ئه‌مرۆ له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا ده‌نگ بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵا كۆ كرایه‌وه .
Sunday, 18/10/2009, 12:00
1640 بینراوە
به‌غداد
له دانیشتنى ئه‌مرۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا ده‌نگ كۆ كرایه‌وه بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق
له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر محمه‌د ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى لیستى یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له لێدوانێكى تایبه‌تیدا به سایتى یه‌كگرتووى راگه‌یاند له دانیشتنى ئه‌مرۆى په‌رله‌ماندا ده‌نگ كۆ كرایه‌وه بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له فه‌ره‌ج حه‌یده‌رى و قاسم عه‌بودی سه‌رۆكى به‌رێوبه‌رایه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق
محمد ئه‌حمه‌د وتیشی ئێمه وه‌كو لیستى یه‌كگرتوو ده‌نگمانداوه به لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له ناوبراو چونكه فه‌ره‌ج حه‌یده‌رى و به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ى كارا نه‌بوون له راپه‌راندنى كاره‌كانیاندا و خروقاتێكى زۆر له هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان و كوردستان به تایبه‌ت ئه‌نجامدران
جێی ئاماژه پێكردنه لیستى یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق یه‌كێك بوو له‌و لیستانه‌ى داواى بانگێشت كردنى فه‌ره‌ج حه‌یده‌رى كرد بۆ په‌رله‌مانى عێراق..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست