بۆچى دەوام ڕاگیرا لە پەیمانگاى تەكنیكى كۆیە بۆیەك هەفتە ؟؟!!

Thursday, 17/11/2011, 12:00

1314 بینراوە


                    



لە پێناو باشتر كردنى كۆمەڵگا و دامەزراندنى كۆمەڵگەیەكى سیكۆلار و مەدەنى و نەهێشتنى هەرچەشنە ڕۆتینات و كەمتەرخەمى و گەندەڵێك پێویستە لە هەر جێگایەك كێشە و كەموكوڕى هەبوو تیشكى بخرێتە سەر و هۆ كارى كەم تەرخەمییەكەش بۆ خەڵك ڕوونبكرێتەوە .ئەمەش تەنها لە پێناوى ئەوەى تەنها نووسین نەبێ لە سائیت و ڕۆژنامە و گۆڤارەكاندا,بەڵكو لەلایەنى پەیوەندیدارەوە لێكۆڵینەوە بكرێت و بەدواداچون بكرێت لە هۆكارى خوڵقاندنى كێشە و كەمتەرخەمییەكان,پاشان بە دڵسۆزى كار بۆ چارەسەر كردنى بكرێت لە كاتى خۆیدا. بە پێچەوانەوە ئەگەر لە كاتى خۆیدا چارەسەرى كێشە و گرفتەكە نەكرێت پاشماوەیەك بە بەڕێكردنى كات كێشەى زیاترى بەدواى خۆیدا دەهێنێت لەماوەیەكى تردا كێشەكان گەورەدەبن چارەسەرەكان ئەستەم تردەبن و خۆ دەخزێنە ناو قەیران .بۆیە پێویستە بەرلەوەى كێشەكان گەورەبن و گەورەبكرێن و بكرێنە دەستكەوتى سیاسى بۆ لایەنێكى سیاسى لەلایەن لایەنى پەیوەندیدارەوە كە ئەركێتى بەرپرسیارانە بەزووى بە دواداچوون بكات لە پێناوى چارەسەرى كێشەكاندا .چەندین جار ئەو كێشانە لە ناو زانكۆ و پەیمانگاكانى كوردستاندا هەموو ساڵێك دوو بارە دەبنەوە بەبێ ئەوەى پەناببرێتە بەر كار كردن بۆ چارەسەرى ڕیشەیى بۆ كێشەكانى خوێندكاران لە ناو زانكۆ و پەیمانگاكانى كوردستاندا .لە پەیمانگاى تەكنیكى كۆیە بە هۆى نەبوونى كارەباوە و گواستنەوەى مۆلیدەى كارەباوە بۆ ماوەى یەك هەفتە لە بەروارى 11/11/2011شەوەكەى كارەبا ى بەشى ناوخۆى كچان نابێت هەتا بەیانى بەبێ كارەبا دەبن,بۆبەیانى واتە 12/11/2011 بە خوێنكاران ڕادەگەیەنن كە بڕۆنەوە بۆ ماڵەوە هەتا كارەبا كە چاك دەكەین .ئەوا یەك هەفتەیە خوێندكاران نەگەڕاونەتەوە ناو هۆڵەكانى خوێندن واتە لە بەروارى 11/11بۆ پێنچ شەممە 17/11/2011 خوێندكاران لەماڵەوەن.كە شیانى باسە پێشتر بە هۆى پشووى چەژنى قوربانەوە بۆ ماوەى چەندین رۆژ لە ماڵەوە بوون.ئایا نەدەكرا لەو ماوەیەدا كارەبا بۆ خوێندكاران دابین بكرایە لە ڕێگاى ترەوە یاخود ئایا بۆچى لە وەرزى هاوینەدا ئەو كەم و كوڕییانەیان چارەسەر نەكرد بۆ ئەمرۆیان جێهێشت .ساڵانە لە سەرجەم زانكۆ و پەیمانگاكان لە وەرزى زستاندا چەندین كێشە بەرۆكى خوێندكاران دەگرێت لەوانەش كەمى سووتەمەنى و كێشەى نەبوونى كارەبا و كەمى ئاو و كەمى مخێەێات و پاك ڕانەگرتنى ناو بەشەناوخۆییەكان و كێشەى هاتوچۆیى خوێندكارانى دەرەوەى شار و .......هید كەمى زۆرێك پێداویستى سەرەتایى سەردەمى كە خواستى ڕۆژنەى ئەمرۆى خوێندكارانە بۆ ئەوەى بە شارەستانیانەو مەدەنیانە ژیان بگوزەرێنن.دڵنیام بەشێكى زۆر بۆ چارەسەرى كێشەكان دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى بەڵام بەشێكەى تر دەگەڕێتەوە بۆ ئەستۆى لایەنى ئیدارى پەیمانگاى تەكنیكى كۆیە .بۆیە پێویستە ئەوەى كە ئەكەوێتە سەر ئەستۆى پەیمانگاى تەكنیكى كۆیە بە زووى كار بۆ چارەسەر كردنى ڕیشەیى بكات ئەوەى كە دەشمێنیتەوە بە هەماهەنگى لەگەڵ لایەنى سەرۆیى خۆیان لە هەوڵى چارەسەرى سەرجەم كێشە خوێندكارییەكاندابن. لە سەر وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوە زانستى و وەزارەتى پەرەوەردە ش پێویستە زیاتر گرنگى بە خوێندكاران بدەن پلان و بەرنامەى پێشكەوتوتر دابندرێت بۆ ئەوەى زیاتر پەیمانگا و زانكۆكان كادرى باشتر و پێشكەوتوتر بنیاتبنێن بۆ كۆمەڵگا.ساڵانە لە كاتى خۆیدا و لەماوەیەكى دیاریكراودا خوێندكاران دڵنیابكرێنەوە لە وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگاكان .ساڵانى ڕابردوو,بەتایبەت ساڵى رابردوو بەشێك لە خوێندكاران كە ناویان لە پەیمانگاكان و زانكۆكان گەڕایەوە زۆر درەنگ بوو چەندین مانگ بەسەر ماوەى دیارى كراو كە بۆ گەڕانەوە و پەیوەندى كردن بە شوێنى وەرگرتنى خوێندن پیویستە تێپەڕیبوو مامۆستایان زۆر پلەیان دەكرد لە گوتنەوەى وانە خوێندكاران بۆ ئەوەى وەكو پێویست زانستیان فێركەن ئەوەش بەشێكى بۆ دڵسۆزى خۆیان دەگەڕایەوە.ئەوە تەنها نموونەیەكە لە ڕابردوو پێویستە بەرلەوەى خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكان یاخود قۆناغەكانى تر دەست پێ بكات ئەو بەش و لایەنەى كەتایبەتمەند بە چارەسەرى ئەو كێشانە لە وەرزى هاوین و نەبونى دەوامى خوێندكاران و مامۆستایان كاربكەن بۆ چارەسەر كردنى سەرجەم كێشەكان كە تایبەتمەندن بەبوارى خوێندن و فێركردن نەك لە كاتى خوێندن و دەوامى مامۆستایان و خوێندكاران بە پەلە پروزێ بكەونەخۆ بە چارەسەرێكى كاتى كۆتایى بەكێشەكە بهێنن بۆ مانگى داهاتوو یاخود ساڵى داهاتوو هەمان كێشە و گرفت بەرۆكى خوێندكاران بگرێتەوە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە