بۆ دەزگایەكی راگەیاندن: درۆ كورتە، داوادەكەین: رەنج و ماندووبوونمان، نەسڕنەوەو دەبێ داوای لێبووردنمان لێ بكەن!

Tuesday, 22/09/2009, 12:00

1510 بینراوە


هەموو حزب و رێكخراوەكان و خەڵكی خانەقین وەكالەی ئاژانسی(ئەسوات ئەلعراق)و وەكالەتی ئاژانسى(ئاكا)ئیتالی، سایتی راگەیاندنی ئازادی و سایتی كوردۆساید و رۆژتیڤی و ێوت ئەلعراق...هتد، ئەم راستییانەى خوارەوە دەزانن كە:
1-لەسەر پێشنیار و نووسین و هەوڵی دۆستی حزبمان نووسەرو رۆژنامەنووس سەلام عەبدوڵڵا، محەلی حزبی شیوعی شیوعی و رێكخراوی گەشەپێدانی ئەرتەمیتا لە2007هەڵمەتی كۆكردنی8هەزار ئیمزا دژ بە وشككردنی رووباری ئەڵوەن كۆكردەوەو گەیاندمان بە پەرلەمانی عیراق.
2-لە 2008لەسەر دەستپێشخەری و هەوڵەكانی هاوڕێ سەلام، سەبارەت بە وشكبوونی ئەڵوەن، دەنگی خەڵكی خانەقین بە بەڕێز بەرهەم ساڵح(جێگری سەرۆكوەزیران)گەیاندو بوو بە خاڵێكی گفتوگۆكانی لەگەل ئەحمەدی نەژاد(سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئیران)ولە راگەیاندنەكان باس كرا.
3-ئیمساڵ لەسەر دەستپێشخەری هاوڕێ سەلام عەبدوڵڵا: 1- رێپێوانە هێمنانەكەی رۆژی31/8/2009و بە هاوكاری رێكخراوە دیموكراتەكان، كۆمەڵەی ئەرتەمیتا، رێكخراوی فریاكەوتنی مرۆیی و كوردۆساید-چاك وپشتیوانی رادیوی مەدەنییەت و رادیوی گوڵان ئەنجامدراو دەقی یاداشتەكەی نووسی: ب- هەموو نامەكان بۆ سەرۆككۆماری عیراق، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، نوری مالكی(سەرۆكوەزیرانی عیراق)، نەتەوە یەكگرتووەكان، نووسی و لە سایتەكان بڵاوكرانەوە. ت- بە پشتیوانی وهاوكاری رادیو وتەلەفزیونی ئازادی لە سلیمانی، پێشانگایەك لەبارەی وشككردنی ئەڵوەن بۆ هاوڕێمان، رێكخرا. پ- رێپێوانەكەی بەردەم قونسولگەری حكومەتی ئیسلامی ئیران بە پشتیوانی و هاوكاری مەحەلی حزبی شیوعی كوردستان لە سلیمانی و خانەقین(لەخانەقینەوە9هاوڕێ)ئامادەبوون و20هاوڕێ لە سلیمانی وبەشداربوونی20كەس سەر بە رێكخراوە دیموكراتەكان(ئەركی رێكخستنی دوو پاسیان لە ئەستۆگرت)و 5كەس سەر بە رێكخراوی فریاكەوتنی مرۆیی لە خانەقین.
4-لەژێر فشاری ئێمە وهەموو ئەو بەڕێزانە كە بەشداری چالاكییەكانیان كرد، شاندێكی پارێزگای دیالە سەردانی ئێرانیان كرد.
5-لەسەر پێشنیارو بە سەرپەرەشتكردنی هاوڕێ سەلام، كەمپینی(بایكۆتكردنی كاڵای ئیرانی)رێكخراو لەلایەن رێكخراوی كوردۆساید-جاك، كۆمەڵەی ئەرتەمیتا، رێكخراوی فریاكەوتنی مرۆیی، هەموو حزبە كوردستانییەكان لە یوتۆبۆری(سوید)، رێكخستنی حزبی شیوعی و رێكخراوە جەماوەرییەكان لە كەلار، سایتی كوردستاننێت، كوردستانپۆست، دەنگی سەربەخۆ، گۆڤاری نێوەند، پشتیوانی رێكخراوی كوردۆساید-چاك، هاوڕێ كارمەندو چەندین هاوڕێی تر رۆڵی كاریگەریان بینی لە سەرخستنی.
6-هەر لەسەر پێشنیاری هاوڕێ سەلام، رێكخستنی كۆمیتەی حزبمان و بە ئامادەبوونی چەندین ئاكادیمی، رۆژنامەنووس، نووسەر و مێژووناسی شارەكە لە17/9/2009لەتەنیشت پردی دێڕین ناڕەزایەتییەكمان رێكخست.
7-كۆمیتەی رێكخستنی حزبی شیوعی كوردستان و رێكخراوە جەماوەرییەكانی لە كەلار خۆیی ئامادە كردبوو بۆ ئەوەی پاش جەژن، رێپێوانێكی هێمنانە لە دەروازەی پەروێزخان رێكبخات. هەروا بە هاوكاری كوردۆساید-چاك لە هەولێرو هاوڕێ هاژە سلیمان(ئەندام پەرلەمان)وسالار مەحمود(ئەندام پەرلەمان)نامەیەكمان ئامادەكردبوو بۆ نووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخستنی پێشانگایەك لەبارەی وشككردنی ئەڵوەن لەبەردەم نووسینگەی ناوبراو پەرلەمانی كوردستان.
8-دوێنێ(21/9/2009) رێژەی ئاوی ئەڵوەن بەشێوەیەكی لەبەرچاو زیادكرا، بۆیە هەر دوێنێ راگرتنی كەمپینی بایكۆتكردنی كاڵای ئێرانی راگیراو هاوڕێ سەلام وەك سەرپەرشتیاری كەمپینەكە، بە وێنەی زیادكردنی ئاوەكە لەلای پردی سەوز لە سایتەكان((htt://www.kurdocide.com/ku/news.php
و(www.kurdistanpost.com)و(www.kurdistanan.net) بڵاوكرایەوەو ئێستاش دەتوانن بیخوێنن.
ئەم رەنج و ماندووبوونە بێبەرامبەرە وەك ئەرك لە بەرامبەر شار و ژینگەكەمان ئەنجامداوەو نە چاوەڕوانی چەپلەرێزان و نە پێویستمان بەوە هەیە نێوبانگ دەربكەین و نە بۆ پارەوپوول و پلەوپایە كردوومانە، بەڵام ساكارترین مافی رەوای ئێمە ئەوەیە، ئەگەر باسی هەوڵدان دژ بە وشككردنی ئەڵوەنتان كرد، ئەوا هیچ نەبێ بۆ مێداقییەتی خۆتان، راستییەكان باس بكەن، نەك هوڵ رەنجی حزب و كەس و كۆمەڵی تر بسرٍِنەوە.
هیچ كەس قبووڵ ناكات رۆڵ و ماندووبوونی بسڕێتەوە. ئەگەر داوای لیبووردنمان لێنەكەن لەبارەی شێوەی بڵاوكردنی هەواڵەكە، چونكە چالاكییەكان وەك دەبینن تەنها لەلایەن رێكخراوە دیموكراتەكان و رێكخراوە مەدنییەكان، رێكنەخراوەو لەدواییدا دەڵێین: تەنها راستی شۆڕشگێڕە...هەموو راستییەكان بۆ جەماوەر!
شوعییەكان و ئەڵوەن هاوارێكن لەپێناو رزگاری ئینسان و ژینگەكەی لە چەوسانەوە!

*(ئەندامی لیژنەی مەركەزی و بەرپرسی مەحەلی خانەقینی حزبی شیوعی كوردستان)


22/9/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە