هەبوونى ئازادى بێویستى بە پشتیوانى هەمووانە

Friday, 28/09/2012, 12:00

1238 بینراوە







هەمووتاكێك كاتێك ئازادى سیاسى بوون وقسە,نوسین,گفتوگۆ ,جۆرى جل و بەرگ ,......,هیتد پێشێل دەكرێت یان بە جۆرێك بە هەر پاساوێك بێت لەمپەر و ڕێگرێك بۆ هەنگاو و تێكۆشانەكانى دێتە پێش زۆر نیگەران دەبێت بە تاوانێك و سزایەك دەزانێ لەبەرامبەر خۆیدا لە راستیشدا هەروایە ,لەبەرئەوەى واتەى ئازادى بەماناى قبوڵكردنى بۆچون و فكرى پێچەوانەى بۆچون و تێڕوانینەكانى خۆت .
.ئەمە بۆ حیزب و دەوڵەتەكانیش ڕاستە.واتە كاتێك دەڵێن لە وڵاتەكەمان ئازادى هەیە دەبێت لە كردارى كۆمەڵایەتیشدا قبوڵكردنى جیاوازى یەكان ڕەنگ بداتەوە و ببێتە كاریگەرى بەهێزى چەسپاندنى ئاشتى كۆمەڵایەتى و ئاسایشى كۆمەڵایەتى .
لە زۆرێك وڵاتان ئەمە تەنها بە نووسین و قسە واتە لە ڕووكەشدا باسى ئازادى دەكەن تەنها بۆ پاراستن و گەشەكردنى بۆچون فكرى تاكڕەوى خۆیانە.یەكێك لەو دەوڵەتانەش توركیایە لە سەر دەمى ئێستادا كە زۆر بەشان و باڵى ئازادى و دیموكراسى دا هەڵدەڵێت بەڵام لە واقیعدا بە ڕاست و چەپدا ئازادى یە گشتى و مافەكانى مرۆڤ و مافى نەتەوەكانى (غەیرى) تورك پێشێل دەكات و بە توندترین شێواز دەیان چەوسێنێتەوە.

هەر بۆیەش ئەگەر سەیر بكەین زۆرێك لە دەوڵەتانى یەكێتى ئەوروپا بڕوا بەوە ناكەن كە حكومەتى توركیا بتوانێت پابەندبێت بە بنەماكانى پاراستنى ئازادى و دیموكراسى و سیكۆلاریزبوون و هیومانیسى و ئینسان دۆستى بچێتە نێو سەردەم و قۆناغى تازەوە.بۆیە دەوڵەتى توركیا لە زۆرێك لە هەوڵەكانى بۆ بونە ئەندام لە یەكێتى ئەوروپا شكستى خواردووە و لە داهاتووش ئەگەر هەر بەردەوام بێت لە گەڵ هەڵنەكردنى جیاوازى یە نەتەوەیى و ئایینى و فكرێ و .......هیتدكان .
ئەوا بۆ هەوڵەكانى داهاتووشى شكست دەخوات.لەو كاتەوە دەسەڵات كەو تۆتە دەستى (پارتى دادو گەشەپێدان) لە سەر شانۆى نێو دەوڵەتى خۆى وا دەردەخات كەوا ئیدى بەرەو دیموكراسیەت و مەدەنیەت و مافى مرۆڤ هەنگاو دەنێت ,
دەوڵەتى توركیا خۆى وەكو پاشاى هەموو جیهانى ئیسلامى وێنە دەكات.بەڵام لە مەیدانى واقیعدا هەمان دەوڵەتى توركیاى سەدەكانى ڕابردوو بەدى دەكرێت,بە تایبەتى لە نكۆڵى كردن لە ماف و ئازادى یەكانى نەتەوەى كورد و نەتەوەكانى غەیرە تورك .
هەموومان ئەو هەموو پێشێل كاری یانە دەبینین كە بەرامبەر كەسانى سیاسى و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنوسان دەكرێت, زیندانى كرتن و ئیهانە كردنى چالاك وانانى مەدەنى و گوشار خستنە سەر پەرلەمانتارە كوردەكان و بڕیارى زیندانى كردنى ژنە تێكۆشەر كورد (لەیلا زانا) بۆ ماوەى دوو ساڵ ,هەروەها دادگاى باڵاى توركیا لە 18-9-2012 لە دەیەمین دادگاى سزاى باڵاى ئەستەمبوڵ ,سزاى (8)ساڵ و (9)مانگ زیندانى بە سەر ژنە تێكۆشەرى ئازادیخواز سەباحەت تونجەل سەپاند بە تۆمەتى ئەندام بون لە پارتى كرێكارانى كوردستاندا

.بەپێى بڕیارى دادگا تونجەل بۆى نیە بچێتە دەرەوەى توركیا.پێشتریش ئەم ژنە تێكۆشەرە بە هەمان تۆمەت دەستگیر كرابوو و دواى ئەوەى لە هەڵبژاردنەكانى توركیا لە حوزیرانى 2011 لە سەر لیستى بەدەپە لە ئەستەنبوڵ هەڵبژیردرا ئازادكرا.ئیستا لە زیندانەكانى توركیادا وێڕاى ئەوەى بە هەزارەها ئینسانى تێدایە بە سەدەها منداڵ و چەندین تێكۆشەرى ئازادیخوازى تێدایە ,
بۆ چەندین مانگ دەبیت سەركردە وتێكۆشەرى ئازادیخواز بەرێز ئۆج ئالان لە زینداندا ناتوانێت پارێزەرەكانى ببینێت ,زۆر ترین لە مافەكانى كە وەك ئینسانێكى سیاسى زیندانى كە لە ڕووى نێونەتەوەى و نێو دەوڵەتێوە و بەندەكانى جاڕنامەى مافەكانى مرۆڤ كە وەك مافێكى ئینسانى بە ڕەواى كەسى زیندانى دەزانن و جەختى لەسەر دەكەنەوە كەجێبەجێ بكرێت بەڵام سەرجەم مافە ئینسانییەكان لەم تێكۆشەرە ئازادیخوازەى زیندانى كراوى كورد بێ بەشكراوە .
بۆیە پێویستە بە هەما هەنگى زیاتر و هاو هەڵوێستى بەهێز كار بۆ مەحكوم كردنى سەرجەم هەنگاوە دژە ئینسانییەكانى دەوڵەتى توركیا بكرێت بەبێ هەر جیاوازێكى ئایینى و فكرى و نەتەوەیى و سەرجەم جیاوازى یەكانى تر كە هەمانە ئەگەر دەمانەوێت مرۆڤى ئازادبین ,ئەگەر دەمانەوێت بگەین بەو مافانەى كە بەدەست نەهاتون ,ئەگەر دەمانەوێت ئایندەمان لە ڕابردوو و لەمڕۆ باشتربێت پێویستە بە هەموو توانا و هێزێك بەرگرى لە چەسپاندنى ماف و ئازادى یەكان بكەین .چونكە بەبێ بەرگریكردن بەبى تێكۆشان لە ئازادى هیچ مافێك بەدى نایەت .

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە