هەرجارەی دە پرسیارو وەڵام لەسەر مەڵبەندی چۆمان

Saturday, 06/02/2010, 12:00

1558 بینراوە


دە پرسیار و وەڵام بۆ هەر وڵامێکی ڕاست دیاریەکی گران بەها:-
١.کێ دەزانێ کام مەسوول مەڵبەندی یەکێتی نەسیڕ موتەقەدیمی حزبی بەحس بوو؟
وەڵام/بە بڕوای من (مەلا حەسەن قادر)ە ناسراو بە مەلا حەسەنی ناوچە لە ساڵی ١٩٧٧ەوە،ناوبراو ئێستا مەسوول مەڵبەندی ٣٧ ی چۆمانەو........................شتی تریش...
٢.کێ دەزانێ کام جێگری یەکەمی کام مەڵبەندی یەکێتی داوێن پیسە بە بەڵگەوە؟
وەڵام/بە ڕای من ئەمەشیان (حیکمەت علی مستەفا)یە ناسراو بە حیکمەت وەڵاشی یان حیکمەتە قوتیلە چونکە زۆر لە برایم تاتڵیساز دەچێ کە بۆتە جێی مەترسی بۆ تەنانەت پیرەژنانیش.
٣.کێ دەزانێ جێگری دووەمی کام مەلبەندی یەکێتی ئوتوچی و دڵدارێکی دیاری ناو مەلبەندە؟
وەڵام/ئەمەشیان (محمد حسن خدر)ە ناسراو بە محمد داروسەلامی کە بە درێژایی تەمەنی خەریکی کاری ئوتوچیەتی بوو لە پڕ بو بە مەسوول کۆمیتە و دواتر کارگێر مەلبەند و ئێستاش جێگر لە مەلبەندی چۆمان و ڕۆژانە خەریکی دڵداریە لەناو مەڵبەند.
٤.کێ دەزانێ مەسوول ئیدارەی کام مەلبەند دوو موچە وەردەگرێ؟
وەڵام/ئەمەشیان (جەوەر ئێنەیی)ە کە ناسراوە بە جەوەر جەمەلۆن کە ئێستا موچەی کەم ئەندامی وەردەگرێت کەچی لە هێنانی جەمەلۆن قاچی پەڕی خوا بزانێت چەند مووچەی تری هەبێت.
٥.کێ دەزانێ مەسول راگەیاندنی کام مەلبەند عاشقەو هەموو کارەکانی راگەیاندنی بیر چۆتەوە؟
وەڵام/سانسۆرکرا..کوردستانپۆست
٦.کێ دەزانێ مەسول ئاماری کام مەلبەند یەک دانە تێکۆشەر و خاوەن شەهیدی یەکێتی ناناسێ؟
وەڵام/ئەمەشیان مەلا علی یە لە مەسولی پۆلەوە راستەوخۆ بوە کارگێر مەلبەندی چۆمان..
٧.کێ دەزانێ گەندەڵترین و ترسنۆکترین و بێ جورئەتترین کارگێر مەڵبەندی یەکێتی و مەسول هەڵبژاردنی کام مەڵبەندی یەکێتی کێیە؟
وەڵام/ئەمەشیان (خدر مستەفا)ی چڵپاوخۆری جاسوس و کاسەلێسەوەی ئازاد و ئەم و ئەوە.
٨.ئایا دەزانن کامە مەڵبەندی یەکێتیە کە کادیر سڕ دەکات بێ ئەوەی بانگی کەن و سەرنجی ڕابکێشن؟
وەڵام/ بێگومان ئەو ئیشانە جگە لە مەڵبەندی چۆمان لە هیچ شوێنێک ناکرێن.
٩.کێ بوو ئەو کادیرەی کە مەسولی مەڵبەند بە بەرچاوی عیماد ئەحمەد و فریاد رواندزی لە ژووری کۆبوونەوە دەرکرا؟
وەڵام/وابزانم ئەمەشیان(ئەمیر کەمال شەریف)ناسراو بە ئەمیری حاجی کەمالە کە خەریک بوو لەبەرچاوی عیماد و فریاد وەبەر شەقی دەن بەڵام خوا رەحمی کرد زوو دەرچوو لە مەڵبەند.
١٠.ئەی خوا لێی بگرێ و حەقی باڵەکایەتی لێ بکاتەوە گوناحی هاتنە سەرحوکمی ئەو هەموو برا گەندەڵانە لە ملی کێیە؟
وەڵام/یارەبی خوایە تۆڵەی ئەو هەموو هەژار و شۆرشگێر و کەم دەرامەت ودلشکاوان لەم سێ کەسە بکەیتەوە ئەوانیش ١.کۆسرەت رسول ٢.اسماعیل محمود ٣.ئەمیر حاجی کەمال
کە ئەو هەموو خەڵکە گەندەڵەیان بە ملی خەڵکی تێکۆشەرو خاوەن شەهید و فیداکارەی باڵەکایەتیەی کردە قوربانی و تەوقی نەعلەت وە داواش دەکەم لەسەرکردایەتی ئەم سێ کەسانەی سەرەوە لە ناو یەکێتی دەربکەن چونکە بە کەڵکی کادیری نایەن...............
نوسینی/هەڵۆی کوڕی هەڵۆی کوڕی هەڵۆ-ناونیشان:هەڵگۆرد بێرمەساردی چوارەم ئەگەر وەڵامەکانم ڕاست بوو..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە