پلانی داعش بۆ دابڕاندنی کـوبانی لە عفرین بە هاوکاری تورکیا بەڕێوەیە

Monday, 18/08/2014, 12:00

1836 بینراوە





ماوەی سێ ساڵ زیاترە شەڕی ئۆپوزسیونی سوریا دژ بە رژێمەکەی بەشار ئەسەد دەستیپێکردوە،رژێمی تورکیا کەوتە کۆمەکی سەربازی لۆجیستیکی ئەو هێزانە بە ڕەسمی و داوای ڕوخانی رژێمی ئەسەدی دەکرد، پاش کشانەوەی سوپای ڕژێمی سوریا لە بەشێک لە ناوچە کوردییەکان، کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان توانییان کۆنترۆڵی ئەو ناوچانە بکەن، بگرە هەندێ شوێنیان بە شەڕ لە دەستی سوپای سوریا ڕزگار کرد، هێزی سەرەکی کوردەکانی ئەوێ، یەکینەکانی پاراستنی گەل توانیان سێ ئیدارەی خۆبەرێوەبدن (سێ کانتۆن) دابمەزرێنن، لە هەر کانتۆنێکدا ئەنجومەنێکیان پێکهێناوە کە نوێنەری هەمو پێکهاتەکانی تییایە، دیارە رژێمی تورکیا بە دامەزراندنی ئەم قەوارنە زۆر سەغڵەت بووە، چونکە بە مەترسییەکی گەورەی دائەنێ.
لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٢ سەرۆکی (CIA) دیڤید پاتریوس سەردانی تورکیای کرد بۆ ئەوەی لە گەڵ قەتەر و سعودییە و لە ڕێگەی تورکیاوە یارمەتی سەربازی، لۆجیستیکی و دارایی ئۆپۆسزیونی سوریا بدەن بۆ ڕوخاندنی رژێمی سوریا، مەرجی تورکیا ئەوە بووکە ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک کارێکی وا نەکات کە ببێتە هۆی ئەوەی کوردەکان هیچ قەوارەیەکیان بۆ پێکبهێنرێت، بەڵام ئاراستەی ڕووداوەکان بە دڵی تورکیا نەچوە پێشێ، بۆیە هەوڵی ئەوەی دا کە هێزێکی سەربازی لە کوردەکانی سوریا پێکبهێنی و لە نزیک هەولێرلە هەرێمی کوردستان مەشقیان پێبکرێت و پاشان بە ناوی هەندێ لە پارتە کوردییەکانی سوریا بچنە ناوچەکانی جەزیرەو و کۆبانی بە بیانوی دیفاع کردن لەو ناوچانە، بەڵام ئەرکەکەیان ئەوەبو کە تۆی ناکۆکی و براکوژی لەو سێ کانتونە بەرپاببێت و ئەو تەجروبیە لەناو بەرن، تورکیا ئەوەی بۆ نەچوە سەر، چونکە PYD ڕێگەی نەدا هیچ هێزێک لە دەرەوەی یەکینەکانی پاراستنی گەل جموجۆلی سەربازی بکەن،
جەبهەی نوسرە کە لە سوریا دژ بە ڕژێمی سوریا شەر دەکات و لە لایەکی ترەوە دژی هەندێ لایەنی سوپای ئازاد(الجیش الحر) شەڕ دەکات، ئەمانە قاعیدە و سەرۆکەکی ئەیمەن زواهیری بە ڕابەڕی خۆیان دەزانن، بەڵام داعش ئامادە نەبوو مل بۆ قاعیدە دانەوێنی، هەر بۆیە جەبهەی نوسرە و داعش چەند مانگێک شەری یەکترییان کرد.
پاش کۆنترۆلکردنی موسل و تکریت و ئەنبار لە لایەن داعشەوە ژمارەیەکی زۆر جەکی قورس و سوک و ئالیاتی سوپای هەڵهاتوی عێراقی کەوتە دەست. داعش بەشێک لەو چەکانەی بردووە بۆ سوریا لەوێ هەوڵی ئەوە ئەدات پەلاماری شارۆجەکەکانی مارع،تـا دەگاتەی گوندی دوودێیان کە نزیکە لە سنوری تورکیاوە. کۆمەک و هاوکارییەکان بۆ داعش لە شاروجکەی ڕەیحانلی (کە سەر بە تورکیایە) دەگاتاتە دەستیان، میتی تورکی لەو ناوچەیە سەرپەرشتی ناردنی ئەو هاوکارییانە دەکەن، بگرە هەندێک لە بریندارەکانی داعش لە ڕەیحانلی یەوە دەگوازرێنەوە بۆ جەستەخانەکانی تورکیا.
پرسیارەکە ئەوەیە ئەگەر هاتو داعش زیاتر پێشڕەوی کرد و زیاتر فشاری خستە سەر کانتۆنەکانی کۆبانی و عفرین، ئایا هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەچێت بۆ هاوکاری یەکینەکانی پاراستنی گەل، هەروەک چۆن ئەوان هاتن بۆ هاوکاری برا پێشمەرگەکانیان لە مەخمور و رەبیعە...

پۆڵای موهەندیس
ڤییەننا


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە