نامەیەكی كراوە بۆ وەزیری شەهیدان

Wednesday, 12/12/2012, 12:00

1009 بینراوە




ئەوەی منی نیگەران كرد وەكوو تاقانەیەكی ئەنفال بڕواش ناكەم تاكو ئێستا تۆ بزانیت كە تاقانەی ئەنفال مانای چیەو بەكێ دەڵێن تاقانە ؟ئێمە ئەوكەسانەین كە ژمارەیەك كوڕو كچی ئەو كەسانەین كە ئەنفال كراون وتەنها لەكۆی گشتی خێزانێكدا تاقە كەسێك ماوینەتەوە وئێمەش لەپاش ئەوان ژیانێكی تراژیدیایانە لە سایەی ئەم حكومەتەی كە تۆی كردە وەزیری شەهیدان وئەنفال كراوەكان كە بەداخەوە نەكەسی پلە یەك ودوو لەخێزان وبنەماڵەكەت نەئەنفالن وەنە شەهیدن بۆیە ئێمە تێدەگەین كە ئەو پۆستەت لەپای قوربانیدان پێ نەبەخشراوەو بۆ تەنها جارێكیش نەجەرگت سوتاوە نە پشتت شكاوە نە خەوێكت بینیوە بەكەس وكارە ئازیزەكانتەوە ونە قەترەیەك فرمیسكت ڕشتوە ئیترتێدەگەین كە بۆچی ئەوەندە خەمساردوبێ سۆزیت بەرامبەر ئەم توێژەی ئێمە نیگەرانیەكانی من وهاوتاكانی من لەوە سەرچاوەی گرتوە كە دوێنێ وە ك پیشەی هەمیشەییت كە ئارەزوی خۆدەرخستنت هەیە لە كەناڵەكان وەمەبەست لەوەش تاكو دایكی منداڵەكانت لە وڵاتی بەریتانیا چاوی پێت بكەوێت وبڵێت ئەوە هاوسەرەكەمە كەوەزیرە ,جەنابی مەعالی وەزیر هاتە سەرشاشەو زۆربێویژدانانە كەوتە هێرش كردنە سەرئەو خەڵكە بەئەمەكەی چەندساڵێكە خۆبەخشانە لەهەوڵی بەردەوامی ئەو كەیسەن كە ئەنفال بەجینوسایدبكرێت و خۆشبەختانە هاتە بون و كەچی لەبەرئەوەی ئەم دەسكەوت وكارە ئێوە نەتان كردوە دەبێت بەو جۆرە بێویژدانیە بكەیت وئەوڕاستیە چەواشە بكەیت؟ ئاخرنازانیت هەربێدەنگ بویتایە باشتربوو چونكە ئێمەو خەڵك تۆمان هەرلەبیرش نەبوو ..پەیامێكیشم بۆت هەیە كە بەیانی واتە وەك هەموو لایەك ئاگادارن ڕۆژی پێنج شەمە 13\12\2012هینانەوەی ڕوفاتی ئازیزانمانە بۆزێدی خۆیان ئەو هەڵەیە نەكەیتەوە كە خۆت تێك بدەیت وبەئینگلیزی قسە بكەیت وخۆت بادەیت وخۆت بنوێنی وقسەی لابەلا بكەیت كەپێشترئەو شتانەمان لێت بینیوە ئێمە نازانین وەزیری شەهیدوئەنفال كراوەكان بۆچی ئەوەندە حەزی بەخۆدەرخستن وپۆزلێدانە ؟ ئێمە دەزانین مەعالیتان لەوڵاتی بەریتانیا بویتە وەلێ تۆ لەكوردستان وەزیریت وە بەرپرسیت لە توێژێكی فراوان وتایبەتمەند كە دەبێت جەنابتان لەئاستی ئەو تایبەتمەندیانەی كەس وكاری شەهیدان وئەنفال كراوەكاندابیت كە هەمویان خەڵكانێكی سەربەرزو شكۆدارن ,هیوادارین لە ناوەڕۆكی ئەم پەیامەم گەیشتبیت مەعالی وەزیر....



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە