سەرخۆشێك و كورێكی بارزانی و كورە نازدارەكەی تاڵەبانی لە واشنتن چی دەكەن؟

Thursday, 06/08/2009, 12:00

1689 بینراوە


زۆر دەمێكە ئەمویست شتێك بنووسم لەسەر نوینەراتی هەرێم بەڵام كەمی كات دەرفەتی نە ئەدام ئەوەبوو یەكێك لە هاوری خویندكارەكانم بابەتیكی نوسی لەسەر سەردانی خۆی بۆ ئەو ئۆفیسە كە چەند توشی لێپرسینەوە بووە لە لایان كەسێك بە ناوی دەسكۆ بۆیە داوای كرد كە منیش باسی رۆژی سەردانەكەی خۆم بكەم .كومەلێك راستی بڵیم كە لەم نوینەراتیە بە ناو كوردە بەسەرم هاتووە بۆ ئەوەی خەلكی خۆمان و خۆینەرانی كوردستان پۆست كە ئەویش تەنها ماڵپەرە ئەتوانین قسەكانی خۆمانی تیدا بكەین بە ئازادی روونبكەمەوە.

من یەكیكم لەم خۆیندكارانی بۆ دریژەدان بە خۆیندن روومكردە وولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاو لە واشنتن جیگیربووم وەكۆ هەموو هاوولاتێكی دنیا حەزم كرد كە پەیوەندی بە نوینەراتی وولاتەكەم بكەم لە واشنتن پیش سەردانەكەم وامزانی ئەو ئوفیسە نوینەراتی هەموو كورد دەكات بی گۆیدانە باگراوەندی سیاسی و فیكری بەلام تا خۆم نەمبینی بروام نەكرد كە لە خوارەوە بۆتانی باس دەكەم.

یەكەم كەس كە بینم كوریكی گەنچ بوو بە ناوی هیرش عبدالرەحمان لە رووخساری بەدی دەكرا كە زۆر ماندوو پەرۆش بیت بۆ كارەكەی زۆر رۆشنبیرو ئیگتڤ دیاربوو بە خزمەت بوو لەگەلماندا ئەوە قسەی من نییە هی هەموو ئەو خۆیندكارانەیە كە بنیومانەو هاوكارمان بووە من لیرەوە سوپاسی دەكەم بۆ كارەكانی و خزمەتی بە دۆزەكەمان و گومەلگای كوردی لە ئەمریكا.

دووەم كەس بینم كورەكەی بارزانی بوو بە ناو دەسكۆ شیروانی ئەو كەسە بوو كە هاوریكانم وەك نوكتە باسیان ئەكرد بە راستیش بەس لە نوكتە دەچیت نەك ئەو كارەی پی سپردراوە كە بە تایتەڵ نازانم چ نەزانێك دایناوە بەریوبەری كومەڵگای كوردیە لە ئەمریكا بە حیساب" بەس هیچ نازانی لە كومەلكای كوردی كە دەمی كردوە بئ ئەوەی من بناسی ووتی تۆ یەكگرتووی یان سەر بە نەوشیروانی هەروەك كەسێكی بازاری كەوتە قسە ووتن بە كاك نەوشیروان هەر زوو ووتم بەخۆا ئەوە ئاو ڵیڵ ناكات زۆر نا موسەقەف و بی ئەدەبە بە ئینگلیزیەكەی ووتی(یوو نۆت وێڵكەم). دیار بوو ئەوە بەس پارتەكەی وەكۆ چاودێریك بەسەر خەلكەوە دایناوە بە مەبەست.بەردەوام بوو لە قسە بی ماناكانی دیار بوو هەركەسیك بچێت بۆ ئەم ئۆفیسە ئەبێت بە شانو باڵی مەسحودی تەزویرچی و مەلا مستەفای باوكیدا هەڵبڵێت ئەگینا ئیشی ناروا هەرواش بوو بە شانازیەوە باسی راگرتنی كاروباری خەلكی دەكرد كە دلنیا نییە لە باگراوەندی سیاسیان چیەو كارەكانی راگرتوون بەسەدان تەلەفۆنی بۆ دەكەن وولام ناداتەوە.داماو ئەو كۆمەلگایەی كە ئەم نوینەریەتی لە دەرەوە.

سییەم كەس بینەم كوریك بوو ناوی نەجات زۆر سەرخۆش دیار بوو وەكۆ نوینەری هۆلیود خۆی ناساند ئەویش كومەلیك شەكری شكاند ئیستاش نەمزانی ئەلی چی هەر دادە دادە هیرۆیی بوو كەوتە فشە بۆمان بەسەرخۆشی هەر لەو سەرخۆشانە ئەچوو كە لەبەردەم بارەكانی شەوانەی واشنتن كەوتوون نەك ئەو شوینەی كە ئیستا ئەو نوینەراتی كلتۆری نەتەوەیكی لی دەكات بەناو ئەویش دیاربوو هیچ ئەزموونی نەبوو لەكارەكەی هەر ئەیوت ئەگەر پارە هەبیت وائەكەم وا بروا پی ئەچوو وەكو كورە نازدارەكەی تالەبانی ئەویش حەزی لە پارە لووشدان بیت .بۆیە گلەیم لە هۆلیودیش كرد كە ئەم نەجاتە پی تێخستوە.لیرەوە وەكۆ خویندكاریكی راستگۆ بە نەتەوەكەم ئەلیم هیچ ئومیدیكتان بەم نوینەرایەتیە نەبیت چونكە نوینەری ئیوە نیە بەلكۆ نوینەری هێندی نەزانە كە كەسانی وەكۆ نەجات و دەسكۆ و كورە نازدارەكەی تالەبانی نوینەرایەتیان دەكەن.بەزەیم بە نەتەوەكەمدا دیتەوە ئەوانە بەناویەوە قسە بكەن دلنیام هەموو رابردوو میژوویان لەكەداركردووین.
*خویندكاری ماستەر لە زانكۆی كالیفۆرنیا؛

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە