ئایا / ناتۆ / دەتوانێ روسیە کۆنترۆڵ بکا؟

Thursday, 03/04/2014, 12:00

1838 بینراوە



لێم گەڕێن سەرەتا ئەو خاڵە بە ئاشکرا روون کەمەوە. شەڕی سارد نەگەڕاوەتەی. روسیە بە تەواوی هێزی خۆی وئەو نومایشانەی کە دەیدا نابێتە / سۆڤیەتی پێشوو / . بارودۆخی سەدەی بیستمیش نییە کە شەڕی ئیدۆلۆژی بوو ودونیا ببوو بە دوو جەمسەر. ئەو قسانە لە قسەکانی : دیپڵۆماتێکی پلە بەرزی سازمانی / ناتۆیە / کە لە وتووێژێکدا بەم دواییانەدا لە گەڵم کردووە.بەڵام دوای لکاندنی / کریمە / بە خاکی روسیە وبەردەوامی هەڕەشەکانی نیزامی / مەسکەو / دژی بەشی رۆژهەڵاتی ئۆکڕان ئاڵوگۆڕی گرینگ روویانداوە. دەوڵەتی روسیە هێمای کردەوەکانی دوای سیاسی خۆی دوای کۆتایی شەڕی سارد لە ئورووپا قایم کردووە.لە راستیدا بە شێوەیەکی دڵخواز چارەسەری تەنگژەکانی ناوچەیی دوای رووخانی ئاڵمانی نازی لە ئورووپا، بیری لێکردۆتەوە. وەلاناوە. شێوەی دڵخوازی ئورووپیەکان ئەوە بوو کە، چارەسەری کێشەکە هێزی نیزامی ،دەکرێ بە دیپڵۆماسی چارەسەر ببن. پێوانەش بۆ هەڵسەنگاندنی هەر وڵاتێک هێزی / ئابووری / بێ نەوەک نیزامی. لە هەموان خراتە وتەکانی دە رۆژ پێشی / پووتین / لە کۆشکی کرملین بوو کە نیشانی دا ئەوەی لە / مەسکەو / دەربارەی کریمە وئۆکڕاین ئەنجامی داوە کۆتایی رووداوەکان نییە! وتەبێژانی دەوڵەتی روسیە لە وانەیە ئەو خاڵە دووپات کەنەوە کە مەبەستی ناردنی هێزیان نییە بۆ سەر خاکی ئۆکڕانیا بە ڵام نەخشەی دامەزراندنی هێزەکانی روسیە نیشانی دەدا کە بەرنامەی راستەقینەی وان بۆ چوونەوە ناوەوەی خاکی ئۆکڕانیایە.

پووتین هەتا کوێ دەچێتە پێشێ؟
قسەکانی دەرۆژ لەوەی پێشی پووتین تایبەتی خۆی هەبووە. لەبەر ئەو هۆیە کە قسەکانی نیشان دەدەن شێوەیەک لە هەستی خۆ بە چووک بینی ولاوازی روسیە لە ساڵەکانی دوای رووخانی سۆڤیەت ومەیل بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو سەردەمەیەدا لێ بەدی دەکرا. لەوانەش سەرتر بۆ گەیاندنی ئەو حاڵەتە وشەی ئاشکرای / روونچیسم / ی بەکار هێنا! بەو واتایە تێکەڵاویەک لە هەستی / تۆڵە سەندنەوە ووەرگرتنەوەی هێز ودەسەڵات / دوای شکستێکی خۆ کەمبینانە. بەو واتایە، پاش شکستی قورسی فڕانسە لە / پرووس / لەساڵی ١٨٧٠ لە دەروونناسی کۆمەڵگای فڕانسە گاریگەری هەبووە. زۆربەی روسەکان بە تایبەی دەوروبەرانی نزیک لە پووتین دەربارەی ساڵەکانی شکستی دوای شوڕەوی وئەوەی کە روسیە چی لە رۆژئاوا دیوە هەست پێ دەکرێ. پووتین رایگەیاند کە روسیە دەخوازێ هێزی خۆی وەدەست بخاتەوە ودەخوازێ ئەو هێزەی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی بەدی بێنێ.
ئۆکڕاین، مەزنترین بەشە لە و ناوچەیە کە / مسکۆ / ئەوی لە ژێر ناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆی دەوێ وەکو پاش خانێک لێی دەڕوانێ. هەڵبەت دیار نییە کە ئایا پووتین حازرە هەتا کوێ بچێتە پێشێ؟ بەڵام مەترسی رێکارەکانی ئەو ئاڵوگۆڕانەلە مەسکۆ ئاشکرایە.ئەو مەترسیانەی لە ئۆکڕاین وناوچەی / تڕانس نیستەریا / یانلە / مۆڵداوی / بە ئاشکرا دیارە وجیددیە. دوای ئەوان دیار نییە کە کام ناوچەی دیش دەکەونە بەر ئامانجی پووتین. هەربەو بۆنەوە وڵاتانی وەکو ،سێ کۆماری باڵتیک کە دە ساڵ لەوەی پێش چوونە ناو / ناتۆ /تاکام ئاست هەست بە ئەمنییەت دەکەن؟ پاڕازتنی ئەو وڵاتانە کە ئەندامی ناتۆن لەریزی یەکەمی سیاسەتی ناتۆ دەبن. پەیمانی /وەرشۆ / ناتوانێ مەبەستی راستەقینەی/ کرملین / پێشبینی ولێک بداتەوە. تەنیا بەشی کردنەوەی هەڵسوکەوتی کرداری روسیە دەتوانێ هێزەکانی وان هەڵسەگێنێ، بەڵام / ناتۆ / دەتوانێ چبکا؟ یەکەمین کردەوەکانی دانی متمانە بە ئەندامانی/ وەرشۆیە/ لە باکوری ئورووپا.
پشتگیری لە ئۆکڕاین:
ناتۆ، لەیەکەمین هەنگاوودا لەوانەیە حوزوری نیزامی خۆی لە کۆماریەکانی،، باڵتیک،،ولەهێستان،،بە هێز بکا. ئەنجامی شەڕە سەرەتاییەکان وبچوکەکان بەردەوام دەتوانێ بونی ناتۆ لەو وڵاتانەدا لەداهاتوودا لە کورت خایەن بکاتە درێژخایەنو داییمی. لە هەمان حاڵدا ئەو پەیمانە پشگیری خۆی بۆ / ئۆکڕاین/ زیاد دەکا. هەڵبەت چاوەروان ناکرێ کە لە حاڵی حازردا / ئۆکڕاین/ ببێتە ئەندام لە ناتۆدا. چون رێبەرانی ئێستێی وان خوازیاری ئەو کارە نین. بەڵام نابێ لە بیرمان بچێ کە ئۆکڕاین بە شێوەیەکی رەسمی هاوکاری ناتۆیە. پەیمانی ناتۆش بۆ هەستانەسەرپێی و کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی هەڵبژاردە و هێزی چەکدار وبەرنامەی دیفاعی ئەڕتەشی لاوازی ئۆکڕاین حەول دەدا. ناتۆ لە هەمان حاڵدا نیشانی داوە کە سنورەکانی ناتۆ کەم نابنەوە. رەخنەگەران دەڵێن زێدە بونی سنورەکانی ناتۆ بۆ ئەوەیە کە / روسیە / هێڕش نەکاتە سەر ئۆکڕاین.
ئانرێس فوراسمسوسن، دەبیری ناتۆ دەڵێ ئەو ١٢ وڵاتەی کە هاتونە ناو ناتۆ دوای شەڕی سارد بۆ ئورووپا وئەندامانی نوێی ناتۆن کارێکی ئەرێنی بووەو ئەو سیاسەتەش درێژەی پێدەدرێ. دیداری ناتۆ هاوکات بووە لە گەڵ سێ ساڵ وەگەڕی پانزدەهەمین ساڵی ، ئێستوونی،،لێتوانی،، رۆمانی،،وسڵۆواکی و پێنجەمین ساڵی ئەندامەتی ،ئاڵبانی،،وکڕۆواسی.بێ گومان ئەو ساڵ وەگەڕانە لەبەر چاوی روسیە ون نابن.
یاساکانی کایەی سیاسی:
داهاتووی ناتۆ وروسیە چون دەبێ؟ بۆ پتەو کردنی هاوکاری ناتۆوروسیە دەبێ چبکرێ؟ ئایا هاوکاری ناتۆو روسیە دەکەوێتە مەترسی؟ ئەگەر سیاسەتی ئەمنییەتی ئورووپا بگۆردرێ بەرهەمەکەی چۆن دەبێ؟ ئورووپیەکان لە بواری ئابوریدا لە ژێر زەخت دان لە وانەیە بودجەی نیزامی خۆیان زیاد بکەن. دەوڵەتی ئامریکا دەبێ بە ئاشکرا بەرپرسایەتی خۆی بۆ ئەمنییەتی ئورووپا بە جێ بگەیەنێ. بێ گومان بارودۆخ وەکی رابوردوو نابێ ، نەلەبەر ئەوەی شەڕی سارد گەڕاوەتەوە. لەبەر ئەوەی ئەرکی / ناتۆ / پارازتنی ئاسایشی ئەندامانیەتی لەو دواییەدا ئەو ئەرکەزیاتر خۆی نیشان دەدا.

لە نوسینی: جاناتان ماکوس،، رۆژنامەوان ودیپڵۆماتکاری ،بی،بی،سی.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی
٣/٤/٢٠١٤


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە