زانکۆی کوردستان-هەولێر سیخوری بەسەر خوێدکارەوە دەکەن!

Tuesday, 22/10/2013, 12:00

1568 بینراوە




بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو داواکاریانەی کە بەشێک لە خوێنداکارانی زانکۆی کوردستان داوایان کرردبوو بۆ وەرگرتنەوەی مافەکانیان لە راگەیاندنەکانەوە. خالید سالح هەستاوە بە ئابرووبردنی هەر خوێندکارێك کە بەهەر شێوازك رای خۆی دەربریبێت لە میدیاکانەوە. ئەویش بە بلاوکردنەوەی بەشێک لەناوی ئەو خوێندکارانەی کە دەرکراوان لەزانکۆ کە لە تیڤیەکان دەرکەوتوون یان لە تۆری کۆمەلایەتی فەیسبووک داوای مافی خۆیانکردووە ئەویش بە بلاوکردنەوەی ناوەکانیان لە لایەن خالیدەوە لە رۆژنامەکان و سوکایەتی پێکردنیان بە نوسینی ناوەکانیان و نمرەکانیان. ئەو رێوشێوەنەی کە خالید گرتویەتیە بەر ئەو رۆژانەی زەمانی حزبی بەعسی فاشیستم دێنێتە بەرچاو کە بۆیان گێراومەتەوە. چونکە لە هیچ شوێنکی ئەکادیمی نەبووە کە کەسێک سیخوری بکاتە سەر تۆرەکۆمەلایەتیەکان وە پارە بدات بە فەرمانبەرانی زانکۆ لەبەرامبەر هەر سیخوریێک وە ژمارەی سیخورەکان ئەوەندە زۆرە کە زۆر جار سیخوریان لە سەر لایک و کۆمێنتی سەر پۆستەکانیش کردووە دواتر بانگکراون و ئیهانەکراون خوێندکارەکان. باشە چۆن دەکرێت زانکۆیەک نهێنی خوێندکارێک بباتە سەر رۆژنامەکان چونکە لایکی لەپۆستێک کردووە کە خالید میزاجی پێتێکبچێت. وە لەگەل ئەوەشدا زۆربەی خوێندکارانی توشی دلەراوێیەکی زۆر کردووە بە بیانووی ئەوەی دەریاندەکات لەزانکۆ وهەموو رۆژێك واژۆیان پێدەکات بەشتی سەیر سەیری منالانە کە ناچێتە عەقلی کەسەوە وەک پێنەبوونی قەلەم یان جگەرەکێشان لە باخچە یاخود بە کوردی قسەکردن. وە لەگەل ئەم هەموو کارە سەیرانەدا دوو پاسەوانی بەدوای خۆیداوە لەزانکۆ وە هێلەگی گولەنەبر لەبەردەکات بەبیانۆی ئەوەی کە نامەی هەرەشەی کوشتنی بۆ هاتبێت کە هەموو کەسێک دەزانێت سیناریۆی خۆیەتی بۆ ئەوەی نێچیرڤان بارزانی وا هەست بکات کە هەلەکە لە خوێندکارەکانە وە خوێندکارەکان ئەکادیمی نین. ئەو بەو بیرکردنەوە پوچەلانی خۆی دەیەوێت فێل لە دەسەلاتی سەرووی خۆی و ژێر خۆی بکات کە هەرەشیلێکراوە ئیمتیازاتی پاسەوانیشی پێبدەن. ئەو نەوەک شایەنی ئیمتیازاتی نیە بەلکو شایەنی ئەوەش نیە کە ببێت بە فەرمانبەرێکی خزمەتگوزار لە زانکۆ چونکە نازانێت جیاوازی بکات لە نێوان شەقام و زانکۆدا چونکە لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی کەنالی رووداوی نزیک لەخۆی وتی "کاتێک خەلک مۆلەتی شوفێری دەرهێناوە کامێرای چاودێری نەبووە لە شەقام ئێستا خەلک دەتوانێت بلێت ئەو کاتە کامێرا نەبووە پابەندنابم؟!" ئەو تائێستا نازانێت کە زانکۆ مانای کۆنتراکتە لە نێوان خوێندکار و زانکۆکە وە ئەو کۆنتراکتە کاریپێدەکرێ تا خوێندکار دەردەچێت. ئەو هیچ کۆنتراکتێکی نەهێشت کە قوتابی واژۆی کردووە لەسەری بەمەش نزیکەی 400 خوێندکار بوونەتە قوربانی وە ئەوانیتریش لە قەلەقیدادەژین. چونکە 10 نمرەی بۆ رێژەی دەرچون زیادکردوە وە 5 نمرە قەراری نەهێشتوە وە سال دووبارە کردنەوەی لاداوە و کردویەتی بە دەرکردن ئەم کارانەشی هەمووی لەرۆژی وەرگرتنەوەی ئەنجامە کۆتاییەکانی خولی دووەم دەرکەوتوون. وە لە شتە سەیر و سەمەرەکانیش دا ئەوەیە کە ئەو خوێندکارانەی زانکۆیان تەواو کردووە بە سەرکەوتویی ناتوانن بە مێوانی بگرێنەوە بۆ زانکۆ وە ئەگەر کارێکیان هەبێت دەبێت فەرمانبەری پرسگە بۆیان بکات و ئەو چاوەروانبکات لە پرسگە.

(کۆمەلێک خوێندکاری ستەملێکراو لە زانکۆی کوردستان)

بابەتی پێشوو

http://www.kurdistanpost.com/view.asp

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە