مەسئولەكانى یەكێتى فێرى كاسبیەكى تازە بوون

Friday, 09/10/2009, 12:00

1567 بینراوە


بە پێى هەموو لێكدانەوەكان و ئەو هەواڵانەى كە دەیبیستین حاڵى یەكێتى زۆر خراپە و ڕۆژ بە ڕۆژیش بەرەو خراپ تر هەنگاو دەنێ , دیارە سەركردایەتى ئەم حیزبە لەم ڕووەوە ڕۆڵى خراپیان هەیە چونكە ئەوان هەتا ئێستاش بەو زمانە زبرەى هەڕەشە و تێكدانى ڕیزەكان كاردەكەن و قەت بیریان لەوە نەكردۆتەوە سود لە هەڵەكانى خۆیان وەربگرن ,ئەمانە وا مەستى گەندەڵى و دزى و پارە پەیدا كردن بوون ئیتر لە بیرى هیچى تردا نین , تەنها ئەو ە دەزانن بە یەكێتیەوە كاسبى بكەن و پارەكانیان زیاد بكەن ,لە دواى 25/7 وە یەكێتى ئەوەى خۆیان شانازیان پێوە دەكرد وا دەرنەچوو توشى ئەو دۆڕاندنەگەورەیە بوون , هەتا ئێستا لە یەكێتى وایەهۆى شكستەكەیان گۆڕانە , بەڵام زۆر هەڵە تێ گەیشتون , بۆیە هەتا ئێستاش ئەوان لە سەر ئەو بنەمایە ئیش ئەكەن كە شكست بە گۆڕان بهێنن , ئەبوایە لە دوایى ئەو دۆڕاندنەوە یەكێتى باشتر كارى لە سەر ئەو هۆیانە بكردایە كە توشى ئەو دۆڕاندنەیان كردوە بەڵام وا دەرنەچوو ئەوەى بیریان لێ نەكردبێتەوە ئەوەیە , ئیش و كارى یەكێتى ئێستا بۆتە ئەوەى چەند دەنگدەرێكى گۆڕان بهێنەوە ناو یەكێتى جا نازانم ئەوەى ئەوان پێیان دەڵێن گەڕاونەتەوە ناو یەكێتى بەڕاستى گۆڕان بوون یان نا ,خەڵك پێش ئەوەى گۆڕانیش دروست بێت هەر لە یەكێتى و سەركردایەتیە دزو گەندەڵەكەى عاجز بوون , ئەم یەكێتیە كە توشى دۆڕاندن بوو هى ئەم چەندمانگەى لیستى گۆڕان نەبوو , بەڵكو دەمێكە خەڵك عاجزە چونكە سەركردایەتى یەكێتى دەمێكە ئەو دیوارەیان دروست كردوە لە بەینى خۆیان و خەڵكدا , ئەگەر یەكێتى و سەركردایەتیە نەخۆشەكەى وابزانن بە گەڕانەوەى چەند كەسێك یەكێتى بەهێز دەبێتەوە ئەوە لەو پەڕى خەیاڵ پڵاویدا ئەژین , من بڕوام وایە نەك چەند كەسێك بەڵكو هەموئەو دەنگدەرانەى دەنگیان داوە بە گۆڕان بچنەوە ناو یەكێتى وەزعى نالەبارى یەكێتى نەك باش ئەبێت بگرە خراپ تر ئەبێت ,با یەكێتى و سەركردایەتیەكەى باش بزانن ئەگەر گۆڕانیش نەبوایە خەڵك ئامادە نەبوو بچێتە سەر سندوقەكانى دەنگدان , یان دەنگیان ئەدا بە لایەنى تر و نەیان ئەدا بە یەكێتى و لیستەكەیان , ئەوە گریمان سبەینێ هەر لە كاك نەوشیروانەوە تا سەر دوا دەنگدەرى گۆڕان گەڕانەوە ڕیزى نیشتمانى وەكو خۆیان دەڵێن ,ئایا ئەو كێشانەى یەكێتى چارەسەر ئەبێت ؟ بێگومان نەخێر چونكە خەڵك و كادرو ئەندامەكانى یەكێتى كە لە یەكێتى دور كەوتنەوەخۆ شێت نەبون بەڵكو ئەنجامى ئەو ناعەدالەتى و دزى و گەندەڵى و خۆدەوڵەمەند كردن و بەكەم زانینەى خەڵكەوە بوو , ئەو جیاوازییە زۆرە بوو كە لە بەینى سەرەوە و خوارەوە دروست بوبو, ئەو دابڕانە گەورەیە بوو لە بەینى حیزب و جەماوەرەكەیدا دروست كرابوو , ئەو بێ بەرنامەیى و داڵدەدانى دزو خاوەن فایل و پیاوە كۆنەكانى بەعس بوو , ئەمانە كێشەى یەكێتین نەك گەڕانەوەى چەند كەسێك , یەكێتى كێشەى ژمارەى نیە , با هەمو كورد یەكێتى بێت با هەموو كورسیەكانى پەرلەمان هى یەكێتى بێت با حكومەت لەسەرۆكى حكومەتەوە تا فەڕاشێك هى یەكێتى بێت, ئەگەر یەكێتى خۆى چاك نەكات ئەوا نەك باشتر بگرە خراپ تر ئەبێت , بیركردنەوە لە هەڵەكان و باش كردنەوەیان باشترە لەوەى یەكێتى و ئەو سەركردایەتیە خەڵەفاوەیان خۆیان بە هێناوەى چەندكەسێكەوە خەریك بكەن , ئەمەش بۆتە كاسبیەكى تازە بۆ مەسئولەكانى یەكێتى , بۆ پارە پەیدا كردن ,ئەوان ئەیانەوێت بە دەركردنى خەڵك یان بە هێنانەوەى كێشە سەرەكیەكان لە بیر خۆیان و خەڵكیش بەرنەوە ,ئەگەر گرفتى یەكێتى تەنها ئەوە بێت بەیانى هەمومان دەگەڕێنەوە بەڵام ئەوە نیە ,ئەمڕۆ ئەوەندە و سبەینێً ئەوەندەى تر گەڕانەوە , ئەوەتیمارى دەردى یەكێتى ناكات , ئەمە تەنها بۆتە كاسبیەكى تازەى مەسئولەكان وهیچى تر , ئەمە ڕێك ئەو مستەشارانەمان بیر دەخاتەوە كە كاتى ڕژێم ئەو مستەشارەى زۆرترین خەڵكى تەسلیم بكردایەتەوە خەڵات دەكرا , مەسئولەكانى ئێستاش بە هەمان ئەقڵیەت بیر دەكەنەوە و هەمان ئیش دەكەن , ئەبێت یەكێتى خۆى وا لە خۆى بكات خەڵك جارێكى تر بە حیزبى خۆى بزانێ نەك بە زۆر و بە پارە خەڵك بەرنەوە ,ئەمانە تائێستاش لە لایەك خەڵك نان بڕاو ئەكەن لە سەر گۆڕان و لە لایەكى تریشەوە بە دەفتەر دۆلار دەدەن بۆ گەڕاندنەوەى ئەو كەسانەى گۆڕانن , ئەمەیان چ كارێكە بزانن ئەم یەكێتیەچۆن توشى سەر لێ شێوان بوون

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە