ڕۆڵی تاڵه بانی له گۆڕه بانی سیاسی ناوچه که وجیهاندا

Tuesday, 25/12/2012, 12:00

1951 بینراوە




تاڵه بانی یه کێکه له که سایه تیه سیاسیه هه ره ناسراوه کانی ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست ، ته مه نێکی سیاسی پڕ له کێشمه کێش و شه ڕو ئاشتی و ململانێ نێوان وڵاتانی ناوچه که و ئه حزابه سیاسیه کانی کوردی به ڕێ کردوه، ئه زمونێکی سیاسی پڕله هه ستان وشکستی وڕێکه وتن وشه ڕو پێکدادان ونه شه ڕونه ئاشتی دا هه یه . هۆکاری ناو بانگ ده رکردنی تاڵه بانی ، وه ک که سایه تیه کی سیاسی له ناوچه که و جیهاندا، ده گه ڕێته وه بۆ ئه و کێشه ئاڵۆزو پڕ له ململانێ خوێناویه ، لێوان لێو تراجیدیاویه ی کوردی بووه ، ئه مەیش ئه وه نا گه یه نێت که تاڵه بانی کارو چالاکیه سیاسیه کانی له پشت ئه و ناوبانگ ده رکردنه وه یه نه بوو بێت . زیره کی تاڵه بانی له ئه وه دا خۆی کۆکردۆته وه که گرنگی ڕۆڵی خۆی له گه مه سیاسیه کاندا نمایش ده کات و نیگای دۆست و نه یارانی بۆ خۆی ڕاده کێشێت ، که ئه و له توانایدا هه یه نێوان گیرو هه ره م بێت له ئاشتی و ڕێکوتن و ململانێ دانوسانه کانە. تاڵه بانی هه رده م وەک هێزێکی نادیاری موگناتیزی ئه وه ی له توانایدا نه بوو بێت ڕایکێشێت پێوه نووساندوه ، یان به ورد کردنی و پارچه پارچه کردنی له خۆیدا کۆی کردونه ته وه . له مێژووی نێوان گیری لایه نه دژبه یەکه کاندا، تاڵه بانی مێژوویه کی دێرینی هه یه ، هه رله سه ره تای دروست بوونی یه کێتیه وه هه تا وه کو هه نۆکه. ئه م ڕۆڵه ی له ناوه وه و ده ره وه ی یه کێتی بینیوه . شاره زایه کی باشی هه بووه له ڕازی کردن و قه ناعه ت پێ کردنی لایه نه کاندا، کاری کردوه بۆسازدانی که ش وهه وایه ك بۆ به یەکگه یاندنیان . تاڵه بانی توانی ئه و یه کێتیه فره به رەیە، بۆ خۆی قوتدا به کۆمه ڵە و بزووتنه وه و هێڵی گشتیه وه، له و کات و ساته دژوارانه ی کوردستان و ناوچه که دا .
له دوای ڕاپه ڕینشدا زۆر به ئاسانی ئه و کۆمه ڵه یه یی که خۆی به میراتگه روخاوه نی ڕاسته قینه ی یه کێتی ده زانی ودژایه تی سه رسه ختی باڵی جه لالیزمی ده کرد هه ڵیوه شانه وه . هه میشه تاله بانی زیره کانە لایه نە دژبه یه که کانی ناو یه کێتی ، بەنزینی کردۆته سه رئاگری نێوانیاندا، به م شێوه یه به زمی خۆش کردوه له نێوان کوتله جیاوازه کانی یه کێتیدا ، خۆیشی به بێ لایه ن پیشان داوه ، تاوه کو متمانه ی هه موویان به ده ست بهێنێت له کاتی نێوان گیریاندا. به م تەکتیکه ی تاڵه بانی ئه و واقیعه ی له مێشك لایه نه کانی یه کێتی چه سپاندوه که جگه له تاڵه بانی که سی تر ناتوانێت ببێت به سکرتێری یه کێتی . ئه وه ی لێی ده ترساو حسابی بۆ ده کرد له ناو یه کێتیا، نه وشێروان مسته فا بوو، ئه وه بوو نه وشێروان مسته فا له کۆتایی نه وه ته کاندا که وته کۆکردنه وه ی لایه نگیرانی ، وه کو ئاماده کاری بۆ گۆڕان کردن له ناو یه کێتیا، به تایبه تی که م کردنه وه ی ده سه ڵاتی تاله بانی ، ئه وه بوو له گه ڵ هێندێ له که س دیاره کانی ناو سه رکردایه تی یه کێتی نامه یه کیان ئاراسته ی تاڵه بانی کرد داوای که م کردنه وه ی ده سه ڵاتی تاڵه بانی وئاشکراکردنی سه روه ت سامانه کانی یه کێتیان کرد، ئه مە یه که م زه نگی ترسناك بوو بۆ تاڵه بانی ، بۆیه هه رزوو تاڵه بانی که وته داخستنی ئه و ده رگایانه ی که نه وشێروان مسته فا که ده یوێست له وڕێگایه وه ، ده رگا له سه ر ئاواته کانی تاڵه بانی داخات، ئه وه بوو تاڵه بانی به هۆی به خشینی پاره و پۆسته و هێندی به ڵێنه وه ، هاوڕاکانی نه وشێروان مسته فا په شیمان بکاته وه . تاڵه بانی گشت ده رگاکان به ڕووی نه وشێروان مسته فادا داخست ، ته نها ده رگای ئه واڵ کرد له به رده میا ئه ویش دەرگای چوونه ده ره وه بوو له یه کێتیدا . نێوانگیریه کانی تاڵه بانی هه رله سنوری جوگرافیای یه کێتیدا خۆی گۆشه گیرنه کردوه به ڵکو له ئاستێکی باڵادا ئه و ڕۆڵه ی بینیوه له کاتی ئۆزال دا هه ستا به نێوانگیر پارتی کرێکارانی کوردستان وحوکمه تی تورکیا له کۆتایی هه شتاکانیشدا هه ستا به نێوانگیری حزبی دیموکرات وڕژیمی جمهوری ئیسلامی ئه وه بوو تیایدا دکتۆر قاسملۆ تیرۆرکرا . له نێوانگیر ئه مریکا و ئیراندا ڕۆڵی به رچاوه ی هه بوو، هەروەها له نێوانگیر لایه نه کانی عێراقشدا ڕۆڵی گرنگی بینیوه . وه کو که سایه تیه کی کاریگه رله و کێشمه کێشی نێوان شیعه و سونه کانی عێراق ڕۆڵی هه بووه . هەروەها له هێورکردنه وه ی پەیوەندییە ئالۆزیەکانی نێوان هه رێم و به غداشدا. هه ر چه نده مالیکی کاری به رده وامی کردوه له که مکردنه وه ی ڕۆڵی تاڵه بانی له عێراقدا سه ره ڕای ئه و دژایه تی کردنه ی مالیکی و په شیمان بوونه وه ی له هه ڵوه شانه وه ی ئۆپه راسیۆنی دیجله که به ڵێنی دابوو به تاڵه بانی هه ڵیبوە شێنێنته وه ، تاڵه بانی هه رده م واها پیشانی دا وه که له گه ڵ مالیکیدا هیچ کێشه یه کی نیه .
که س ناتوانێت نکۆڵی له کاریگه ری ڕۆڵی تاڵه بانی به گشتی له ناوچه که وبه تایبه تی له عێراق بکات . به ڵام تاڵه بانی نه یتوانی ئه و ڕۆڵه گرنگه ی به کار بهێنێت بۆ زامنکردنی مافه کانی کورد .هه ر له گه ڕانه وه ی ناوچه ی داگیرکه راوه کانی کوردستان هه تا دیارکردنی سنوری جوگرافیای کوردستان ، تاڵه بانی هه موو ته قه لاکانی ئه وه بوو که بتوانێت بۆ هه موو عێراقیه کان بی سه لمێنت که ئه و که سێکی بێ لایه ن و وه کو سه ڕۆك کۆمارێکی بێ لایه ن به گوێرەی دستور ده جوڵێته وه کار بۆ سه روه ری یاسا ده کات . . جێگه ی سه ر سوڕمانە! هه موو کاربه ده سته کانی عێراق له سه ڕۆک وەزیرانی عێراقه وه بگه ره هەتا کار به ده ستێکی ئاسایی ئه و حوکمه تەی مالیکیه ، هه موویان بۆ به رژه وه ندی هۆزو نه ته وه که یان کاریان کردوه جگه له تاڵه بانی ، بۆیه ئه و ڕۆڵه گرنگە و به رچاوه ی تاڵه بانی که هه ی بووه له ناوچه که وه جیهاندا له خزمه تی به رژه وه ندیه باڵاکانی کوردا به کاری نه هێناوه. به ڵکو بۆ به رژه وه ندی و ناو بانگ ده رکردنی خۆی به کاری هێناوه .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە