گۆڕانى وتارى یەكێتى و پارتى بۆ وتارى پاڕانەوە

Thursday, 07/05/2009, 12:00

2054 بینراوە


یەكێتى و پارتى ئەم دوپارتە بە درێژاى ماوەى حكوم ڕانى یان , جۆرێك لە نمونەى لە خۆبای بون و تاپۆبونى حكوم ڕانیان پێشكەش كردین , دیمان سەركردە دەنگ هەڵبڕەكانیان لە كۆڕو كۆبونەوە جەماوەریەكاندا مەزایەدەیان بەسەر گەلدا ئەكردو خەباتەكەیان ئەیاندا بەچاوى گەلەوە منەتیان ئەكرد بە سەر خەڵكدا , خەڵكى كوردستانیش ئەوكاتە ئەوەى قبوڵئەكرد , بەڵام لەدوایى فرۆشتنەى خەباتى سەركردەكانى ئەم دووپارتە بەگەل ئەویش بەتاڵانكردنى پارەى وڵات لەپێناو بەرژەوەندیەشەخێی و تاكیەكانى خۆیان , گەلكى كوردستان بێمنەت بون ئەویش بە كڕینەوەى ئەوڕۆژگارەى خۆیان بەڕۆژگارى خەبات و تێكۆشان دائەنێن وەبە پارەى گەلیش قەرەبوى ئەو ڕۆژگارەمان بۆكردنەوە , بۆیە لەم هەڵبژاردنە لێیان بێمنەتین و پاداشتمان داونەتەوە بەزیاوە, یەكێتى و پارتى بە نزیك بونەوە لە هەڵبژاردن ەوتونەتە وتار گۆڕینى خۆیان چونكە ئەم دووپارتە بەئەندازیارى چاوبەستنى گەل ناسراون هەمیشە خۆڵ ئەكەنە چاوى خەڵك , بۆیە وتارى سەركردایەتیان گۆڕاوە بە وتارى پاڕانەوە و لاڵانەوە, گەر بڕوانى بەوردى لە وتارەكەى (مەلابەختیار) لەڕۆژى جیهانى كرێكاراندا زۆر بەڕونى دەر ئەكەوێت كەچۆن ئەپاڕێتەوە , پیاو شەرم ئەكا كە گوێى لەم وتارەبێت , وتارەكەى سەرۆكى هەرێمیش لە پەرلەمانى كوردستان هەر هەمان وتارى جۆرى پاڕانەوەبوو بەس بەشێوەى پاڕانەوەىكەى (مەلا) نەبوو ئەویش ئەیوت گەر هەڵبژێردرامەوە ئێوە ڕازیبن ئەوا ئامادەم لەم پۆستەدا خزمەت كەم, ئێستا لە ناو شەقامى كوردى یەكێتى وپارتى بێ جەماوەر ترین پارتى نێو هەڵبژاردنە كانن ئەویش بە هۆى ئەو بەڵێنە ئاڵتونیانەى لە هەڵبژاردنى ڕابردودا دایان بەخەڵك هیچیان جێبەجێنەكرد , وەبەهۆى لیستى سەر بەخۆ لەم هەڵبژاردنە زیاتر خەونى فیفتى بە فیفتى ئەم دوپارتەى خستە ناو گڵەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە