ئه‌م شاره

Monday, 21/07/2014, 12:00

1782 بینراوە




ئه‌م شاره‌ له‌وه‌ته‌ی هه‌یه چقڵی چاوی دوژمن بووه
چۆکی بۆ هیچ که‌س دانایات ، مامزێکی سرک بووه
هه‌رچی ویستبێتی مێخێک ، له هه‌ناویدا داکوتێ
زرێباری تۆڵه ، ئه‌ستۆی ، له سه‌دلاوه شکاندووه،،،...
شارێ یه‌که‌م نه‌مامی عیشق ، خوا له سنگی ئه‌م ڕووانی
مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ر و ئه‌ده‌ب ، ماڵی شیعر و وشه‌وانی
سه‌نگی مه‌حه‌کی پیناوێ ، خۆی هه‌ر وایه و هه‌روا بووه
هه‌رچی شه‌وێک تیا لای دابێت ، بێگومان ، خۆشی ویستووه
ته‌لیسمێکی سه‌یری هه‌یه ، ئه‌م شاره وه‌ک لوغزی خوایه
ده‌ڵین گوایه له دێرینا ، پارچه‌یه‌ک له به‌هه‌شت بووه

به‌کرحه‌بیب

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە