سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


ئەمڕۆ جەلالیە بەعسی و خۆفرۆش و موعتەمیدەكان لە سەرای ئازادی سلێمانی رووی رەشی خۆیان بۆ نەوەی نوێ هەڵماڵی

Friday, 17/02/2012, 12:00

1828 بینراوە






هەرچەندە دوێنی شەو لە وتارێكدا كە لەسلیتی كوردستانپۆست دامبەزاندبوو، ئەماژەم بەوە كرد كە بەشداری خۆپیشاندان ناكەم،كاتێك بیستم گەنج چاوگەشەكانی سەرای ئازادی لەلایەن جەلالیە بەعسیەكانەوە ئازاردراون، ئیتر یەكسەر بڕیارمدا بچمە سەرای ئازادی، بۆیە لە كاتژمێر یەكی دوانیوەڕوە چوومە نێو بازاڕی سلێمانی و سەرای ئازادی، لەوێش موعیدم لە گەڵ دوو هونەرمەندی خۆشەویستدا هەبوو كە ئەوانیش بۆ خۆپیشاندان هاتبوونە سەرای ئازادی، دواتر پێكەوە بە ناو ئەو هەموو جاش و جێش و ئەمن و بەعسیانەدا پیاسەمان دەكرد، لە بەرامبەر چاخانەی شەعبەوە بەرەو پێش كاسەمۆڵ دەڕۆیشتین، كاتێكمان زانی گەنجێكی تەمەن 14 ساڵان لەلایەن شەش بەعسی جەلالیەوە تێڵا باراندەكرا و ئەویش راوەستابوو لە بەردەستیان و قسەی پێدەوتن، منیش زۆر توڕەبووم وەكو سەرخۆشم لێهات و وبە دەنگێكی بەرزەوە لە ناو خەڵكەوە لەسەرشەقامەكە دیوهام لێیانكردوو وتم ئێوەش وەكو بەعسن بەعسیەكانی جەلالی، بەڵام ئەو بەعسیانەی كە لە نزیك من بوون سەیریان كردم و قسەیان نەكرد، دیاربوو ئەو دیمەنە تەئسیری لەسەر ئەوانیش دانابوو بۆیە پەلاماری منیان نەدا.
پاش چەند كاتژمێرێك پیاسەكردن لە گەڵ هەردوو هاوڕێكەمدا بەناو ئەو جاش و خۆفرۆش و بەعسیانەی جەلال تاڵەبانی خائین لە سەرای ئازادی و ناو بازاڕدا، دواتر وردە وردە بە پێی هاتین بەرەو سەهۆڵەكە كە گەیشتینە لای لقی شومی پارتی بە هاوڕیكانم وت ئەگەر تفێك لە لقی شومی پارتی نەكەم دڵم ئاو ناخواتەوە، كە گەیشتینە بەرانبەر لقی شومی پارتی واتا ئەمنە زەردەكە بە بەرچاوی پۆلیسەكانەوە یەك تفم بەرەو رووی لقەكە كردوو وتم تف لە پارتی و بارزانی، لە سەریشەوە كامیرای شاراوەیان دانابوو بۆ مەراقەبەكردنی خەڵك، پۆلیسەكانیش سەیریان دەكرد و دانەیكیان پیكەنی و قسەی نەكرد.
زۆربەی خەڵك كە زۆر توڕە بووبن تەعلیقیان لە جێش و جاش و بەعسی و موعتادە جەلالیەكان كە بەرگ سەوزیان پۆشیبوو دەدا، ئەیان گووت، سەیری ئەو جل سەوزانە كەن، ئەمساڵ بەهارەكەی زۆر خۆشە.
ئەوەی تێبینیم كرد لەناو بازاڕ خەڵكی شاری سلێمانی زۆر توڕە دیار بوون و خەڵكێكی زۆر هاتبوونە نێو بازاڕەوە وەكو مەیمون سەیری ئەو خۆفرۆشانەیان ئەكرد كە لەبەر چنگی پارەی دزراودا گەنجەكانیان تێڵاباران دەكردو خەڵتانی خوێنیان دەكردن، بەڵام جەلالیە خۆفرۆش و موعتەمیدەكان دەبێت ئەوە باش بزانن كە باجی ئەو كارە دڕندانانەیان دەدەن و دەخرێنە نێو زبڵدانی مێژووەوە. پێشم وایە ئەو دۆخەی كوردستان ئەتەقێتەوە و سەری جەلالیە خۆفرۆشەكان و بنەماڵەی مەلا مستەفای تیرۆرست و كوردژیش لە گەڵ خۆیدا راپێچی گۆرستانی ناپاكان دەكات.
لە هەمان كاتدا وەكو پیشەی هەمیشەی شاری هەڵبجەی هەمیشە سەربەز جەلالیەكانی سوككردوە و بەبێترسانە هاتنە سەر شەقامەكان و جەلالیەكانیان سوك و رسواكرد، دەرسێكی نوێیان بە دەسەڵاتدادا كە هیچ هێز و جاش و جێش و موعتەمیدیكتان ناتوانێت لەورەی سەربەرزی خەڵك دابەزێنێت، بەڵكو بەپێچەوانەوە فێرتان ئەكەن كە توڕەی ەڵك وەكو لافاو وایە هیچ درك و داڵێك ناتوانێت لەبەریداۆی راگرێت.
پێشنیاریش بۆ خەڵكی سلێمانی ناوچەكانیتر دەكەم كەی جەلال تاڵەبانی ئیزرائیل راپێچی زبڵدانی مێژووی كرد، نەهێڵن لە هیچ گۆرستانێكدا بینێژن، هەوڵ بدرێت گۆڕستانی ناپاكان درووست بكرێت و لەوێدا بنێژرێت، كەی بنەماڵەی مەلا مستەفای كورد كوژیش روخان، قەبرەكەی مەلای كورد كوژیش لەو گۆڕستانەدا بنێژن، بە مەسعود و كوڕە تیرۆرستەكانیشیەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە