خوێندنەوەیەک بۆ یاداشتی دوژمنێک (سوڵتان عەبدولحەمیدی دووهەم)

Tuesday, 11/09/2012, 12:00

2875 بینراوە


یادەوەرییە سیاسییه‌کانم : کتێبێکی نایەبی سوڵتانێکی عوسمانلییە و کاک (ئاوات ئەحمەد) وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی. لەناو یادەوەری ئەم پیاوەدا کۆمەڵێک راستی بەبێ ترس و دڵەڕاوکی خۆی نیشانمان دەدات. کە ئەم سوڵتانە و سیاسەتی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانلی بەرامبەر بەدۆزی کورد شرۆڤە کراوە. لەوێدا کورد تەنها ئامرازێک بووه‌. چاکتر بڵێین مه‌قاشێکی دەستی ئەو ئیمپراتۆرە بووە. سوڵتان بەچەند دێڕێک. باس لە نەتەوەیەک دەکات کە لەمێژە لە ئەنەدۆڵدا ژیان دەکەن. ئەو گەلە موسڵمانه‌ و هیچ گرفتی بۆ تورک و ئیمپراتۆرەکەیان نییە. مقاشێکە کە شەڕی ئەرمەنییه‌کانیان کردوە و سوپایەکی تۆکمە بەگەنجانی کورد دروست کراوە. کە لە مێژوودا ئێمە بەسوارەی حەمیدی ناسیومانن (به‌ واتای ئه‌مڕۆ جاش). سوارەی حەمیدی لەبەرگی سوپادا بوون لێ کۆمەڵێک جاش بوون و لەکوێدا ئیمپراتۆر وویستبێتی ئەوە ئەو خوێنە بەلاشەی ناردوە بۆ بەرگری لە ئیمپراتۆکەرەکەی. سوڵتان عه‌بدولحه‌مید ئاوا باس لە کورد دەکات. ئەو نەهاتوە باس لەکورد بکات. بەڵکو هاتووە کورد و ئەرمەنی لە تاکە پەڕەیەکدا جێ کردۆتەوە کە زۆر سادە و ساکار باس لە نەتەوەیەک دەکات کە خزمەتکارێکی ده‌وله‌تی عوسمانی تورکان بووە.
سوڵتان دەڵێ: (بواری ئەوە نییە نکۆڵی بکەین لەوەی ئەرمەنەکان ویلایەتەکانی خۆرهەڵاتمان لە سکاڵەکانیاندا لەسەر حەقن. بەڵام دەبێ ئاماژە بەوە بکەین. کە زیادە ڕۆیشتیی تێدا دەکەن. وەک ئەوەی لە تاو ئازارێک بگرین. کە نەیان چێشتوە. ئەوان گەلێکی ترسنۆکن. خۆیان دەدەنە پەنای دەوڵەتە گەورەکان و لە بەر پڕوپوچترین هۆ هاواریان لێ بەرز دەبێتەوە. بەڵام کوردەکان. بەپێچەوانەی ئەوانەوە. بەهێزو پڕ گوڕوتینن. ڕەق و جیڕن. شوانکارەن. لەدێرزەمانەوە لەو وولایەتەدا دەژین. بۆیە بەچاوی بێگانه‌وه‌ دەڕوانە ئەرمەنەکان لێرە کوردەکان ئاغان و ئەرمەنیش کۆیلە.

با بزانین لازەریف چۆن باسی سوار چاکانی حەمیدی یە دەکات

هۆکاری دروست بوونی سوارچاکانی حه‌میدیه
لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی سۆڤیه‌تی (لازاریف) ده‌ڵێت هۆکاری دروست بوونی سوارچاکانی حه‌میدیه‌بۆ ئه‌وه‌بوو که‌به‌ندی ٦١ی به‌رلین له‌ساڵی ١٨٧٨ دا که‌ئیمزا کرابوو. چونکه‌ڕێکه‌وتنێک بوو له‌نێوانی ئه‌وروپاو عوسمانلی دا بۆ به‌خشینی ئۆتۆنۆمی له‌ڕووی ئیداریه‌وه‌به‌خه‌ڵکی ئه‌رمه‌ن وه‌ده‌وڵه‌تی عوسمانلی ویستی هه‌ندێک چاکسازی بکات له‌دامه‌زراوه‌کانی خۆیدا که‌گوایه‌پێشتر کورده‌کان هێرشیان بردۆته‌سه‌ر ئه‌رمه‌نه‌کان. ئه‌رمه‌نه‌کان ئه‌مه‌یان

به‌هه‌ل قۆسته‌وه‌که‌هێرش بکه‌نه‌سه‌ر دێ نشین و شاره‌کوردیه‌کان زۆربه‌ی زۆری کورده‌کانیان کوشت و سه‌روه‌ت و ماڵیان به‌هه‌ده‌ر بردن.
سوڵتان عبدالحمید هه‌ستی به‌وه‌کرد که‌هه‌ندێك چاکسازیش له‌ویلایه‌تی شه‌رقی دا بکات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وروپیه‌کان هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان به‌ده‌سته‌وه‌نه‌بێت بۆ ئه‌و کێشه‌یه‌. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وروپیه‌کان چه‌ند هه‌نگاوێکیان گرتبووه‌به‌ر بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی سربیاو مه‌قه‌دۆنیاو بولغاریا. ئه‌روپیه‌کان به‌ناوی چاکسازیه‌وه‌یارمه‌تی هێزه‌نه‌ته‌وه‌ی یه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی دا له‌ڕووی سه‌ربازی و سیاسیه‌وه‌خۆیان جیا بکه‌نه‌وه‌له‌ده‌وڵه‌تی عوسمانلی.
ئه‌مه‌ش بووه‌هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌سوڵتان عبدالحمید ‌سوارچاکانی ویلایه‌تی حه‌میدیه‌دروست بکات. وه‌وویستی کورده‌کان خۆیان به‌رگری له‌وڵات و دینی خۆیان بکه‌ن. چونکه‌ده‌یزانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌من و ئاسایش ناچه‌سپێت له‌ئیماره‌ته‌کوردی و ئه‌نادۆڵیه‌کان دا بۆیه‌ئه‌بێت سه‌رنجی سه‌رکرده‌کورده‌کان به‌لای خۆی دا ڕابکێشێت. سوارچاکانی حه‌میدیه‌ش سه‌رنج ڕاکێشانی عه‌شایه‌ره‌کان و سه‌رکرده‌کورده‌کان بوو. سوڵتان عبدالحمید زه‌کی پاشای ڕاسپارد که‌ئه‌و ته‌شکیلاتی عه‌شایه‌ری ناوچه‌که‌بکات و سوارچاکانی حه‌میدیه‌دروست بکات. .
هۆکاری سه‌ره‌کی سوڵتان عبدالحمید له‌دروست کردنی سوارچاکانی حه‌میدیه‌له‌کوردستان دا بۆ ئه‌وه‌بوو که‌کورده‌کان له‌ڕێگای بزوتنه‌وه‌نه‌ته‌وه‌ی یه‌کانه‌وه‌وه‌له‌ڕێگای گه‌له‌کانی غه‌یری تورکیاوه‌به‌کار نه‌هێنرێن ئه‌مه‌ش وای کرد که‌ئه‌م سوارچاکانه‌ببنه‌سوپایه‌کی به‌هێز بۆ ده‌وڵه‌تی عوسمانلی.

بۆ گرنگە ئێمە دوژمنانمان بخوێنینەوە؟

کاتێک لە ئاکەپە دەڕوانین سەیر دەکەین کە لە هەمان منداڵدانی ئیمپراتۆری عوسمانلییەوە هاتووە. ئەوانیش دەیانەوێت لەڕێگەی دینی ئیسلامەوە کورد جارێکی تر فریو بدەن و بەهەمان شێوە بتوانن سۆزی کورد بەلای دەسەڵاتی دیکتاتۆر و فاشیستی تورکاندا ڕاکێشن لە ڕێگەی کۆمەڵێ خۆفرۆشی کوردەوە. کە ڕابەرەکانیان لە نیشتمانە داگیر کراوەکەی باشوردا نمایش دەکرێت. ئەوەتانێ کاتێک ئەردۆغان دێتە هەولێر. هەولێر لەسایەی سەری مەسعود بارزانیدا پڕدەکرێک لە ئاڵای خوێناوی تورکان و لەشەوێکی پەمەیشدا هەمان گۆرانی سۆز بەزمانی تورکی کە بۆ جاشە کوژراوەکانی کورد لە یەکێک لەووڵاتە عه‌رەبییه‌کانی ژێر دەستی ئیمپراتۆری عوسمانلیدا کە کوژراون دەوترێتەوە و پێمان دەڵێن دوێنێ چەند لە ئەمڕۆ دەچێت و نێچیرو مەسعودیش خۆیان دەلەنجێنن.

گەر واز لە کەیسی کورد بێنین لەناو ئەم بیرەوەریەی سوڵتاندا. ئەوە سوڵتان چەندین دیوی تری ژیانی سیاسی و بۆچوونی سەیرمان بۆ ڕوون دەکاتەوە. لەمەڕ ئەرمەنی و باری ئابووری و بازاڕ و بەراوردی وورد لەسەر جولەکە و ئەرمەن دەکات. عوسمانلێکان پلانی ژینگە پارێزی و خوێندەوار کردنی تورکان و گەشەی ئابوری و فێڵی دەوڵەتە زلەکانی ئەورپا و دەیان تەوەری وەک سیخوڕی و بەهەدەر دانی سامانی ووڵات و بازرگانی و هێڵی بەستنەوەی ئەستەمبوڵ بە حیجارە. یان کێشە و جوڵانەوەی بزووتنەوەی ڕزگاری بولگاریا و دەولەتی بوڵکان و عوسمانلی و یابان و داگیر کردنی میسر و دەیان تەوەرو ووڵاتی تری ژێر دەستی ئیمپراتۆری عوسمانلی. کە شایەنی ئەوەیە کورد بزانێت ئەوان چۆن بیریان کردۆتەوە لە سۆنگەی ئەو هەموو هەڵچوون و داچونەدا کورد و دۆزەکەی بەچی گەیشتوە ؟ بۆچی ئەم سوڵتانە لەماوەی زیاتر لە٢٥ساڵ حوکمیدا بەچەند دێڕێک کە هیچ نییە باسی بەشێکی گەورە و گرانی نیشتمانی کوردان دەکات. پرسیارەکە لەوەدایە داخۆ شێخ سەعیدی پیران لەکوێی ئەو هاوکێشەیەدا بووە؟
خوێنەوەی ئەم کتێبە پرسیار گەلیی زۆر دروست دەکات لەسەر ژیانی سیاسی ئەمڕۆی تورکیا و دەوری پارتی کرێکارانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ووڵات یان باشوری بچوک. لەسەرو هەموویانەوە حیزبە ئیسلامێیە کوردییه‌کانی باشور و دەورو نەخشی بنەماڵەی بارزانی لەم ڕۆژەدا.
دەستخۆشی لە وەرگێڕ دەکەمەوە کاک ئاوات ئەحمەد. هیوادارم هەموو ئەو کتێبانەی لە ڕەفەی داگیرکەراندایە و پەیوەندی بە دۆزی گەلەکەمانەوە هەیە بۆ زمانی کوردی وەربگێڕێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە