کێ خاوه‌نی یه‌کێتییه‌ له‌ بادینان؟

Monday, 05/07/2010, 12:00

1406 بینراوە


من بە پێویستم زانی ئەم بڵاوكراوەیە بخەمە بەردەستی هاوڵاتیانی كوردستان و دۆست و لایەنگری (ی.ن.ك) تا ڕاستیەكان زیاتر بزانن لەسەر سەركردەكانی كورد لەناو ڕیزەكانی (ی.ن.ك) دا و بەتایبەتی لە سنوری بادینان, زۆر سوپاسی هەموو ئەندامانی كۆنگرەی سێ ئەكەین كە لە سنوری بادینان كەس وەكو سەركردایەتی دەرنەچوو,ئەم دەرنەچونە ئیجرائاتێكی سیاسیی باش بوو بەڵام بەداخەوە ئەم ئیجرائاتانە دەبوایە لە كۆنگرەی دوودا بكرایەو ئەوەندە درەنگ نەبوایە, حەز دەكەم روونیبكەمەوە ئەو كەسەنانەی كە دەرنەچوون لە سنوری بادینان كە خۆیان لەبەڕێز مام جلال نزیك دەزانی گەندەڵترین كەس بوون لە ناو (ی.ن.ك) دا تەنیا بۆ بەرژەوەندی مەرامی تایبەتی خۆیان كاریان دەكرد كە ڕێزیان لە قودسیەتی (ی.ن.ك) و شەهیدان و ئاوارەكان و پێشمەرگە نە ئە گرت
1. بۆ نمونە كاك عارف روشدی ئەندامی سەركردایەتی لە سنوری بادینان بە پێی توانا لە ساڵی 1991 ەوە تا ئێستا بەم شێوەیەی خوارەوە كاری كردووە, لە سنوری بادینان دوژمنی ئەو كەسە بو كە بە دروستی و ڕاستگۆی (ی.ن.ك) بێت لە پێشمەرگەیەك تا سەركردایەتی بەتایبەتی لە حاڵەتی پلەو پایەو ئیمتیازات , بەڵگەش بۆ قسەكانم عارف خۆی ئەندمی سەركردایەتیى هەژاری كوڕی عارف لە دەزگای زانیاری فەرماندەی گشتی ئیلهامی ژنی عارف سێ پۆستی هەبوو هەتا پێش كۆنگرە پۆستەكانیش [ مەسولی یەكێتی ژنانی بادینان + ئەندامی ئەنجومەنی ناوەند + ئەندامی ڕێكخستنی كۆنی (ی.ن.ك) ], وە قودرەت كە خوشكی خێزانی عارفە بە تەسكیە كرا بە ئەندامی مەڵبەندی زاخۆ وە سالم روشدی كە برای عارفە ئەندامی كۆمەڵایەتی زاخۆ وە خێزانی سالم ئەندام كۆمیتەی زاخۆ بوو وە مستەفا روشدی كە رەفیق حیزبی بوو لەسەردەمی ڕژێمی بەعسدا ئێستا كراوە بە مەسولی كەرتی ڕێكخستنی ئەلمانیا ,هەموو خەڵك لە زاخۆ عارف دەناسن كە پێش ببێت بە سەركردایەتی هیچ شتێكی نەبوو.بەڵام ئێستا خانویەكی لە زاخۆ لە گەڕەكی ئاشێ چەمی كردووە بە 700 هەزار دۆلار ناكردڕێت وە لە ساڵی 2006 لە سلێمانی لە گەڕەكی توی مەلیك خانویەكی كڕی ئێستا 300 هەزار دۆلار دەكات ئێستا عارف لە خانووی كرێدایە لە سلێمانی كە (ی.ن.ك) كرێكەی دەدات, ئەمانەی كە لەسەرەوە ئاماژەم پێدان هەمو خەڵك دەیزانێت بێجگەلەو سەرەوەت و سامانەی كە شاراوەن ! لە سنوری بادینان و زاخۆ پرسیار بكەن بزانن عارف خێری چیبوەو وە چیكردووە بۆ(ی.ن.ك) وە لە هەمانكانتدا عارف روشدی كەمترین زیانی بەرنەكەوتووە لەسەر (ی.ن.ك), وە ئەوەی عارف بووە بە سەركردایەتی بە تایبەتی ڕۆژانی تەنگانە نەخۆی و نە بنەماڵەكەی چی بەرگری لە قیادەی (ی.ن.ك) كردووە بێجگە لە هێنانی گەندەڵی و دووبەرەكی لە ناو یەكێتیدا ئایا مادەم عارف سەركردایەتی بووە و وە خەڵكی بادینانە چی مەترسی لەسەر عارف هەیە بە ماڵو مناڵەوە ناچێتە ناو خانوەكەی خۆی لە زاخۆ .

2. جمال یوسف لە كۆنگرەی دووی (ی.ن.ك) دا خەڵكی بادینان زۆر هەوڵیاندا كە وەكو سەركردایەتی دەربچێت وە دەرچوو.دوای پروسەی عێراق جمال یوسف وەكو كەسێكی نزیك لە بەڕێز مام جلال ڕەوانەی سنوری بادینان كرا, ئەپرسم ئایا هەموو دەسكەوتی جمال یوسف چیبوو؟ لە كاتی هەڵبژاردنەكاندا یان یەكڕیزی ناو كادیرەكان و ڕێكخستنەكان یان لە ناو جەماوەردا. جمال یوسف خۆی باش دەزانێت لە ساڵی 2003 تا ئێستا لە سنوری زاخۆ بە تەنیا زیاتر لە 250 كادرو لایەنگری كۆنی (ی.ن.ك) لە سەردەستی جمال یوسف هەڵاتوون بۆ ناو پارتی یان دانیشتوون لەبەر بێعەدالەتی و بەرژەوەندی شەخسی, دەنگۆی ئەوە هەیە كە جمال یوسف دەستی لەگەڵ میتی توركیا تێكەڵ كردووە چونكە خۆی بە ئەسڵ خەڵكی گوندی (شاخێ) سەربە قەزای (جزیرە) یە نەك خەڵكی زاخۆ وە نفوس و جنسیەی توركی دەرهێناوە بەڵام لە سەر حسابی خەڵكی بادینان بۆخۆی ئیش ئەكات نەك وەكو یەكێتی.كاك جمال ئەندامی سەركردایەتی لەساڵی 2005 قەسرێكی لە دهۆك دروست كرد كە 300 هەزار دۆلاری تێچوو, وە خۆی هەڵبژارد بۆ ئەندامی پەرلەمانی كوردستان , لەساڵی 2008 جمال یوسف لە قەزای جزیرەی كوردستانی توركیا ژنێكی هێناوەو وە قەسرێكی لە جزیرە كڕیوە خێزانە كۆنەكەشی لە دهۆكە,, باش كاك جمال دەستتان خۆش ماندوش بوون بەڵام پێش ببیت بەئەندامی سەركردایەتی كرێچی نەبوویت ؟ ئینجا لەسەر حسابی مەكتەبی ڕێكخستن خانویەكی لە هەولێر بِەكرێگرت تەفاسیل زۆر زۆرن ئایا پرسیار لەخۆتان ناكەن ئەمەخوێنی شەهیدان نیە؟.جەنابت لەگەڵ عاروف روشدی باش دەزانن كە چەند شەهید لەسنوری بادینان هەیەو كە خێزانەكانیان بە مووچەیەكی (400) هەزاردیناری ئەژین و ئێستاش زۆربەیان كرێچین وە پێتان عەیب بووە ڕۆێك لە ڕۆژان سەردانی مالەَشەهیدێك یان كەسایەتیەكی مەعقولی دەڤەری بادینان بكەن, خوێنی پیرۆزی ئەمانە بۆ ئێوەیە یان بۆ كەشەكردن و بەهێزكردنی (ی.ن.ك) ! ئێوە تاوانبارن دەربارەی سنوری بادینان وە تاوانباری سەرەكی قیادەی (ی.ن.ك)ە كە ڕێگەی بە ئێوەدا وە لە هەمانكاتدا كەسی زۆر لە ئێوە ئەقدەم و لە پێشتر كە خاوەنی چەندین شەهیدن هەبوون كە ئێستاش حسابیان بۆ نەكراوە , نە دەبوایە قیادەی (ی.ن.ك) بەمشێوەیەمەجالبەئێوەبدەن. ئەگەر مام جلال و هەموو قیادەی یەكێتی پشتگیری ئێوە بكات تازە ئێوە و ئەوانەی وەكو ئێوە سومعەی لە ناو یەكێتی و سنوری بادینان نەماوە لەبەرئەوە ئێوە بوون بە بە هۆكاری شكستخواردنی یەكێتی لە شەڕی براكوژیدا هەر ئێوەش بوون لە هەموو هەڵبژاردنەكاندا یەكێتی شكستی هێناوە لە هەموو حاڵەتەكاندا بەڕێز مام جلال و ئیدارەی یەكێتی چیماوە بۆ ئێوەی دابین نەكردووە لە هەموو ڕویەكەوە, ئێوە ئەو ئیمكانیەتانە لە خۆتانە سەرف ئەكرد لەبەر ئەوە تەمەنی یەكێتی 35 ساڵ 35 هەزار دەنگ لەهەموو سنوری بادینان نەهێنێت وە یەكێتی خاوەنی دەیان هەزار شەهیدە ئەگەر ئیجرائاتی یەكێتی ئەوە بێت كە ئێوە دەرنەچون ئەوا خەڵكی و لایەنگری یەكێتی ئیجرائاتی لەوە توند تری هەیە وە بەتایبەت خەڵكی بادینان سوكایەتی لەكەس قبوڵ ناكات ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە