به یاننامه ی ناڕه زای ده رباره ی باروودۆخی کووردووستان به گشتی و شاری سلێمانی به تایبه تی

Saturday, 23/04/2011, 12:00

1290 بینراوە




لەماوەی چه ند رۆژی رابردوودا توندوتیژیه‌کانی هه ردوو پارتی ده سه لات دار به رامبه ر هاووڵاتیانی سیڤیلی و به ش خوراوی کوردووستان پێی ناوه ته دۆخێکی زۆر مه ترسیداره وه وو ده یان هەزار چەکداریان له ده ره وه ی شاری سلێمانیه وه هێناوه ته سه ر خه ڵکی سیڤیل و ڕۆشنبیری ئه وو شاره و بەناو شەقام‌و کۆڵانەکانی سلێمانی‌و شارۆچکەکانی دەروبەریدا بڵاوکردۆتەوە و چەندین خاڵی پشکنینیان لەناو شاردا داناوە بۆ گرتن و ڕاوه دوونانی گه نج و لاوی ئه م هه رێمه،
سه دان کەس لەلایەن هێزە ئەمنیەکان‌و دەزگای دژەتیرۆرەوە ده ڕفێنرێن و ئەشکەنجە ده درێن، لەناو زانکۆکاندا خوێندکاران‌و مامۆستایانی زانکۆکانی هەولێرو سلێمانی‌و کۆیە دەکەونە بەر پەلامارو سوکایەتی پێکردنی هێزە ئەمنیە تایبەتەکان‌، حه ره می مزگه و ت وو قووتابخانه و زانکۆ ده شکێنرێت و سووکایه تی پێ ده کرێت، دەیان کەس لە هاوڵاتیان بەهۆی ته قه کردنی ئه و هێزانه وه برینداربوون. کەشوهەوایەکی ناشارستانی و پڕ له دڵه ڕاوکێ و قێزه وون سه پێنراوه به سه ر ناووچه که دا وو جێی نیگه رانی دانیشتوانی ئه وو ناووچانه یه.

‌ ئێمه‌ لێره وه ڕایده گه یه نین وێڕای ئیدانەکردنی هه‌موو ئه‌و ده‌ستدرێژیانەی دەسەڵات بۆسەر خۆپیشاندەران‌و هەڵسوڕاوانی سیاسی‌و سەرجەم ئەندامانی لایەنە ڕیکخراوه کانی کۆ مه ڵگای مه ده نی و ئه ندامانی ئه نجومه نه کانی سه راکانی ئازادای و دۆست و لایه نگرانی پارته کانی ئۆپۆزسیۆن و مامۆستایانی ئاینی و زانکۆ و خویندکاران و نووسه‌ران‌و رۆشنبیران و رۆژنامه‌نوسان و گه‌مارۆ دانی باره گای لایه نه کانی ئۆپۆزسیۆن ومیدیا و که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن به گشتی و به‌تایبه‌ت که‌ناڵی ئاسمانی ته‌له‌فیزیۆنی(په‌یام) و ڕدیۆو باره گای خووشکانی یه کگرتووی ئیسلامی لقی سلێمانی.

له‌ هه‌مان کاتدا داوا دەکەین دەستبەجێ هێزە چەکدارە هاورده کانی یەکێتی‌و پارتی ناوشاری سلێمانی و شاروشارۆچکەکانی دیکە جێبهێڵن‌و کۆتایی بە داگیرکردنی شار بێنن‌ و چه کداره عه ره به کانیش بگه ڕێنه وه به غدا و ئه وو شوێنانه ی که لێوه ی هاتوون و گه لی کورد زیاد له نیو سه ده به سه ربازی عه ره ب سه رکووت کراوه وو تۆقێنراوه وو ته عه داوو سووکایه تی پێکراوه و هێنانی هێزێکی عه ره ب به ده ستی کورد بۆ سه ر هاووڵاتیانی سیڤیلی شاری هه ڵمه ت و قووربانی !!! یادگاری ناخۆشمان بیر ده خاته وه وگه وره ترین سووکایه تیه به خه ڵکی ئه وو شاره.
جاران پێمان ده ووتن خوینی کورد به کوورد مه ڕێژن به ڵام ئیستا ناچارین پێتان بڵێین خوێنی خه ڵکی سیڤیلی زووڵم لێکراو به عه ره بی هاوورده مه ڕێژن.

له م باروودۆخه خه ته رناکه دا هه ردوو سه رۆک (جلال گالبانی) و (مسعود به رزانی) له ئاست به ر پرسیاری تیه کی زۆر گه وره و مێژوویدا ده بینین و هێورکردنه وه ی ئه وو باروودۆخه وو وه ڵامدانه وه ی داواڕه واکانی خۆ پیشانده رانی خه ڵكی ناڕازی کووردووستان له ئه ستۆ ی ئه واندا ده بینین و هیوادارین له ئاست ئه و به رپرسیاریه ته دا هه ڵس و که وو ت بکه ن و باری نائاسای و ئابڵووقه ی سه ربازی سه ر شاره کان کۆتایی پێ بێنن به زووترین کات.

وه په یامی ئێمه ش بۆ خه ڵکی ئازادیخوازی کوردووستان ئه وه یه به رده وامیتان له ده ربڕینی ناڕه زاییه کانتان به شێوه یه کی ئاشتیانه وو مه ده نیانه زامنی به ده ست هینانی مافه کانتانه و دڵنیابن ئه وو باروودۆخه ناجێگیره کۆتای پی دێت و سه رکه ووتنیش بۆ به ره ی گه له.
وه ئێمه یش له شوێنی خۆمانه وه له ده ره وه ی ووڵات وورده کاری ئه وو باروودۆخه ناهه مواره ی له کووردووستان دا درووست کراوه له لایه ن دوو حیزبی ده سه ڵات داره وه و پێشێلکاریه کانیان دژ به هه موو چینه جیاوازه کانی کۆ مه ڵگا گه یاندۆته ده سه ڵات داران و ڕێکخراوه کانی مافی مرۆڤ و په رله مانی به ریتانیا و ئه وورووپا وه له په یوه ندی به رده وام داین و ڕۆژانه ئاگاداریان ده که ینه وه له ڕووداوه کان.

هه وڵ وهیوامان ئاشتی و ئاوه دانی و سه رفرازیه بۆ گه لی کووردو کوردووستان
سه رکه ووتن بۆ به ره ی گه له

ڕیکخراوه کان:
ڕێکخراوی قه ندیل(لندن)
ڕێکخراوی هیوا ی کورد (لندن)
ڕێکخراوی گزنگی کورد (بیرمینگهام)
ڕێکخراوی چاکه ی خێر خوازی (لندن)
ڕێکخراوی هه ڵگووردی کۆ مه ڵایه تی (پیته ربۆرۆ)
ڕێکخراوی کۆ مه ڵگه ی کوردی (لندن - وێست مینیسته ر)

لندن
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە