پۆلیسى هاتوچۆى كەلار بانێكەو دوو هەوا سكاڵایەك بۆ بەردەم ئیدارەى گەرمیان و بەڕێوەبەرى پۆلیسى هاتوچۆى گەرمیان

Friday, 06/11/2009, 12:00

1597 بینراوە


ماوەیەكە تێپەڕبونى ئۆتۆمبیلى بارهەڵگر ئەوانەى كە بارەكانیان لە وەزنى یاسایى زیاترە تێپەڕبونى بە سەیتەرەى كەلاردا قەدەغە بووە ئێمەش وەك شۆفێرەكانى خەتى (دەربەندیخان بەغداد) ئەوانەى كە بەرد و موادى كاشى بۆ بەغدادا دەگوێزینەوە بەتایبەتى ئەوانەى كە خەڵكى دەربەندیخانین ئێستا خەریكە ڕێگەى كاسپى كردن تەنها لە ئێمە دەگیرێت لە كاتێك دا شەوانە دەیان لۆرى كە خاوەنەكانیان عەرەبن و دەیانیتریش كە خاوەنەكانیان خەڵكى شارى كەلارن دێن و بارى خۆیان باردەكەن و دەڕۆن بۆیە ئێمەش ئەم ساكاڵا ئاراستەى ئیدارەى گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هاتوو چۆى گەرمیان بەتایبەت كاك (مەلا ناێر) بەڕێوەبەرى پۆلیسى هاتوچۆ دەكەین كە دڵنیاین كابرایەكى دادپەروەرەو ئەم كێشەیە بۆ ئێمە چارەسەر دەكات.
پێش هەموو شتێك ئێمە ناڵێین با بە نایاسایى بار باربكەین ئەگەر بە شێوەیەى یاسایى بێت هەم كرێكەمان زیاد دەكات و وە كێشى ئۆتۆمبیلەكانمان كەمتر دەبێت و بۆ ئێمە دووجار قازانجە بەڵام ئێستا تەنها شۆفێرەكانى دەربەندیخان ڕێگەى لێدەگیرێت وەك:
1. شەوانە پۆلیسەكانى هاتووچۆ كەمین دادەنێن بۆ لۆرى بار هەڵگر تەنها دەربەندیخانەیەكان دەگیرێن بەڵگەشم بۆ ئەمە تا ئێستا دووجار لە گەلأ بارهەڵگرێكى دانیشتوى كەلار دا لەو بازگانەوە دەرچووم و نەگیراوم كە هەردووكمان بارى بەرزمان باركردبوو.. لەبەر برادەرى نەبێت ناوى دوانم دەنوسى.. وە جارێكى تریش شۆفێرێكمان بەدواى شۆفێریكى كەلاریەوە بوو ئەوەى دانیشتوى كەلار ڕۆشت و دەربەندیخانیەكە گیرا كە بە مرورەكەى ووتبوو بۆچى ئەوەى پێش منتان نەگرت(مروەكە تۆزێك ئیحراج بوو دووسێ جنێوى خەسى پێداو و ووتى ئەوم نەبینى لەكاتێك دا لۆریەكەى بە بارەكەوە بەقەدەر كەژێك دەبوو) وە ئەو جنێوانەشى هەر لەبەر دڵى مندا بۆ ئەوەى شك نەبەم بەم كارەیان.
2. كاتێك بە بارى بەرزەوە دەگیرێێن جگەلەوەى دووقات غەرامە دەكرێین لە لایەن پۆلیسەكانەوە سوكایەتیمان پێدەكرێت و چەندین جار پێیان وتوین (ئێوە دزن) وەك بیانەوێت كەموكوڕیەكانى حكومەت بەسەر ئێمەدا ساغ بكەنەوە لەكاتێكدا ئێمە بەردەرگاى كەس مان نەگرتووە و مەمنونى حكومەت نین موچەمان بداتێ ئێمە لەسەر شان و عارەقى ناوچەوانى خۆمان پارویەك نان بۆ ماڵ و مناڵمان پەیدا دەكەین.
3. لەڕوانگەى ئێمەوە دوو حاڵەت هەیە یان ئەوەتا ئەو شۆفێرانەى كە دانیشتوى كەلارن بەرتیل دەدەن بەو پۆلیسانەى كە لەبازگەكەدان یان بە هۆى خزم خزمێنەوە ڕێگەیان لێناگرن لەهەردوو حاڵەتدا هەر نایاساییەو لەبەرژەوەندى پۆلیسدا نییە بەتایبەت بەڕێز (مەلا ناێر) كە تازە بوە بە بەڕێوەبەرى هاتوچۆى گەرمیان و خۆى بۆخۆى كوڕى هەژارەو دەزانێت ناعەدالەتى چەند بە ئازارە.
4. شۆفێرە عرەبەكایش جارجار چاوپۆشیان لێدەكرێت چونكە زانراوە كە هەر لە كۆنەوە كورد میوان دۆست بووەو ڕێزى میوانى خۆى دەگرێت..؟
بۆ سەلماندنى ئەم نوسینەم پۆلیسى هاتوچۆ چاوێك بگێرَێت بەو غەرامانەى كە لەم مانگەدا بۆ ئەو لۆریە بار هەڵگرانەى كردووە بزانێت چەندى دانیشتوى دەربەندیخانە و چەندى كەلار لەكاتێكدا شۆفێرە كەلاریەكان ژمارەیان لە ئێمە زیاتر نەبێت كەمترنین وە با جارێك كاك مەلا ناێر مەوعیدى كۆبونەوەیەك دیارى بكات و هەموو شۆفێرە كانى دەربەندیخان كۆبكاتەوە پرسیار بكات بزانێت وایە یاخود نا بەڵام تەنها شۆفێرە دەربەندیخانیەكان چونكە ئێمە شۆفێرەكانى كەلاریش برادەرمانن ئەگەر لەلاى ئەواندا پرسیار بكرێت بۆ ئێمە ئیحراجى دەبێت...
بۆیە دووبارە داواكرین لە ئیدارەى گەرمیان و بەتایبەت پۆلیسى هاتوچۆ و كاك مەلا ناێر چارەسەرێك بۆ ئەم كێشەیە بدۆزنەوە كە بارى زیادە قەدەغەیە با بۆ هەموومان قەدەغەبێت ئەگینا تەنها ئێمە زەرەمەند دەبین و ئەوانیتر بارەكانیان بە نرخى پێشوو دەبەن و هیچ زیادەیەك ناچێتە سەرى بۆیە ئەگەر تەنها ئێمە بارى یاسایى باربكەین ئەو كاتە كرێكەمان تەنها بەشى مەسرەفى هاتووچۆكەمان دەكات ... دووبارە تكایە چارەسەر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە