ئەرسەلان بایز ئەستێرەى لەئاوابوونە

Wednesday, 04/05/2011, 12:00

1378 بینراوە


دوواى ئەوەى تاڵەبانى هەستى بەوەكردكەكۆسرەت ڕەسوڵ بۆتەمەترسى وباڵێكى درووستكردووەڕۆژلەدوواى ڕۆژبەهێزتردەبێت تاڵەبانى لەبەرامبەركۆسرەت لەشارى هەولێرپشتگیرى لە(ئەرسەلان بایز)كردووتاكوواى لێهات زۆرینەى كادیرەكان لەدەورى ئەرسەلان بایزكۆبوونەوەوئەرسەلان وەك كەسێكى بەهێزلەناویەكێتى حسابى بۆدەكراجگەلەمەش بەرپرسى مەكتەبى ڕێكخستن بوو.كۆسرەت ڕەسول بەهەمووهێزێك دژایەتى ئەرسەلان بایزى دەكردوەبەردەوام لەمحاوەلەى ئەوەدابووكەئەرسەلان لەمەكتەب لادات چەندین جارلەگەڵ تاڵەبانى دووبەدووباسى ئەم بابەتەى كردووەتاكودوواجارتاڵەبانى گوێى لەكۆسرەت گرتوداواكەى بۆجێ بەجێ كردوئەرسەلان یان ناردەپەرلەمان ئەوەش تەجمیدێكى بەئەدەبانەیەچونكەئەرسەلان بۆئەم شوێنەشیاونیەئەوزیاترشارەزایى لەڕێكخستن هەبوو.دوواى ئەوەئەرسەلان هێزێكى زۆرى لەكادیرانى ناویەكێتى لەگەڵدابوو وەلەنزیكەوەگوێیان لێدەگرت وڕێزیان لێدەگرت بەڵام نەى تووانى وەك پێویست ئیدارەى ئەم لەشكرەكادیرەبدات .جگەلەمەش تاخمێك ناردرابوونەدەورى كەڕۆژانەتەنهاهەڵەیان پێدەكردوەك (حسكوئاشەكان)جگەلەمەش كۆسرەت تاخمێكى تایبەتى ناردبووەلاى ئەرسەلان كەوەك دڵسۆزترین كەس لاى ئەرسەلان خۆیان نیشاندەداوسەرجەم ئەم قسەوزانیاریانەى لاى ئەرسەلان دەستیادەكەوت بۆكۆسرەت دەیانگوواستەوە.عمادئەحمەدیش چەندكەسانێكى ناردۆتەدەورى ئەرسەلان بایز.لەم چەندڕۆژەى ڕابردووئەرسەلان بایزلەگەڵ یەكێك لەڕاویژكارەكانى كۆبوونەوەیەكى دووبەدوویان ئەنجام داوەتەوەرى باسەكەش لەسەركۆسرەت وبەرهەم چەندبرادەرێكى تربووەسەرجەم بابەتەكان وەك خۆیان گەیشتونەتەوەلاى كۆسرەت وبەرهەم.هەروەهاچەندبرادەرێكى بینیوەكەگووایەدڵسۆزى ئەون چەندبابەتێكیان باسكردووەلەسەركادیران ئەمەشیان گەیشتۆتەوەلاى عمادومەلابختیار.وەئەم كەسانەى كەوادڵسۆزى ئەرسەلان بوون ئیهمالى كردوون .بۆیەڕۆژلەدوواى ڕۆژدەورى ئەرسلان ڕووەوچۆل بوون دەچیت وئەستیرەى ئەرسەلان لەئاوابووندایە.ئەم ئەرسەلانەى كەوالاى هەمووكەسێك بەدۆستودوژمنانى حسابى تایبەتى بۆدەكرائێستاخەریكەناوى لەناوناوانیش نامێنى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە