هۆكارەكانى رێژەى بە شدار بوون لەهە ڵبژاردنى كوردستان

Sunday, 02/08/2009, 12:00

2085 بینراوە


ئەگەر تەماشاى ڕێژەى بە شداربوونى خەڵكى كوردستان بكەین لە هەڵبژاردنەكانى 25\7\2009 كەبریتى یە لە5, 78% بە ئیجابى و بەسلبى، بەجۆرێك ڕێژەكە زۆرەو بە جۆرێكیش كەمە، بە پێى ى ئەو تەزویرو خڕوقاتانەى كەكراون وەك چاودێران باسى لێوەدەكەن ،رێژەى بەشداربوان كەم و زۆرە، واتە ئەگەر هێندە خڕوقات و تەزویرات نەكرا با رێژەكە هەرگیز نەدە گەیشتە ئەوەندە،دیسان ئەگەر تەزویرات نەكرابا رێژەكە زۆركەم دەبوو،لەبەر ئەوەى خەڵكێكى زۆر بڕواى بەهەڵبژاردن و بەدیل و گۆڕانكارى وچاكسازى وململانێ كە نەبوو، لەلایەكى ترەوە لە چاو ئەو تەزویراتەى كراوە ڕێژەكە زۆكەمە،دەبوو زۆر زیاتر با یە، ئەگەرفەعلەن هێندە خەڵكى حەقیقى و تەزویركار بە شداریان كردبێ، رێژەكە هێشتا كەمە ، بەهەرحاڵ ئێمە لێرە دا زۆر بەكورتى باسى هۆكارە سەرەكیەكانى راددەى بەشدارى هاوڵاتیان دەكەین كەبونەتە مایەى ئەوەى هەركەسەو بە هەویاو پاڵنەرێك بەشدارى لەم هەڵبژاردنە دابكا یابەپێچەوانەوە بەشدارى تیادانەكا،دەرەنجام ئەم ڕێژە باوە دەرچێ كەبڵاوكراوەتەوە،جاچ زۆربێ یاكەم ،گرنگ ئەوەیە ئەمانە هۆكاربونە بۆپەیدابونى ئەم ڕێژەى كە باسكرا.
1-فرەلیستى و معارەزە:خەڵكێكى زۆر لەبەرخاترى لیستى خۆى و هە بوونى معارەزە بەشدارى كردووە ،واتە لەبەر خاترى بەدیل و معارەزە هەبوون یا لەدژى معارەزە هەبوون ولیستى ترى بەرابەر بەشدارى كردوە ،بۆئەوەى كێ بڕكێ پەیدابێ یا معارەزە سەرنەكەوێ و لەنێو چێ.
2-هەلبژاردنى تا یبەت: لەبەرئەوەى لە 23/7هەڵبژاردنێكى تایبەت بۆ كۆمەلێ كارمەندو دەزگاى تایبەت كراكە بریتى بوون لە130هەزاركەس و،بەناچارى دەبوو لەكات و شوێن ودەوامى خۆیان دەنگ بدەن دەنا دیار دەبوون و بەركۆمەلێ هەڕەشە و مەترسى دەكەوتن ،ئەوانەش رێژەیەكى زۆربوون وبوونە مایەى زیادبوون و بەرزبوونەوەى رێژەى بەشداربوان، دەنا رەنگە بەخۆشى خۆئەوەندە خەڵك بەشدارى نەكردبا یە لەبەر ئەوەى زۆر وەڕەزو نیگەران بوون لە ماف و ژیان و چۆنیەتى بە رێوەچوونى حوكم و بارودۆخەكە.
3-لیستى كوردستانى:بوونى ڕێكەوتن لە نێوان پارتى و یەكێتى و پێك هێنانى لیستى كوردستانى بە ئیجابى بەسەلبى خەڵكێك بەشدارى بكەن و خەڵكێك نەْ ،لەبەرئەوەى جارێكى تریش دەسەڵات و بەرژەوەندیەكانى كوردستان لەنێوان دوودا دابەش دەكەن وسەرجەم داهات و شتەكان قۆرخ ومۆنۆپۆل دەكەن، خەڵكێك بەشدارى ناكاو دەنگیان بۆنادا، بەپێچەوانەوەش لەبەرئەوەى ئەوان یەكن وبەرژەوەندى خەڵكى خۆیان دەپارێزن بەشدارى دەكات.
4-هەڕەشەو ترساندن:زۆر كەس لەبەر ئەوەى پێشتر بەجۆرەها شێوە هەڕەشەى ژیانى لێ كراوەو ترساوە بەشدارى كردوە یا لەو رۆژەدا بە ناچارى دەنگى بۆداون، بەپێچەوانەوەش هەیە لەبەر هەڕەشەو ترساندن ڕقى بۆتەوەو بەشدارى نەكردوەو لەپڕۆسەكە دوركەوتۆتەوەو دەنگى بۆنەداون ئەم ڕێژەیە دەرچوو،دەنازیاتر یاكەمتر دەبوو.
5- ڕەگەز پەرستى حزبى:لەبەر ئەوەى خەڵكێك لەگەڵ حزبێكەو هەمووژیان و ماف و بەرژەوەندى لە ئە و حزبەیە و ،دەمارگیرو وابەستەى ئەم حزبەیەولەبەرى دەرناچێ، لەبەر هەر هۆیەك بێ ژیانى پەیوەستە بەم حزبەو ،بەخۆشى و ناخۆشى بێ دەنگ بۆئەم لایەنە دەدا، یالەبەرئەوەى دژى ئەم حزبەیە و زۆرغەدروزوڵمى لێ كراوە هەرگیز دەنگى بۆ ناداو بەشدارى ناكا،كەواتە بە هەردووباردا رێژەكە دەگۆرێ.
6- خزمایەتى وناوچەگەرى:هەیە لەبە ر دەمارگیرى تیرەو ناوچە گەرى یا لەبەر ئەوەى كاندیدى خزم و عەشیرەت وناوچەكەى لەم لیستەیە دەنگى بۆدەدا ،هەشە لەبەر ئەوەى ڕقى لەتیرەو ناوچەو حزب و وخەڵك و كاندیدێكە دەنگ نادا، ئەوەش كارلەرێِژەكە دەكات.
7- پەرێزى حزبەكان:بەچاكەو بە خراپە پەرێزوئەداو ڕابردووى حزب و لیستەكان كار لە هاوكێشەى دەنگەكان دەكان،هەیە لەبەر ئەوەى حزبێكى خۆش گەرەكە وخزمەتى كردوە دەنگى بۆدەداو،هەشە لە بەرئەوەى دژى حزبێكەو خۆشى لێ ناێ و پەرێزێكى خراپ و نێگەتیفى هەیە دەنگ ناداو بەشدارى ناكا ،وێراى ئەوەى بەدیلى تریش نى یە.
8- ئەداى حكومەت:لە بەر ئەوەى لەچەند ساڵى ڕابردو حكومەت كارى كردوەو نەكردووە، چاكەو خراپەى كردوە، هەركەسە و بەجۆرێك یا بەپێى بەرژەوەندى خۆى و حزب و كەس و كارەكەى دەڕوانێتە ئەداى حكومەت ، ئەوەى خزمەتى كرابێ و پێ ى ڕازى بێ بەشدارى دەكا، ئەوەى هیچى بۆ نەكرابێ و پێ ى ڕازى نەبێ بەشدارى ناكا، ئەوەش كارى سەلبى و ئیجابى لە ڕێژەكە دەكات.هەشە سەیرى بەرژەوەندى گشتى دەكا ئاخۆ حكومەت چى بۆخەڵك كردوە بەوپێ یە بەشدارى دەكا وناكات.
9- هۆشیارى وخەم خۆرى خەڵك:ڕێژەى بەشدارى تارادەیەكى زۆر دەكەوێتەوە سەر ڕاددەى تێڕوانین و هۆشیارى و خەمى خەڵك،ئاخۆ چلۆن دە هەڵبژاردن و حكومەت و چارەنووس و چەمكەكانى تردەگەن، تاچەند بەخەمى ئەم كارەن ،هەر كەسەو بەپێ ى تێگەیشتن وخەمخۆرى خۆى بەشدارى دەكات وناكات.
10- داخوازى خەڵك: هەر كەسەو سەیردە كا ئاخۆ لەڕابروو كێ وكام حزب هیواو ئاواتەكانى تاقیق كردوەو دەكات،چى بۆكراوەو چى بۆدەكرێ، بەپێ ى ئەوە بەشدارى دەكاو دەنگ دەدات.
11- هە ستكردن بەمەسولیەت: هەركەسەو بەپێ ى هەستكردن بەمەسولیەتى ژیان وئیدارەو كۆمەلێ چەمك و مەبەست بەشدارى دەكاو ناكات.
12- ئیتر ئەمانەو دەیان هۆكارى تر هەن دەبنە هاندەرو ما یەى بەشدار كردن و نە كردنى تاك لەم هە ڵبژاردنە كە هەموویان بەئیجابى و بەسەلبى كەم تازۆر كاریگەرى خۆیان هەیە، بۆ وێنە: پاراستنى ئەمنى قەومى وئایندەى خاك ووڵات ،بەدەست هێنانى دەسكەوتى زیاتر بۆخۆو حزب و كوردستان، سەركەو تنى پڕۆسەكە وپێشوەچوون، تەزویركردن وئاسانكارى كردن بۆ خەڵكێك وڕێگرتن لە خەڵكێكى تر، هەق وناهەق، شەرعیەت و ناشەرعى هەڵبژاردن،پەرێزو هەرێزوڕابردووى حكومەت وحزبەكان و،...هتد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە