هەڵوێستی سیاسی دووفاقی لە ٣١ حوزەیران بۆ پارێزگاری سلێمانی

Saturday, 23/11/2013, 12:00

1532 بینراوە





ئەوەی دەبوو ئەنجام بدرایایە و بکرێت، ڕێگایی چارەسەری و ئاسایی کردنەوەی هەموو کێشەکانەی لەخۆی گرتووە، خوڵقاندی هەموو کێشەکانە، بۆتە بابەتێکی فشاری ترسناکی خۆمی باڵا یان هیچ، وویلایەتی سەرۆکایەتی هەرێم و دەستوورەکەیەتی، بەلام نەکراو بوو بە بابەتی رۆژانەی ئۆپۆزسیۆن و قۆستنەوەی هەستی خەڵک و هۆکاری ئەنجام بەخش بۆ گۆڕان و شکستی یەکێتی، باشترین میکانیزم بۆ بەدەست هێنانی ئیمتیاز لە کۆکردنەوەی دەنگی خەڵک. وولایەتی سەرۆک لە ڕاستیدا هەڵوێستێکی جددی لەسەر نەکراو گووشارێک بەمانایی خۆی بەگەڕنەکەوت و ئەنجام بەخش نەبوو، وەک مەسەلەی پارێزگاری سلێمانی، بەڵکوو موزایدەی سیاسی و هەڵبژاردن بوو هێچی تر، ئەم یاریی سیاسی و کارتەنەی کە پەیرەو دەکرێت تەنیا وابەستەیە بە یاریکردن بە ئەقڵیەت و هەستی خەڵک، لەسەربنەمایەکی شڵەقان و هێنەوبەردەیەکی تووندوئاڵۆز، چەمکی سیاسەتی دووفاقی وهەڵکشانێکی خێراو خۆشاردنەوەیەکی خشکەیی بەشێوەیەکی زەمەنی هێورکردنەوەی بابەتەکە. بێگومان ئەگەر ئاستی هۆشیاری سیاسی کۆمەڵگا، خۆێندنەوەیەکی توانابەرزیی بۆ لێکدانەوەی گۆڕانکاریەکان و هێنانە پێشەوەیی بابەتەکان بەهێزتر بوایە، ئەو کات زۆر بە ئاسانی خۆێندنەوەی بۆ کات و مەکانی ووتەکان و ووروژاندی بابەتەکان دەبوو، ڕێگر دەبوو لەبەردەم پەردە پۆشکردن و قبوولکردنێکی ژێرپەردەی شەرمنانە، کە ئۆپۆزسیۆن و سەرۆکی هەرێم پەیڕەو قبووڵیان کرد، گووشاریکی سەرتاسەری چارەسەری زەمەنی و دیاریکراوی دەکردە بنەمایەکی پێشوەخت بۆ چارەسەری ڕیشەی ئەم بابەتە، ئەنجامی جوولاندنی بابەتەکەی دەستەبەردەکرد، وەک ئەمڕۆی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پارێزگاری سلێمانی بەدەستی هێنا، لەکاتێکدا ئەم بابەت دۆخی ئاسایی خۆی وەرگرتەوە، هیچ بنەمایەکی گۆڕانکاری لەخۆی نەگرت کە داڕشتنەوەی دەستووری سەرۆکایەتی هەریمی و لادانی سەرۆکی هەرێم بوو. لە کاتێکدا هەولدان بۆ دەستەبەرکرندی سیستەمی دیموکراتی و بە دامەزراوەکردنی هەموو جومگەکانی حوکمەتێک جێگای باسە، کە خۆی دەسپێرێتە دوو کۆڵەکەی گرنگی دیموکراتی وابەستەیە بەبنەمایی فیدراڵیزم و نیمچە مەرکەزیەتێک.
لە ڕابووردوو تاکوو ئەمڕۆ زۆر بابەتی هەستیاری نەتەوەی و ئیداری و حوکمی کراوون بە بابەتی مانشێتی ڕۆژنامە و تەلەفیزۆنەکان، وەک بابەتی پارێزگای ئەمڕۆی سلێمانی، بە ڕۆژان و مانگان مژارێکی بەرفراوان بووە جێگایی مشتوومڕی کۆمەلانی خەلک بووە، بە شێوەیەکی سایکۆلۆژی کاریگەری لەسەر خەلک و لایەنی دەرونی کۆمەڵگا کردووە، بە لایەنی ئەرێنی و نەرێنی، چەندین بابەتی زەق و دیارن، مەسەلەی سەربەخۆی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان و گەڕانەوەی ناوچە دابڕاوەکان و هێنانی سوپایی دیجلە و زۆر بابەتی تریش، دەرئەنجامی هیچ لەم بابەتانە دیارنین دەگات بەکوێ، بەڵکوو بەشێوەیەک تەموومژیان لەگەڵ خۆیان دروست کردووە، هەرچەند ئەم بابەتانە وەک سیناریۆ بۆ پەردەپۆشکردنی کێشەی ناوخۆی و ململانێکانی ناو گۆرەپانی هەرێمی کوردستان خوڵقینراوە، چاوی خەڵک بەشیوەیەک لە شێوەکان لەسەرخۆیان لابەرن و تانەوتەشەرەکان و ڕەخەنەکانی بەرەو ڕوویاندەکرێتەوە بێمانا بکەن، تایبەت مەسەلەی هەڵوێستی خەڵک لە بەرامبەر بە گەندەڵی و قۆرخکاریەکان و نەبوونی دادی کۆمەڵایەتی کە بەرفراوان بووە دامرکێننەوە بچووکی بکەنەوە، یان ئەو گفت وبەڵینانەی بە خەڵکیانداوە بۆ چارەسەری و چاکسازی کێشەکان لەسەرشانی خۆیان بهاوێژن و خەڵک وابەستە ڕابگرن و کاتی زیاتر بۆخۆیان قازانج بکەن.
وولایەتی سەرۆکایەتی هەرێم بابەتێکی هەستیار بوو چ لەسەر ئاستی ناوخۆ و هەرێمی و نێودەوڵەتی، کاتێک وادەی خۆی بەسەرچوو و هیچ مەشروعیەتێکی یاسایی خۆی نەما، ئەو مقۆمقۆیانەی لەئاستی سەرەوە بۆشەقامەکان خۆی شۆڕکردەوە ماوەیەکی زۆر بووە بابەتی رۆژانەی شەقام، گۆرانیش لە وورژاندی بابەتەکە ڕۆڵی کارایگێڕا بۆئەوەی زیاتر دەنگی ینک بۆخۆی بەدەست بخات، بەلام لەکرداردا تاکوو ئەمرۆش خاوەن پارچەکردارێکی جددی و زەڵاڵ نییە. چونکە بزوتنەوەی گۆڕان ئەدەبیات و کلتووری دەسەڵات پەیرەودەکات دەرهاویشتەیەکی کڕۆکی دەسەڵاتە.
کاتێک شەقام بە ئاشکرا بریاری خۆیدا و هەلوێستی خۆی نیشاندا بۆ ئەم بابەتە، ئۆپۆزسیۆن خۆیان خستەوە ناوقاوغی خۆی لە پشتی شاشەو سەر ڕووپەلی ڕۆژنامەکان دیاربوون قسەیان دەکرد زاتی گۆڕاپانی کرداریان نەبوو، بەلکوو کارگەشتە ئەوەیی بیروڕای جیاوازیش لەناویاندا دروست بێت، سەرەتا باستیان لە چالاکی مەدەنی کرد و بڕژێنە سەرشەقام و کۆلانەکان، ئەوەشیان پینەکرا و هەوڵیاندا خەڵک بکەنە قەڵغانی خۆیان و خۆشیان لە پشتەوە بەرهەمی خەرمانەکە بخۆن، لەکاتێک خەڵک ئامادەیی ئەمەش بوو، بەڵام پاساویان هێنایەوە بۆ ئەوەی لە پەرلەمان چارەسەری بکەن. ئۆپۆزسیۆن گوێ و چاوی خۆی لیگرت و زمانە زبرەکەی گەڕاندەوە بۆ پۆزش و میانڕەوی، نەبوو بەخاوەنی داخوازی خەڵک، بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆش کاریی دەکرد تاکوو کۆمەڵانی خەڵک بخاتە سەرشەقامەکان، لەهەردەرئەنجامێکی ئەرێنی خۆی بکردایە خاوەن بە پێچەوانەوە خۆی بەدوور دەگرت و لەو ساتەدا سیاسەتی دووفاقی نێوان دەسەڵات و شەقامی پەیڕەودەکرد. بەڵام خەڵک لەم خاڵەدا گەشتۆتە ئاستی هۆشیاری بڵێت فەرموو سەرکردە پێشمان بکەوە و ئێمەش بەدوادا دێین. بۆیە گۆڕان نەبووە خاوەن پەرچەکردرێکی جددی وەک ئەمڕۆی کە ئینزاری ڕۆژ و کاتژمێر بۆ یەکێتی و پارێزگاری سلێمانی دەردەکات، زۆر بەپیداگری ئامادەیە هەموو شتێک لە پیناوی بەدەست هێنانی پارێزگاری بکات، بەلام لە٣١ حوزەیران خاوەن هەڵوێستێکی ناڕوون بوو، هەڵوێستی سازشکاری پشتی پەردەی بەڕێوەدەبرد. زۆربەی کۆمەڵانی خەڵک باوەڕێکی وایان هەبوو کە سەرۆکی هەرێم لەسەری ڕەشەوە دەگۆڕێت بۆ گردەکەیی سلێمانی و لە جیاتی ناوی بارزانی دەبێت بە نەوشیروان مستەفا، ئەگەر گۆران هەڵوێستی هەبوویە پیلانەکە سەرکەوتوو نەبووایە سەری ڕەش قوورسایی خۆی بەتەواوی لەدەست دەچوو، دەکەوتە ژێرباری هەموارکردنەوەی دەستوور. پارتی زیرەکانە هەستی بەگومانەکانی گۆڕان کرد، کەخاوەن پلانێکی تۆکمە نییە، گۆڕان ئەڵتەرناتیڤی سەرۆکایەتی هەرێمی نەبوو، پەرچەکرداری بەهێزی نەبوو، بۆیە ئەمڕۆ سەرۆکایەتی هەرێم دەسەڵاتی خۆداسەپێنی فەرزترکردووە، نموونە هەڵووێستی تەکلایەنی سەرۆکی هەرێمە بەرامبەر شۆڕشی ڕۆژئاوا، بێئەوەی گوێ بۆ هیچ هێزێکی سیاسی باشوور بگرێت و هەڵوێست وەردەگرێت، دەرئەنجام بابەتەکە گۆڕانکاری بەسەردانەهات، چونکە ئۆپۆزسیۆن هەڵوێستیکی بەرژەوەندی هەبوو، مەبەستی دروستکرندی کەشوهەوایەک بوو کە دەنگی ناڕازی کۆمەڵانی خەڵک زیاتر بۆلایخۆی ڕاکێش بکات، لێرەدا تاڕادەیەک لە هەرێمی سەوزدا ئەنجامی بەدەست ‌هێنا، چۆن لەکایەی سەرای سلێمانی کەس نەبوو دوایی قۆستیانەوە خۆیانکردە دەمڕاست و هەنگاو بۆ دەسەڵات دەنێن، خواستیان بۆ گەشتن بە دەسەڵاتی سەرۆکایەتی هەرێم هەمان ڕێگا بەکاربێنن، بەڵام ئۆپۆزسیۆن دەکەوتە ژێرباری ئەم دۆخە بۆیە خۆیان لە گێلیدا.
١٧ ی شوبات گەوهەری دلسۆزی و بەرپرسیاری نیشتمانی و دەنگی خەڵکانی هەژار و دڵسۆزو گەلەری بوو، بێ هیچ دوودڵی شەقامەکان دەنگی ئازادی و دیموکراتی و نەتەوەیی و هەموو توێژەکانی کۆمەڵگای بوو، بەلام زووخەفەکرا و بووە سەرمایەی کۆمەڵێک و بناغەی خۆیان لەسەر داڕشت و بەلاڕێیا بردیان و بزوتنەوەی کۆمەڵایەتی نیشتمانی تەسک کردەوە، بۆ ئاستێکی ماددی بەرتەسک دەست و گرووپ.
لەهەر شوێنێک ئۆپۆزسیۆن هەبێت، چالاکی مەدەنی دەبێتە گەورەترین هێزی کارای گۆڕانکاری و بونیادنانەوەی سیستەمی دیموکراتی، بەلام لە ووڵاتی ئێمەدا پێچەوانە بووە، کە ئۆپۆزسیۆن دەرکەوت شەقامەکان بێدەنگن و چالاکی مەدەنی کرداری لە کوردستاندا پەسیڤ بووە و لەناوچوو، هێزی دینمایکی شەقامەکان و کۆڵانەکان لە بازنەی گردەکەدا چەقی بەست، لەجیاتی پەرە بە میکانیزم و چالاکی مەدەنی و بەهێزکردنی کۆمەڵگایی مەدەنی بدرێت، بە پێچەوانەوە گەڕانەوەیەک بۆ دواوە دەستەبەر بوو، بەهۆکاری ڕێگانەدان بۆبەکارهێنانی هێزی سەرکوتکاری لەلایەن دەسەڵاتەوە. لەکاتێک لێگەڕینی دیموکراتی دیموکراتیزەکردن و داڕشتنەوەی بۆ سیستەمێکی یاسا و دادیی کۆمەڵایەتی و هەمەڕەنگ پابەندە بە نمایش و هێزی کرداریی چالاکی مەدەنی، چونکە گەورەترین چەک بۆدەستەبەرکردنی دیموکراتی چالاکی مەدەنی لەخۆی دەگرێت بە هەموو شێوازێک بۆ ملدانی دەسەڵات بۆ داخوازییەکانی خەڵک و گەشتنی خەڵک بەدەسەلاتیکی ڕاستەقینەی زۆرینە، نەوەک بەرتەسک کردنەوەی بۆ ڕێکخراوێکی پۆڵێنکراوی لەسەرەوە بۆ خوارەوە. لەوە سەیرتر ڕاگەیاند ئافرێنەری هێزی چالاکی مەدەنییە، بەڵام ئەمڕۆ گووتار و ووتاری ڕۆژنامەکان گرنگیان پیدەدرێت کە خۆی لەخۆیدا زۆر گرنگە، بەلام ئەگەر نەبێتە کردار و پراتیک وەک سەفسەفەکان تەنیا دەژەرەبوون و پووکانەوەی زاتی دیموکراتی باڵا دەست دەبێت و لە جێگایی دیدە ڕەخنەگراکان کلتووری چەلەحانییەکان جێگایی دەگرێتەوە.
لەکاتێک ئەقڵیەتی لۆکاڵی قوول دەکریتەوە، هەوڵ دەدرێت شێوازو سیستەمی دیموکراتی لامەرکەزی و باڵاکردنی ئەیالاتی و شارەوانییەکان کە بنەمایی دیموکراتی واتادار دەکات، بۆ بەرژەوەندی دەسەڵاتی هەرێمی خۆیان فەراهم بکەن. پاوەنخوازی بە هەرێم کردنی سلێمانی سەرچاوەکەی بۆ فشارێکی سیاسی و زیاتر قووڵکردنەوەی ئەو دابەش بوونەیە کە ساڵانێکی زۆرە کاریی پیدەکرێت، بێگومان دەبێت ئەم ئەقڵەیەت ڕسوابکرێت و مەحکووم بکرێت، نەوەک وەک کارتی فشاریی سیاسی بۆبەرژەوەندی باڵای ڕیکخراوەی بەکاربهێنرێت، چونکە ئەم ئەقڵیەت هیچ جیاوازی نییە لە نێوان منی باڵا یان هیچ. لە بەرامبەر وولایەتی سەرۆک بزوتنەوەی گۆڕان خاوەن ئەم هەڵوێستە بووایە کە بۆ وەرگرتنی پارێزگاری سلێمانی دەیکات، گووشارەکانی چڕدەکاتەوە وەک کارتێکی بە‌هێز پیادەی دەکات باوەڕی بە هێزو چالاکی دیموکراتیکی کرداریی سەرشەقامەکان بەبنەما وەربگرتایە، بێگومان ئەمڕۆ مەشروعیەتی درێژکردنەوە دووساڵ وولایەتی سەرۆک بوونی نەدەبوو، بۆیە دەبێت ئێمەوە ئەوە بزانین کە ئەو هێزی گووشارەیی لەسەر پارێزگاریی سلێمانی دروستکراوە و چاوەڕوانی ئەنجامی لێدەکرێت، دەگەڕێتەوە بۆ ئەقڵیەتی ناوچەگەری لە هەرێمی سەوز پەێرەودەکرێت بۆ باڵادەست بوونی لەهەرێمە، ئەگەر ئەم سینارۆیە بەهەمان کلتوور دەوام بکات بێگومان ئامانجی سەرەکەی بزوتنەوەی گۆڕان دیاردەکەوێت کە ڕەنگی سەوز بگۆڕێت بۆ شین و زەرد، ئەو کاتە دەبێت بە دەزگابوونێکی گشتی لەهەرێمدا چۆن دەستەبەر بێت؟ چونکە هەوڵەکان زیاتر خۆی چڕکردۆتەوە بۆ ناوچەی سلێمانی و دەوروبەریی، ئەمەش دووبارەکردنەوەی هەمان کلتوورەی سیاسەتی دەسەڵاتی سەوزە کە دەگۆڕێ بۆ شین بە چەمک و مەرفۆم و شێوازێکی جیاوازا بۆ گرتنە دەستی دەسەڵات و بەردەوام کردنی سیاسەتی دوو ئیدارەی لە هەرێمی کوردستان.






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە