ئەندامى داواكارى گشتى مزەوەر(نزار حسن) داوا لەسەر خۆپیشاندەرانى كەلار تۆمار دەكات.

Thursday, 03/03/2011, 12:00

1782 بینراوە


ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە كە كوتووەتە پەلە پروزەوە، كەس نەماوە دیفاعى لێ بكات تەنها ئەو كەسانە نەبێت كە گەندەڵ و تەزویرچى و ئەو كەسانەن كە داهاتى ئەم وڵاتەیان بە تاڵان بردووە، یەكێك لەو كەسانە (نزار حسن) ە كە ئەگەر ئەم دەسەڵاتە رووخا ئەوە دەبێت بچێتە ماڵەوە لەبەر ئەوەى بە ناقانونى كاتى خۆى بە واسیتەى (محمد شاكەلى) لە لاى دیوەخانەكەى كۆسرەت كراوە بە ئەندامى داواكارى گشتى لەبەر ئەوەى كاتى دامەزراندنى خزمەتى پێنج ساڵى هەبووە كراوە بە جێگرى داواكارى گشتى لە كاتێكدا ئەو كاتە پێویستى دەكرد بۆ ئەوەى كەسێك ببێتە ئەندامى داواكارى گشتى خزمەتى دە ساڵى هەبوایە، هەروەها ناوبراو گرێبەستى هاوسەرێتى ساختەى تقدیم دام و دەزگا فەرمیەكان كردووە لە كاتى دامەزراندنى، ئایا ناوبراو خۆى بە یاسایى دامەزراوە تا سكاڵا لەسەر خۆپێشاندەر تۆمار دەكات بە تۆمەتى وەرنەگرتنى ئیجازە بۆ ئەنجامدانى خۆپیشاندان، بۆیە داوا لە سكاڵا لەسەر كراوەكان دەكەین ئەوانیش سكاڵا لەسەر نەزار بكەن بۆ هەڵوەشاندنەوەى بڕیارى دامەزراندنى لەبەر ئەوەى بە ناقانونى دامەزراوە، هەروەها سكاڵاى لەسەر بكەن لەبەر ئەوەى بەڵگەنامەى ساختەى خستووەتە بەردەم دەسەڵات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە