مۆرەسورەكەی(ئەتاتورك)و سڕینەوەى ناوى شەهیدەكانمان

Monday, 16/08/2010, 12:00

1394 بینراوە


برازایەكم لە كەلارەوە پەیوەندی پێوەكردم:-((مامەبەنیازم لەگەڵ چەند برادەرێكی خۆمدا سەفەرێك رێكبخەین بۆ یەكێك لەم ووڵاتە دراوسیانە، لەبەرئەوەى ئەم ساڵ زۆربەمان دواهەمین ساڵی زانكۆمانە ئیتر من و هاوڕێكانم لەیەكتر دادەبڕێین و جارێكی كە هەموومان لەپۆلێكدا پێكەوە لەسەر تەختە شكاوە كانی زانكۆ كۆنابینەوە ،دوایى تەواو كردنى زانكۆش لە باشترین حاڵتدا دەبێت یان تەمانە فرۆشى بكەین یان بلۆك باربكەین ، چونكە تاقەتى ڕاكەڕاكەى واستەكردنمان نییە بۆ دامەزراندن ، دوواساڵەو ئیتر لەگەڵ برادەرەكانم لەیەك دادەبڕێین هەروەها ووتى:- نیازى سەفەرى توركیامان هەیە بە شەرمێكیشەوە ووتى ئەسپێ لە گیرفانمدا سەوزەڵە خانم دەڵێت، هاوكارییەكیشم بكەیت خراپ نییە)).ویستم بە ڕۆحیەتى بەرپرسیارانەوە قسەى لەگەڵ بكەم و نەرمەكۆكەیەكم بۆكردوو ووتم :-(بابە..پێم باش نییە پەلە بكەن و سەفەرەكەتان تۆزێك بۆنى تەقلید كردنەوەى مەسۆلەكانى لێ دێت كە بەگیرفانى پڕەوە دەچن و وەك و بەرپرسەكان گیرفانتان لە ووڵاتانى دوژمندا بەتاڵ دەكەنەوە و بە گیرفانى بەتاڵەوە دەگەڕێنەوە ،باشترە ئەو پارەیەى لەو سەفەرەدا سەرفى دەكەن لە پرۆژەیەكى تردا سەرفى بكەن، ووتم بۆمەسەلەى دامەزراندیش تۆ تاقانەى دوایى ئەنفالیت و بەتەنها خۆت دەربازت بووە باوەڕناكەم حكومەت ئەوەندە بێ ئینساف و بێ مانابێت تۆ دانەمەزرێنێت)).برازاكەم ووتی((تكایە بمبورەو زۆرخۆت لە گێلى مەدە و باسى ئینسافى حكومەت بۆ من مەكە باشە مامە تۆ نازانى ئەو مستەشارەى باوكى منى ئەنفالكرد لە دووایى ڕووخانى ێدام ماڵى هاتووەتەوە كەلارو ئێستا جیرانى منەو بەبەرچاومەوە پۆزلێدەدات و خۆى موچەى كۆمەڵایەتى هەیەو كوڕەكانیشى ئاسایش و پێشمەرگەن،ئەى تۆ نازانیت ئەو كەسەى هەموو گەرمیانى ئەنفال كرد دووایى ڕوخانى ێدام هاتووەتەوە و ئێستا ماڵى لەكەلارە، حكومەت كوا ئینساف و ئەخلاق و مانایى ماوە؟؟!حكومەت لەسەر خوێنى شەهیدان و ئەنفالكراوەكان بونیات نراوە كەچى هەر خودى حكومەت سوكایەتى بە شەهیدان دەكات ،ئەگەر وانییە خواچۆن قبوڵ دەكات ئەوانەى كەس وكارەكانى ئێمەیان شەهید كرد ئێستا لەسایەى حكومەتى هەرێمدا لە ئێمە باشتر حەساونەتەوە و لە حكومەت دەخۆن ،))برازاكەم زۆر زیاترى ووت و راستى وورتەى لێ بڕیم و ستۆپ بووم و تەنها ووتم((بە قورئان راست دەكەى حەقە ناوى شەهیدەكانمان لە لیستى شەهیدانى ئەم حكومەتە بسڕینەوە)) گەیشتینە ئەو ئەنجامەى ئەگەر خانەوادەكەمان ڕازى بێت ماوەیەكى تر عەریزەیەك بدەینە وەزارەتى شەهیدان و بڵێین :-تكایە حكومەتى هەرێم كەره‌م بكەن ناوى هەر (36)شەهیدى خانەوادەكەمان بسڕنەوە .دووایى ئەم هەموو گفتوو گۆیە برازاكەم بڕیارى كۆتایى خۆى پێ ڕاگەیاندم كە هەر سەفەرەكەى ئەنجام دەدات و منیش سەرى ڕەزامەندیم بۆ لەقاند..دوایى (48)كات ژمێر برازاكەم تەلەفونى بۆكردم پێ ى ووتم:-(مامە بەداخەوە لە یەكەم بازگەى توركەكان لەبەرئەوەى لە 1500دۆلار كەمترم پێ بوو من و دوو برادەرى تریا گەڕاندەوەو مۆرێكى سورى ئەتاتوركیانەیان دا لە پاسەپۆرتەكانمان و ئیتر لەژیانماندا بۆمان نییە سەفەرى توركیا بكەین)) ووتم ((ئێوە گەنجن و قوتابى زانكۆن و كەس وكارى شەهیدانن دەبوایە هەرگیز بیر لە سەفەر بۆ توركیاو ئێران و سوریا نەكەنەوە، ئەوانە دەستیان بە خوێنى ئێمە سورەو هەزارساڵە لە ناوماندەبەن و پاكتاومان دەكەن و خوێمان دەمژن ئەوانە دوژنى سەرسەختى ئێمەن و ئەگەر وەك و دوژمن تەماشایان نەكەین ئەوا خۆمان فریودەدەین ،،دوایش ئێوە كوڕى بەرپرسێكى دزو گەندەڵ نین كە بۆ سەفەركردن پارەى تەواوتان پێ بێت ،برام سەفرەو سیاحە بەقەرزو قیلە ناكرێت ووتى :-(باشە تۆبە لەسەفەركردن، بەڵام لەبیرت نەچێت پێش ئەوەى سەفەر بكەم لەبەرئەوەى مستەشارو ئەنفال چییەكان جیرانمانن و بەبەرچاومانەوە دەسوڕێنەوە سووكە بەڵێنێكت پێدام شەهیدەكەنمان لە لیستى شەهیدان بسڕینەوە..چش لە مۆرەڕزاقورسەكەى ئەتاتورك بەڵام باشەهیدەكانمان بسڕینەوە...بەتەماى ئەو 300دۆلارەش مەبە كەبۆ سەفەرەكەم بۆت ناردمەوە ،حەپەلوشى دەكەم .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە