.سلێمانی تۆڵەتان لێ ئەکاتەوە ولەبیرتان ناکات دڵنیا بن

Tuesday, 08/10/2013, 12:00

1965 بینراوە


بەڕێزان وەکو دەزانن  لە دوایی ساڵی ١٩٩١ کە کوردستان لە ژێر چنگی بەئس هاتە دەرەوە خەڵکی کوردستان هەناسەیەکی ئازادی  هەڵمژی و وای هەست کرد خەوەکەی هاتە دی و ئیتر بە ئازادی دەژی نەی زانی لە دەست پیاوکوژەکانی بەعس نەجاتی بوو بۆی بکەوویتە دەست کۆمەڵێک دزو داوێن پیس بێ ویژدان  لەبارەی لە دەستدانی ڕۆڵەکانمانەوە ئەتوانم بڵێم بەعس جەندی لێ کوشتین ئەمانە ش بە بیانوی جیاواز و بۆ گیرفانی خۆیان ئەوەندە کەسیان لێ کوشتین و بی سەرو شوێن کرا..شتی ناشرین نەما نەیکەن لەم نوسینەدا تیسک ئەخەینە سەر ئەو کەسانەی کە دەستەڵاتەکانیان بەکار هێناوە بۆ ئازاردانی سلێمانی و ڕۆڵەکانی ئەم شارە بڵاو کردنەوەی فەسادی بۆیە ناسینی ئەم کەسانە پێویستەبۆ ئەوەی  سووک بکرێن وەکوو چون جەمال عەبدووڵا و  عبدول وەهاب سووک کران لەلایەن خەڵکی شاری سلێمانیەوە   بۆیە ئێمە  شەش کەستان پێ دەناسێنین  بۆی بزانن ئەمانە چی دەکەن و کێن .
 .هاوڕێ تۆفیق ..سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە سلێمانی   ئەم زاتە ناموباەرەکە  گەورەترین بەپرسیارێتی مێژوویی کەوەتە سەرشان کاتێک بڕیاری دا خیانەت لە ئازادی و دیموکراسی بکات لە شارەکەی شێخی نەمردا .بڕیاریدا دەست بخاتە بینی دەنگدەرانی ئازادی ئەم شارە و شیوەی جوانی دیموکراسی ئەم شارە بشێوێنێت ... هەڵی بگرن بۆ مێژوو.. ئەمەم بۆیە لە پێش هەموویان دانا چونکە لە هەموویان تاوانبارترە ..
 کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی ..پیاوێک بوو وردە وردە لا سلێمانی ناسرا لە دوای شەڕی برا کوژی کاتێک لە هەولێر ڕاویان نا سلێمانی باوەشی بۆ کردەوە . کوڕانی سلێمانی و خەڵکی سلێمانی گەورەیان کرد..بەڵام هەرزوو دەستی کرد بە داگیر کردنی شار و دابەشکردنی زەوی شارەکە  بەسەر کەس و کار و دەست و پێوەندەکانی  و کوڕەکانی وردە وردە هێنایەوە و دەستیان کرد بە دزی و داوێن پسیی .. ئەوە بوو لە ساڵی ٢٠٠٢  کوڕێکیان لەگەڵ  بێژەرەکەی کوردسات کەوتە     ئاوی دوکانەوە و کۆچی دوایی کرد و بێژەرەکەش  زوو نێردرا بۆ هەندەران .... ئینجا شاڵاوی کوڕی کرد بە بەرپرسی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان  و پاشان بە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ..داگیر کردنی ماڵی پارێزگای سلێمانی  برینەوەی دارەکانی ئەو گردە کە سەدام پێی ئەوت سیەکانی سلێمانی کە بۆ هەناسەدانی  دانیشتوانی ئەم شارە پیویستە ..دزینی نەوت وزەوی و ناوچەیەکی بەرفراوان لە سلێمانی  کە پیویستە لێیان بسەنرێتەوە بە زوترین کات ...باسی کۆرەکەی تری ناکەین چی کرد و سەرف کرد تا بوو بە ئەندام پەرلەمان ...... بە  کورتی ئەم پیاوە سلێمانی بە دەردێک برد  هاوشێوەی بەعس کردی لە کەرکووک چۆن دیمۆگرافیای گۆری ئەمیش وای ەل سلێمانی کرد بەس عەرب نا هەولێری هێنا ....
 عومەر فەتاح ناسراوە بە عومەر مورتاح یەکێک لە نا پەسەند ترین سەرکردەکانی یەکێتی لە دوای مەلا بەختیار  ئەم پیاوە ڤایرۆسێکی گەورەیە کە لە ڤایرۆسی   ئایدز پیسترە  وەکو ئایدز هەموو جومگەکانی ئەم هەرێمەو تەنانەت عێراقیشی گرتۆتەوە  لەبەر ئەوەی هەموو براکانی و خزمەکانی لە ناو داموو دەزگاکانی   حکومەت و حیزبا داناوە ..  برایەکی سەفیرە لە سوید  تەنها سەیرەکەی بای ١٥ دفتەرە . برایەکی تری لە ئیدارەی گشتی خەریکی دزیە  تەنها سەیارەکانی بەردەم مالەکەی بایی ٢٦ دەفتەرە ..... عومەر فەتاح خاوەنەی ٢ هۆتێل و خەستەخانەیەکە  لە لە ئوسترالیا .لە ئوردون مۆڵکی هەیە ...ئەم پیاوە سەردەمێک لە حکومەتا بوو  بە گەندەڵترین سەردەمەکانی حوکمڕانی کوردی دا دەنرێت بە ١٠یان ملیۆن دۆلاری دزی  دەیان شتی نا شەرعی کرد  .ژنەکەی بە جانتا دۆلارەوە  گیرا لە فڕۆکە خانەی سلێمانی ..خرایە بەردەم دادگا لەبەر تەعەدا کردنە سەر رۆژنامە نوس ئاسۆس هەردی .....ئەبێت بە سزای گەل بگات ...
 عەباس مێگفی عەباس       ئەم پیاوە ڕاگری فاکەڵتی پەروردەی  بنەڕەتیە لە زانکۆی سلێمانی  بە پێی بە دواداچونمان بۆ   ئەم پیاوە خەڵکی هەولێرە  دەمێک پیاوی کۆسرەتە  و دەمێک بە شان و باڵی دکتۆر بەرهەما هەڵ ئەدات بەڵام لە  حەقیقەتدا ئەجندای تایبەتی  خۆی هەیە ٢ برای ئەم پیاوە لە   پاراستن کار دەکەن  بە تەواوەتی دژایەتی شاری سلێمانی ئەکات کۆلیژەکەی بریتیە لە ٧ بەش وە پێنچ لە  سەرۆک بەشەکانی کۆنە بەعسی و پاراستنن  کەسێکە  کە سیستمیکی توندی عەسکەرتاری بەکار دەهێنێت کە مایەی بێزاری ستافی کۆلیژەکەیە  بەشێکی دامەزراندووە لە کۆلیژەکە بە ناوی بانکی زانیاری  کچێکی داناوە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر هەموو کەسێک بە ئازادی ڕەخنە بگرێت و ئیتر نەقڵی ئەکەن هەر مانگێک لە بەشێک .ئەم بەشە تەنها لەم کۆلیژە هەیە
.نوسینگەی نهێنی خۆی هەیە کە بەڕێوەبەرەکەی  کچێک بو (ئێستا خێزانی ژمارە ٢ی ئەم پیاوەیە   ...   مامۆستاکانی ئەم کۆلیژە    بە جوار مامۆستا ژورێکیان هەیە بەڵام ئەم ژورێکی گەورەی داوە بە خوێندکاران بە تەنها ... کۆبونەوەی  حیزبی ئەکات لە ناو زانکۆ  سەرۆکی زانکۆش ناوێرێت قسە بکات .....ئەم پیاوە تا ئێستا زیاد لە  چوار جار زەوی و خانووی وەرگرتوە  کە پێویستە لێی وەربگیرێتەوە .جونکە مۆلکی شاری سلێمانیە  بردویەتی ..خوێندکاران و   فەرمانبەران و مامۆستاینی ئەم کۆلیژە لە بارێکی دەروونی ناخۆشدان   لەبەر ئەوەی    بەردەوام لە ژێر هەڕەشەو ترساندنی ئەم پیاوەدان  کە گوایە مایکرۆفۆن و کامێرای لە ژورەکاندا داناوە .....ئەم پیاوە لە چەند ڕۆژی پێشودا  لەلایەن  گروپی هەڵۆکانی  سلێمانی و گروپی زەردەواڵەوە بۆ دواجار ئاگادار کراوتەوە ...بەڵام هەر بەردەوامە لە سەر کارەکانی .
مەلا بەختیار .......ئەم پیاوە من هیچی لەسەر نانووسم جونکە گەورەو بچووک کارەکانیی ئازانێت تەنها شت بیکات بە جێ هێشتنی ئەم ووڵاتەیە  گەڕانەوەی  پارەو پوولی ئەم میللەتە ...تەنها یەک زانیاری ئەڵێم  کە ڤێلایەکی لە   شاری درامنی نەرویچی کڕیووە بۆ بێوەژنێکی کەرکووکی بە  پێنج ملیۆن کرۆن  نزیکەی  ٨٥ دەفتەر ئەکات .   سلێمانی لە بیرت ناکات
 عەمید حمە تایەر . بەڕیوەبەری هاتوچۆی سلێمانی ..... یەکێک لە گەورەترین خاینەکانی ئەم شارە کە پێویستە بدرێتە دادگا لەبەر ئەوەی دەستەڵاتەکانی بەکار هێنا بۆ شیواندنی دیموکراسی لەم هەرێمەدا .. بە دەیان و سەدان مۆڵەتی سوفێری بۆ خەڵک دەرکرد بۆ ئەوەی دەنگ بدەن ...  دلنیا بە بە سزای گەل ئەگەیت ....
 لە سەردەمی ئەم پیاوەدا گەندەڵیەکی زۆر سیستەمی هاتووچۆی سلیمانی گرتەوە ..  کۆمەڵێکی زۆر خەڵکی بە نایاسای دامەزراند ،، کە لە نوسینی داهاتوومدا تیشک ئەخەمە سەر کارەکانی ئەم پیاوە و بەڕێوەبەرایەتیەکەی
 لێرەوە  خەڵکی کوردستان و سلێمانی و گەنجانی ئەم شارە دڵنیا ئەکەمەوە کە  کە شاری سلێمانی بە دەیان پیاوی ئازا و قارەمانی بەرهەم هێناوە . هەمیشە پیاو چاکەکانی لە پیاو خراپ  گەندەڵەکانی زیاتر بووە  بێ خەم بن کە ئەمانە لە بیر ناکرێن و سزادانیان نزیکە . هەرچەندە تا نەخرینە ناو زبڵدانی مێژووە گاڵتەیان بە .شاری سلێمانی و کوڕە ئازاکانی دێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە