوەیی بەڵكوو تەنها لەبەرئەوەی لەكاتی قسەكردن سەیری دینداری نەكردووە.
نووسینگەكەی دیندار زێباری بەوە بەناوبانگە كە هەر كەسێك تیایدا دامەزرێت دوای دوو هەفتە یان یەك مانگ بەجێی دەهێڵێت ئەوەش لەبەر ئەو هۆكارانەی خوارەوە:
یەكەم : داوێن پیسی و ئیستیغلال
لەمەیان دیندار كەسێكی زۆر بێدین و بێ جورئەتە و مەسەلەی ماددە و پارە و دەسەڵات بەكاردەهێنێت بۆ ئەوەی ئیستیغلالی كچە فەرمانبەرەكانی بكات و لەگەڵیان ڕابوێرێت، بۆ ئەمەش دەیان بەڵگەی زیندووم لەبەر دەستە بە دەنگ و ڕەنگەوە لە ئەوڕووپا و لە كوردستان كە ئەگەر دیندار زێباری واز نەهێنێت و نەگەڕێتەوە ئەوڕووپا بە دڵنیاییەوە بڵاوی دەكەمەوە.
دووەم : دەروون پیسی و ڕەقلێبوونەوە،
بەپێی بەدواداچوونەكەمان، هەندێك لە كارمەندەكانی دیندار خەڵكانی باشن بەڵام هەندێكیان هەتا بڵێ بێغیرەتن بە شێوەیەك كە هەموو شتێك قەبووڵ دەكەن، تەنیا لە پێناوی ئەوەی مووچەكەیان نەبڕدرێت، چونكە كارمەند لەلای ئەو تەنها دەبێت واز بهێنیت كە ئەویش دواتر دێمە سەری، ئەگینا نەقلبوون و گواستنەوە نییە بۆ شوێنێكی تر، دیندار زێباری ئێستاش وا دەزانێت هەر لە گوندە و دەسەڵاتی ئاغایەتی بەسەر كارمەندەكانی دەفرۆشێتەوە بەشێوەیەك لە هیچ كارمەندێكی قەبووڵ ناكات پێی بە خواریی دابنێت و زۆربەی جار لە كۆبوونەوەكانی باسی ئەوەی كردووە كە حساب بۆ (نێچیر بارزانی)ـیش دانانێت چ جای كارمەندە بەستەزمانەكانی نازانێت ئەگەر نێچیر نەبێت لە ئەوڕووپاش خۆی ناگرێتەوە، لە ماوەی ڕابردووشدا زیاتر لە دە كارمەندی خۆی دەوامیان بەجێ هێشتووە لەبەر ئەو تەسەڕوفات و هەڵسوكەوتە نا بەجێ و ناشیرینانەی ئەو بەرپرسە، كە بەوە بەناوبانگە بەردەوام هاوار دەكات بەسەر كارمەندەكانی كە تەواوی ئەنجوومەنی وەزیران شایەدی ئەو بەزمەی ئەون.
سێیەم : دزییە تایبەتی و حكوومەتییەكان
دیندار زێباری نزیكەی 30 ملیۆن دینار نەسریەكەیەتی كە حكوومەت بە ئاشكرا پێی دەڵێت بیدزە.... چونكە ئێمە لە بەنك موتابەعەمان كردووە كە پارەكەی بۆ دێت نووسراوە (بۆ د. دیندار زێباری) لە كاتێكدا حەقی خۆیەتی كە تەنها لەفەیەكیش بۆ كارمەندەكانی نەكڕێت، ئەو بە مۆبایلی كارمەندەكانی زۆربەی تەلەفۆنەكانی ڕایی دەكات، كە ئەوەش بەڵگەیەكی دیكەی حاشا هەڵنەگرە و دیوانی چاودێریی دارایی ئەگەر لەو گەندەڵ تر نەبێت دەتوانێت بچێت سەیری وەسڵ و پسوولەكانی بكات ئەوكات دەزانێت ئەو پارەیە بەچی تەسفییە دەكات. ئێمە چەند وەسڵێكی ئەو بەرپرسە گەندەڵەشمان لەبەردەستە لە داهاتوودا بڵاوی دەكەینەوە كە چۆن بە ناوی گۆشتكڕین و چیمەنتۆ و شكانی دەرگا و هەروەها بەنزینخانەكانی خۆی پڕیان دەكاتەوە، سەرەڕای ئەوەی چەند وەسڵێكیشمان لەلایە كە هێشتا پڕی نەكردوونەتەوە تەنیا ناوی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەر نووسراوە، بەپێی زانیارییەكانمان بەردەوام لە كاتی ئەوەی كە پارەكەیان بۆ دێت خەریكی وەسڵ تەسفییە كردنە كە خۆی لە خۆیدا مەشڕووعەكانی خۆی پێ ڕایی دەكات.
دزییەكانی ماددی
دیندار زێباری بە بەرچاوی هەموو ئەنجوومەنی وەزیرانەوە تاخم قەنەفەیەك و تاخمێك مێز و كورسیی بردەوە بۆ مەسیف بۆ ماڵەكەی خۆی كە هەموو ئەنجوومەنی وەزیران ئەوەیان بە چاوی خۆیان بینی، كەچی یەك بەرپرسیش غیرەتی نەبوو قسەیەك بكات كە ئەوەشم بە بەڵگەوە لەلایە لە كاتێكدا ئەوە موڵكی حكوومەت بوو نەدەبوایە بچێتە دەرەوەی ئەنجوومەن، پاسەوان و كەسە نزیكەكانی تەواوی ئەو كارانەی بۆ ڕایی دەكەن كە ئەنجامدانی ئەو كارانەش تەنها ترسێكە و بەس، ئەگینا ئەوانەی چواردەوری تەنها چەند كەسێك نەبن ئەگینا ئەوانەی دیكە زەڕەیەكیش سوودیان پێ نەگەیشتووە لە خزمەتكردنی دیندار زێباری، بەڵام وەك خۆیان دەڵێن ئەگەر ئەمرەكانی جێبەجێ نەكەین، وەكوو كوڕە ئێرانییەكەمان بەسەر دەهێنێت.
بەسەرهاتی دەستگیركردنی پیاوە ئێرانییەكە:
ئایا بەڕێز نێچیر ئەوە ڕاستە بەڕای بەڕێزت؟ ئایا ئەو بەستەزمانە ئێرانییەش مرۆڤ نییە و ماڵ و منداڵیی نییە؟
ماوەیەك بەر لە ئێستا دیندار زێباری كارووباری دروستكردنی یەكێك لە ڤێلاكانی دەسپێرێت بە كرێكارێكی كوردی بە ڕەگەز ئێرانی بۆ ئەوەی جێبەجێیان بكات، ڕاستەوخۆ دوای تەواوبوونی كارەكان، ئەو كرێكارە ئێرانییە داوای پارەی حەقدەستی خۆی دەكات، بەڵام دیندار زێباری وەڵامی ناداتەوە، بەڵام دوای ئەوەی چەند جارێك ئەو كرێكارە قوڕەبەسەرە دەچێتە بەر دەرگەیان لە مەسیف سەلاحەددین، دیندار زێباری لێی بێزار دەبێت و بە پیاوە چەتەكانی خۆی دەڵێت (بیهێننە ژوورەوە)، دوای ئەوەی دەیهێننە ژوورەوە بە هەموویان تێرو پڕی تێ هەڵدەدەن و زۆر خراپی لێ دەدەن، دواتر كە كرێكارە ئێرانییەكە بێهۆش دەبێت ڕاستەوخۆ دەیهێننە هەولێر و لە ڕێگەی پێوەندییە فراوانەكانی خۆیەوە دەیدەنە دەست ئاسایشی گشتی و دەڵێن ئەوە (تیرۆریستە) و ئێمە دەستگیرمان كردووە، كە تا ئێستاشی لەگەڵدابێت كەس نازانێت ئەو قوڕبەسەرە چیی بەسەر هاتووە، ئایا بەڕێز سەرۆكی حكوومەت ئەوە ڕاستە بەڕای بەڕێزت؟ ئایا ئەو بەستەزمانە ئێرانییەش مرۆڤ نییە و ماڵ و منداڵیی نییە؟
ئەوە جگە لەوەی كە لەكاتی دروستكردنی ڤێلایەكی دیكەی لە شارۆچكەی ئاكرێ كرێكارەكان داوای پارەی حەقدەستی خۆیان دەكەن، بەڵام دیندار زێباری لە ڕێگەی قایمقامی (ئاكرێ)ـوە هەموویان دەستگیر دەكات و دواتر قایمقام بە دزیی دیندارەوە ئازادیان دەكات.
زێباری ئەو كارانەش ڕاستەوخۆ لەڕێگەی پیاوەكانیەوە جێبەجێ دەكات كە هەموویان خزم و كەسی خۆیەتی و نەخوێندەوارن و یەكێك لە پیاوەكانیشمان لە نزیكەوە بینی دوای ماندووبوونێكی زۆر پێی ڕاگەیاندین كە (دیندار زێباری) ڤێلایەكی لە شاری خەونەكان هەیە یەكێكی دیكەشی لە شوقەكانی زەكەریا هەیە كە تەنیا بۆ ڕابواردن بەكاریان دەهێنێت، ئەو پێی ڕاگەیاندین كە كەسێك هەیە لە ناو یوئێن كار دەكات ده‌ڵاڵی بۆ دیندار دەكات و كچیی سۆزانیی بۆ دێنێت و ناوی (عەبدولخالقە)، هەندێك جاریش كچان دێنێت بۆ واسیتەپێكردن لەلای دیندارەوە، بەڵام دیندار ڕاستەوخۆی لە بەرامبەر كاری سێكسییەوە وەڵامی ئیجابی دەداتەوە ئەو كچە بەستەزمانانە، ئەمە جگە لە كارمەندەكانی خۆی كە ئەگەر كاری سێكسی لەگەڵدا نەكەن پێیان دەڵێت ئیستیقالە بدەن. بەڕێز نێچیر ، یەكێك لەو كچانە دۆستی من بووە كە لەلایەن دیندارەوە داوای كاری سێكسی لێ كراوە، بەڵام ئەگەر بە تەنیا خودا و تۆ بە فریامان بكەویت ئەگینا كێی تر هەیە لەم وڵاتە؟
ــ گرێبەستە خەیاڵییەكان
دیندار زێباری ئەگەر كچێك جوان بێت گرێبەستی بە نزیكەی دوو تا سێ ملیۆن دینار بۆ بەرز دەكاتەوە، كە (د. نووری)ـش ناپرسێت ئەرێ ئەو برادەرە بۆچی كۆپییەكی شەهادەكەی هاوپێچ نەكردووە تا گرێبەستێكی دوو ملیۆن دیناری بۆ كچێك ئیمزا بكات، بەڵام باش دەزانێت ئەو كچە دەبێت زۆر جوان بێت یانیش زۆر تەرتیب بێت بە چاوی ئەوان. ئەوە جگە لەوەی مانگ نییە دوو گرێبەست بەرز نەكاتەوە و دوو كەسیش واز لە دەوام نەهێنن.
ــ مامەڵەكردنی دیندار لە ئەنجوومەن
تەواوی ئەنجوومەنی وەزیران هەڵسوكەوتە موراهیقانەكەی دیندار زێباری شارەزان، لە منداڵێكیش بپرسی باش ئەو دەناسێت، هەتاوەكوو بەرپرسەكانی ئەنجوومەنیش كەیفیان پێی نایەت و دەیان جنێوی بۆ دەنێرن، من نازانم داخۆ كەی نێچیر گوێی دیندار دەگرێت و پێی دەڵێت (ئەرێ بەس نییە موڵك و ماڵی ئەو میللەتەت هەمووی دزی و حەیای ئێمەشت برد؟)
نەسرییە
بەپێی زانیارییەكانی ئێمە (دیندار زێباری) لە ئەنجوومەنی وەزیران بڕی نزیكەی 30 ملیۆن دینار وەردەگرێت و تەواوی پارەكەی تەسفییە دەكات بەبێ ئەوەی تەنها یەك ملیۆنیش بۆ كارمەندەكانی سەرف بكات، ئەنجوومەنی وەزیران دەتوانێت لێژنەیەك پێك بهێنێت و پرسیار لە كارمەندەكانیش بكات بزانێت چییان بۆ سەرف دەكرێت و چیان بۆ دەهێنێت دیندار.
تەزویری دكتۆراكەی
كەسێكی نزیك لە زێباری پێی ڕاگەیاندین كە دكتۆراكەی تەزویرە . من دەپرسم ئایا هیچ لیژنەیەكی پسپۆڕ هەیە لە حكوومەتی هەرێم بۆ ئەوەی سەیری ماستەر و دكتۆراكەی ئەو بەرپرسە گەندەڵانە بكات؟. من بە (نێچیر بارزانی) دەڵێم، ئەگەر كەس تا ئێستا پێی نەگوتووی ئەوەیە كەسایەتی دیندار زێباری، ئەوا ئێمە پێمان گوتی، تكایە با بەس بێت.
ــ ڤێلاكەی لە باكرمان
بەردەستێكی (دیندار زێباری) پێی ڕاگەیاندین كە ئەگەر بزانێت من ئەو زانیاریانەم داوەتە ئێوە، یەكسەر بەبێ لام و جیم سەرم دەبڕێت، هەروەها ناوێرم هەموو شتەكانی ئەویشتان پێ بڵێم كە لەو ڤێلایەی ئەنجامی دەدات، چونكە بەس من دەیزانم، بەس تەنها ئەوەندە دەڵێم، (شێخ زانا) بە چارەگی ئەویشی نەكردبوو ئیعدامیان كرد، ئیشالا ئەویش بە هەقی خۆی دەگات،
شێخ (دیندار زێباری) بە شوفێر و پاسەوانەكانی كاری ناو ڤیڵاكەی جێبەجێ دەكات و لەوێش پێشوازی لە چەلاوخۆرەكان دەكات، ئەو (زێباری) شەڕی گەورەی لەگەڵ مامیەتی كە ئێستا ئاغای زێبارییەكانە، چونكە گوایە ئەو (دیندار زێباری) موستەحەقی ئەوەیە ببێتە ئاغای یەكەم، هەرچەندە دیندار باوكیشی ئاغای ناوچەكەیەتی، بەڵام گوێمان لێبووە كە كەسێكی باش و لەسەرخۆیە .
ــ ڤێلاكەی لە ئاكرێ
بەپێی زانیارییەكانی ئێمە (دیندار زێباری) دوو خانووی هەیە لە ئاكرێ كە تەنها بۆ ڕابواردن سوودیان لێی وەردەگرێت، بۆ ئەمەش بەڵگەمان لەلایە و لە داهاتوودا بڵاوی دەكەینەوە، لەبەرئەوەی نامانەوێت كێشەی كۆمەڵایەتی بۆ خانەوادەی ئەو كچانە دروست بێت لە حاڵەتێكدا ئەو بێ ئەخلاقە بگەڕێتەوە ئەوڕووپا، بەپێچەوانەوە سوێند دەخۆم تەواوی بەڵگەكان ئاشكرا دەكەم كە بە خەیاڵێش بیری لێی نەكردووەتەوە چۆن كەوتووەتە بەر دەستمان. هەروەها دەیان زەوی لە كلدانییەكان داگیر كردووە كە بەردەوام لە ناوی پیاوەكانی خۆی شانازی بەو داگیركردنە دەكات و دەڵێت ئەوانە هەر مرۆ نین.
ــ ڤێلاكەی لە دهۆك
بۆ ئەوەی چەند سەرەداوێكمان بەدەست بكەوێت سێ جار سەردانی دهۆكمان كرد و كەس نەیدەوێرا ماڵی ئەومان نیشان بدات، تەواوی هەموو پێنج شەممەیەك دیندار دەچێتەوە بۆ دهۆك و سەردانی بەنزینخانە و پڕۆژەكانی خۆی دەكات لە دهۆك بە تایبەتی ماوەی سێ مانگە خەریكی دامەزراندنی بەنزینخانەیەكە بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری ئیش و كارەكانی بێت، ناشهێڵێت پاسەوانەكانی بچنەوە ناو ماڵ و منداڵی هەتاوەكوو لە ڕۆژانەی هەینیشدا بەشێوەیەك ڕۆژانی هەینیش تەرخان دەكات بۆ ڕابواردنە سێكسییەكانی كە بەهیچ شێوەیەك نایەوێت لەوەیان كۆڵ بدات. بەڵگەیەكی دەنگیشمان لە بەدەستە بەڵام لەبەر دەنگی دووەم كە قسە لەگەڵ كەسێك دەكات بۆیە نامانەوێت لە كاتی ئێستادا بڵاو بكەینەوە.
ــ بەنزینخانەكەی لە ئاكرێ و دهۆك و زاخۆ و هەولێر
(دیندار زێباری) ژمارەیەك بەنزیخانە و شوقەی بازرگانی هەیە بەڵام زیاتر بە ناوی یەكێك لە پاسەوانەكانی دەكات كە ناوی (ج) ئەویش بۆ ئەوەی خۆی ئاشكرا نەبێت لە پڕۆژەكانی، بەتایبەتی ئێستا خەریكی كارێكی بازرگانییە لەگەڵ كەسێك كە بە شێخ بەناوبانگە كۆمپانیاكەی ناوی (ش. ب)ـە و خزمێكی (دیندار زێباری) پێی ڕاگەیاندین كە دیندار پڕۆژەی لە حكوومەت بۆ دەگرێتەوە بۆ ئەوەی ئەویش بیفرۆشێتەوە، لەم نێوەندەشدا پارەیەكی زۆر بەر (دیندار زێباری) دەكەوێت، سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم پێی ڕاگەیاندین كە بەڕێوەبەرێكی گشتیی وەزارەت كە ئەویش لە ئەنجوومەن لە ناو وەزارەت دەوام دەكات تێوەگڵاوە بەوەی كە لەلایەن (دیندار زێباری)ـیەوە داوای لێكراوە كە پڕۆژەی وەزارەتەكەیانی پێ بدات، بەڵام تا ئێستا نازانرێت كە ئایا ئەو مودیر عامە وەڵامی (دیندار زێباری) داوەتەوە یان نا؟، ئەگەر هەر شتێك لە ئارادابێت ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتەكە ئاگادارمان دەكاتەوە.
ــ دیندار زێباری و هەڵبژاردنەكان
لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەكاندا لە ماڵەوە بەدیار تەلەفزیۆن دانیشتبووم، لە ناكاو (دیندار زێباری)ـم بینی لەسەر شاشەی یەكێك لە تیڤییەكان قسەی بۆ بینەران دەكرد، منیش یەكسەر هەڵسام و چوومە ئەو قوتابخانەیەی ئەوی لێبوو، بەڵام داخەكەم لەوێ دەرچووبوو، دواتر لە شاشەی كەناڵێكی دیكەوە دووبارە ئەوم بینی كە لە نزیك ماڵی دۆستێكمان بوو، یەكسەر چوومە ئەو شوێنە و بینیم (دیندار زێباری) چەند گەجەل و گوجەلێكی چڵكاوخۆری وەدوای خۆی دابوو و ئاغایەتی بەسەر خەڵكەوە دەفرۆشت، خۆزگە (نێچیر بارزانی) چاوت لێدەبوو، كە (دیندار) چۆن حەیای تۆشی بردووە، بەو هەڵسوكەوتانە.... لە یەكێك لە بنكەكاندا بە وردی چاودێری (دیندار زێباری) و پیاوەكانیم دەكرد كە چۆن (زێباری) بە تەنیا لەگەڵ كچان قسە دەكات و لێیان نزیك دەبێتەوە و بە ناوی نەتەوەیەكگرتووەكانەوە قسە دەكات كە بەس كاری ئەو نییە و كەسَكیش كە كە بەردەوام لە دوایەوە بوو پێدەچوو مودیر ئیعلامەكەی بێت بەس خەریكی ئەوەبوو كە كەناڵی دیكەی بۆ ڕازیی بكات دەمنادەم دیندار بانگی دەكرد كە بچێت تەلەفزیۆنی دیكەی بۆ بهێنێت. زۆرێك لە پێشێڵكارییەكانیش لەلایەن چاودێرانەوە لەسەر (دیندار زێباری) تۆمار كران.
ــ لێدانی بەردەستەكانی خۆی:
بەپێی قسەی یەكێك لە پاسەوانەكانی خۆی، (دیندار زێباری) لە ماڵەوە لە بەردەستەكانی خۆی دەدات و چێشتیان پێ لێ دەنێت و شتیان پێ دەكڕێت كە ئەوانیش لەبەرئەوەی ئاغایانە ناوێرن ئەو بەجێ بهێڵن، ئەو سەرچاوەیە پێی ڕاگەیاندین كە دیندار پێیانی ڕاگەیاندووە یەك قسە لەلای خەڵك بكەن كارێكیان پێ دەكات كە هەرگیز بە خەیاڵیان دا نەهاتبێت، ئەو گوتی یەكێك لە بەردەستەكانی زۆر بە تەمەنە و هەرگیز ڕەحمی پێ ناكات ئەو زۆر جار لە ئەنجوومەن ڕەوشی تەندروستیی تێك چووە و بردوویانەتە نەخۆشخانە.
ــ ئیهمالكردنی خێزانەكەی:
(دیندار زێباری) بەردەوام سەعات 11 دەچێتە دەوامی ئەنجوومەن و سەعات دوای 5 دەچێتەوە ماڵەوە كە لەمەشیان بەردەوام خێزانەكەی بێبەش كردووە، سەرچاوەیەك پێی ڕاگەیاندین كە خێزانەكەی دیندار هەتا ئێستا بەبیری نایەت گەشتێكی دەرەوەی پێ كرا بێت و ئێستا لە ئەمری واقیع كەوتووە نازانێت بە چ شێوەیەك خۆی لێی نەجات بدات، (دیندار زێباری) زۆر بە موراهیقی هەڵسوكەوت دەكات و خێزانەكەی ئاگاداری ئەو كارە سێكسییانەی نییە.
ــ پاڕانەوەكانی لە سەرۆكی حكوومەت بۆ ئەوەی بیبینێت.
سەرچاوەیەكی نزیك لە نووسینگەی دكتۆر نووری لە ئەنجوومەنی وەزیران پێی ڕاگەیاندین كە ماوەی شەش مانگە (دیندار زێباری) بە هیوای ئەوەیە (نێچیر بارزانی) بیبینێت، بەڵام نێچیر بە هیچ شێوەیەك وەڵامی ناداتەوە چونكە دەزانێت داوای لێ دەكات كە لە شوێنی خۆی بمێنێتەوە، سەرەڕای ئەوەی چەندین جار لە لایەن وەزیرەكانی حكوومەتەوە شكاتی لێ كراوە كە هەڵسوكەوتێكی زۆر ناشیرینی هەیە لە ناو حكوومەت و لە دەرەوەشدا، بۆیە ئەو بەردەوام دەپاڕێتەوە لە نووسراوەكانیدا و دەڵێت، ڕێزدار جەنابی خاڵ نێچیر یانیش ئەزبەنی، تكایە ئەگەر بەڕێزتان ئەمر بفەرموون بۆ ئەوەی لە دەرفەتێكی كورتدا بەڕێزتان ببینم بۆ ئەوەی باسی كارو چالاكییەكانی ئۆفیسەكەمانتان بۆ بكەم، بەڵام بەداخەوە هیچ جارێك وەڵامی ئەو نامانەی ناهێتەوە. سەرەڕای ئەوەش لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە كەس حسابی بۆ ناكات ئەوەش بەهۆی شەخسیەتە سووكەكەیەوە كە دەنگی داوەتەوە.
ــ سەردانەكانی (دیندار زێباری) بۆ دەرەوە
(دیندار زێباری) بەردەوام سەردانی دەرەوە دەكات لە هەر بۆنەیەكدا خۆی تێهەڵدەقورتێنێت، وەك سەرچاوەكەش پێی ڕاگەیاندین كە لە دەرەوە بەردەوام لە دیسكۆكاندا دەسوڕێتەوە وەك موراهیقێكی هەژدە ساڵی هەڵسوكەوت دەكات و بەهیچ شێوەیەك یەك زەڕەش خزمەتی گەلەكەی خۆی نەكردووە، ئەو دەیپرسی كە (با نێچیر بارزانی بانگی بكات كە چی كردووە بۆ كورد)؟. كوردێكی دانیشتووی توركیاش پێی ڕاگەیاندین كە ئەو واتە ئەو كوردە لە یەكێك لە هۆتێڵە بەناوانگەكانی توركیا لەگەڵ كچێك ڕایبواردووە، لە ناكاو (دیندار) لە تەلەفزیۆن دەرچووە لە كەناڵی سۆمەرییە، ئەو كچە سۆزانییەش دینداری ناسیوەتەوە و بەو كوڕە بازرگانەی گوتووە كە ئەو پیاوە واتە (دیندار) زۆر لەگەڵ منی ڕابواردووە هەر بێتە ئەو هۆتێڵە بانگی من دەكات.
ڕاگەیاندنی (دیندار زێباری)
(دیندار زێباری) لە ڕاگەیاندنەكاندا بەردەوام وەك فریشتەیەك دەردەكەوێت و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنەكەی كە ناوی (ه. م)ـیە ژمارەی تەواوی ڕۆژنامەنووسەكانی لەلایە و هەمویانی بۆ چالاكییەكانی (دیندار زێباری) ئیزعاج كردووە، چونكە هەموو ڕۆژنامەنووسەكان دیندار دەناسن. لەمبارەیەشەوە ڕۆژنامەنووسێك پێی ڕاگەیاندین كە ڕۆژ نییە ئەو مودیر ئیعلامەی تەلەفۆن نەكات و پێمان نەڵێت كە ئەو فلانە هەواڵ و فلانە چالاكیی هەیە كە بەڕاستی ئیزعاجی كردووین، پێدەچێت لە ئۆفیسەكەی ئەو چایە خواردنەوەیەكیش لەگەڵ سۆزانییەك بكرێتە هەواڵ و بۆ دەزگاكان بنێردرێت، ئەو ڕۆژنامەنووسە پێی ڕاگەیاندین كە لە دوا كۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی (دیندار زێباری) خۆی بینیویەتی (ه.م) زۆر تەلەفۆنی بۆ یەكێك لە كەناڵەكان كردووە بەڵام وەڵامی وەرنەگرتووە لەسەر ئەمەش (دیندار زێباری) لەو (ه.م) تووڕەبووە و بە بەرچاوی ڕۆژنامەنووسەكانی دیكەوە گوتوویەتی بۆچی فلان دەزگە نەهاتووە؟
بەڵگەی دەنگی:
زۆر بەڵگەم لەسەر دزی و كارە سێكسییەكانی (دیندار) هەیە، بەڵام وەك باسم كرد لە كاتی خۆی بڵاویان دەكەمەوە. لە بەشی دووەمی نووسینەكەشمدا كۆمەڵێك بەڵگەی دیكە دەخەمە بەردەستی خوێنەرانی خۆشەویست و نێچیر بارزانی.
تێبینی : ڕاپۆرتێك لەسەر دیندار لە گۆڤاری سیاسەت بڵاو كراوەتەوە تكایە سەردانی ئەو گۆڤارەش بكەن كە ئەویش كۆمەڵێك بەڵگەی دیكە و قسەكانی من دسەلمێنێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە