مەسعود بەدەستى خۆى ئەم سەركردانەى كوشتووە . وەڵامێك بۆزوڕناژەنەكانى كوردستان تى ڤى و زاگرۆس تى ڤى

Monday, 17/05/2010, 12:00

1652 بینراوە


ڕابردوو و مێژووى بنەماڵەى بارزانى تەنها قەتل و عام و كوشتن بووە ، بنەماڵەى بارزانى لەكوشتن و تیرۆر كردنى سەركردەى كورد درێغیان نەكردووە هەر لەشۆڕشى ئەیلول و كارەساتى هەكاریەوە بیگرە تادەگاتە ڕۆژگارى ئەمڕۆ و شەهیدكردنى كاكە سەردەشت ، من زۆر دوور ناگەڕێمەوە بۆ شۆڕشى ئەیلول و كارەساتى هەكارى و ساڵانى هەشتاكان و كوشتنى شێخ مەحمەد هەرسینى باوكى كاكە ئارى و سەدانى هاوشێوەى وەك ئەو ، ئەوەى من دەمەوێ باسى بكەم و وەبیر هەموو لایەكى بهێنمەوە ئەوەى پارتى و بنەماڵەى بارزانى لەدواى ڕاپەڕین و لەشەڕى ناوخۆوە لەتیرۆر و كوشتن و قەتڵ و عام و فەسادى و تاڵانى كردوویانە ، كەمێژووى تاوانەكان هێندە دوورنین و هەموو لایەك باش بیرمانە ..

ڕۆژى 31 ى ئابى 1996 كەبنەماڵەى بارزانى دەستى ڕژێمى بەعسیان گرت و هێنایان هەولێریان پێ گرتەوە هەر ئەو ڕۆژە دەیان سەركردە و تێكۆشەر لەهەولێر لەلایەن بنەماڵەى بارزانیەوە دەستگیركران و بێ سەر و شوێن كران و تائێستاش ئێسك و پڕوسكیان دیارنیە لێرەوە من بەو زوڕناژەنە خۆفرۆشە چڵكاو خۆرە سۆرانیە خزمەتكارانەى بنەماڵەى بارزانى دەڵێم كەخۆشبەختانە قیمەتى سەركە سیر و پیازێكیان نیە لاى بنەماڵەى بارزانى دەڵێم ئێوە بۆ جارێك غیرەت نادەنە بەرخۆتان و بپرسن لەبنەماڵە و بڵێن بۆ ئێوە ئامادەن سەدان ملیۆن دۆلار سەرف بكەن و بچن ئێسك و پڕوسكى ئەنفالكراوانى بارزانى لە بیابانەكانى عەرعەر و نوگرە سەلمان و سعودیا بێنەوە كەچى ئاماەنین ئێسك و پڕوسكى بێ سەروشوێن كراوانى شەڕى ناوخۆ بدەنەوە بەكەسوكاریان ؟ .

ڕۆژى 31 ى ئاب جگەلەوەى بەسەدان كەس لەبەرامبەر دەبابەكانى مەسعود و سەدام شەهید بوون بەدەیان سەركردەى وەك هاشم جیهاز و یوسف بەحركە و ڕائید غازى و شێخ تاریق و مەلاى مەحمود و عەلى دیبەگە و دەیانى تر كەنزیكەى سەد پێشمەرگە دەبن بێ سەروشوێن كراون لەلایەن پارتى و بنەماڵەى بارزانیەوە ، یەكێك لەو سەركردە تێكۆشەرانە شێخ تاریق بوو كە31 ى ئاب لێپسراوى تۆپخانەكانى یەكێتى بوو بەدەستى ڕاستەوخۆى خودى مەسعود بارزانی دەكوژرێت كەناوبراو موالید 1940 بوو و 31ى ئاب دوو مانگ بوو ژنى هێنابوو ، ناوبراو لەسەردەمى شۆڕشى ئەیلولەوە زۆر دژایەتى ماڵى مەلامستەفاى كردبوو لەدەیان مەجلیس و دیوەخان گووتبووى بڕیارم داوە ژن نەهێنم تاكچێكى بارزانى هەڵنەگرم ؟ بۆیە لەسەر ئەم قسەیە بەدەستى خۆى مەسعود بارزانى كوشتى ، ناوبراو كوڕى شێخ نورى بەرزنجى بوو لەهەموو بنەماڵەكەیاندا بەتەنها مابوو ئەویش ڕۆژى 31 ئاب كوشتیان و كردیانە قوربانى بۆ پارتى و بارزانى و تائێستاش كەس نازانێت ئێسك و پروسكى لاشەكەى لەكوێ یە ؟ .

جگە لەبێ سەروشوێن كرنى حاجى سوارە ، جەمیل ئاغاى سورچى براى حوسێن ئاغاى سورچى كەسیداد بارزانى بەبەرچاوى هەموو خەڵكى هەولێر بەدواى سەیارە ڕاى كێشا تا مەلا ئۆمەرى نزیك مەسیف و سەرى ڕەش ؟ ئەمە جگەلەوەى حوسێن ئاغاى سورچى و سەدان كەس لەبنەماڵەكەى لەساڵى 1996 لەگوندەكەى خۆیان لەكەلەكینى سورچیان لەلایەن بنەماڵەى مەسعودى خۆفرۆشى كورد فرۆشى خیانەتكارەوە قەتڵ و عام و تاڵانكران.

ئەى ڕۆژنامەنووسە زەلیلە چاوشۆڕە سۆرانیەكانى هاوشێوەى ئاسۆ كەریم و ئازاى حەسیب قەرەداغى و ئارى هەرسین و كەئەمڕۆ بوونەتە كارەكەر و پاسەونى مەسروورى تیرۆریست ، ئێوە بپرسن لەبنەماڵەى بارزانى بپرسن لەمەسرور و نێچیر و مەسعود بارزانى ، بڵێن غازى هەركى تان بۆ كوشت بۆ دوایى دوو برا و كوڕە تاقانەكەشى كەناوى ڕائید بوو لەڕێگاى سلێمانى تیرۆرتان كردن ؟ ئەى قادربەگى برادۆستى براى كەریم خان ؟ ئەى تەسلیم كردنى ئەو هەموو ئەفسەر و ئەندام و كادیرەى معارەزەى عێڕاقى كەڕۆژى 31 ى ئاب لەلایەن بنەماڵەى بارزانیەوە بەسەرپەرشتى دكتۆر ڕۆژ و كەریم سنجارى تەسلیمى موخابەڕاتى عێراقى كرانەوە بۆجارێكیش لەچارەنووسى ئەوانە ناپرسن؟ ئەى تەسلیم كردن و گرتنى سەركردەى دیارى پارتى كرێكاران ((پەكەكە)) ، هەڤاڵ شەمدین ساكیك و تەسلیم كردنى بەمیتى توركى ؟ ئەى زمان بڕینى كەریم عوسمان ؟ ئەى گوللە باران كردنى شەهید ڕێباز لەئاكرێ لەسەر ئەوەى دوو مانگ بەرلەوەى شەهید بكرێ لەیادى داستانى كۆڕێ دا گووتبووى ئەوكاتەى ئێمە داستانى كۆڕێ مان ئەنجامدا لەڕاپەرینى 1991 و ئەوانەى ئەمساڵ یادى داستانەكە دەكەنەوە لەكەرەج و شنۆ و خانێ و ئۆردوگاكانى ئێران خەریكى سێو ڕنین بوون كەپارتى و بنەماڵە فرسەتیان هێناو لەسەر ئەم قسەیە گووللە بارانیان كرد ؟ ئەى تیرۆركردنى كوێستانى و ڕێناس و ڕەئوف ئاكرەیى و نورى نانەكەلى و دەیان و سەدان تێكۆشەر و پێشمەرگە و سەركردەى تر كێ كردى و كێ لێیى بەرپرسیارە ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە