بە ڕێوەبەرایەتى شوێنەوارى سلێمانى تۆ لە كوێیت؟!.

Tuesday, 19/07/2011, 12:00

1006 بینراوە


كوردستان بەگشتى بەهۆى داگیركارى و هاتنى سوپاى وڵاتانەوە هەر لەكۆنەوە و تائێستاشى لە گەڵدا بێت بەهۆى نەبونى خاوەنیەوە داگیركراوە ئەگەر ئێستاش بەڕێوەبەرایەتیەكانى شوێنەوارەكانى كوردستان دڵسۆزبن بۆشوێنەوارو وڵاتیان لا پیرۆزبێت ناهێڵن شوێنەوارى كوردستان ئاواى لێبەسەربێت ئەوەى من مەبەستمە لەم بابەتەدا ئەوەیە گوندى باراو كەدەكەوێتە ناوچەى شارباژێڕى شارى سلێمانیەوە  پڕۆژەى درووست كردنى مزگەوتێكى بۆدەرچووە ئەو جێگایەى بۆى دانراوە كاتێك دەستیان كردووە بە ئیش و كار تێیدا شۆفڵ ئەو جێگایەى هە ڵكەندوە كۆمەڵَێك ئێسك وز پروسكى زۆرى تێدا دۆزراوەتەوە تەنها لەبەر بەڕێوە چونى كارەكانى خۆیان كەسیان ئاگادار نەكردۆتەوە ئایا ئەمە ئاسەوارە یان نا هەروەها هیچ كەس لەم گوندە بە بیریا نایەت كاتى خۆى ئەمە چى بوبێت بۆیە لێرەوە داوا لە بەرێوەبەرایەتى شوێنەوارى سلێمانى دەكەم زۆر بە زووى بە دەنگ ئەم كارەوە بێت و تیمێكى شارەزا ڕەوانەى گوندى باراو بكرێت ئەگەر ئەمە شوێنێكى ئاسەوار بێت بۆچى بەو دەردە وێران بكریێت ئەم كارە هەوڵى جدى شوێنەوارى پێویستە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە