بەرزانى ئەحمەد كوردە سوكایەتى بە كۆسرەت ئەكات

Friday, 12/06/2009, 12:00

2872 بینراوە


دوایى دەرپەڕاندنى كادرەكانى باڵى ڕیفۆرم و پشتیوانانى لیستى گۆڕان لەلایەن باندەكەى مامە لە ناو مەڵبەندى سلێمانى ,ئێستا ئەو باندە بە سەرۆكایەتى بەرزانى ئەحمەد كوردە كەوتونەتە سوكایەتى كردن بە كاك كۆسرەت و ستافەكەى , لە كۆبونەوەیەكى بەرزانى ئەحە سمێڵ لەگەڵ هەندێ ئەندام كەرت و ئەندام كۆمیتەدا كە كادرى دوو كۆمیتەیەك بوون لە هۆڵە بچوكەكەى تەنیشت ژوورەكەى خۆى كۆ دەبێتەوە , لەو كۆبونەوەیەدا زۆر قسەى نابەجێ بە كاك نەوشیروان و كادرانى لیستى گۆڕان ئەدات و هەمویان بە خائین وخۆ فرۆش ئەداتە قەڵەم , یەكێك لە ئەندام كەرتەكان پرسیارى هەڵویستى  كۆسرەت ئەكات و ئەپرسێ كە لەناو خەڵكدا وا بڵاوە كە برادەرانى   كۆسرەت   پشتیوانى لیستى گۆڕان و كاك نەوشیروان دەكەن , بەرزانیش ئەڵێ جاران كۆسرەت لەم مەڵبەند و شارەدا و لە ناو یەكێتیدا خەڵكى زۆر بوو بەڵام بە هیمەتى جەنابى مام جەلال ئێستا كۆسرەت وا بچوك كراوەتەوە هیچى نەماوەو قەڵاكەى ڕوخاوە و نازانێ پاڵدات بە كوێوە, ئێستا مەمنونى مام جەلالە دەرى نەكەن , ئێستا ئەگەر كۆسرەت بڕوات و نەڕوات وەكو یەك وایە , لەبەر هەندێ ئیعتبار نەبێت دەرى ئەكەین چونكە كۆسرەت پیاوێكە لە كوێ پارە هەبێت لەوێیە , ئەو كۆسرەتەى جاران نەماوە , ئێستا مام جەلال واى بەستۆتەوە ناتوانێً فزە بكات هەر كە زانى شتێك ئەكات دۆلارەكەى پیشان ئەدات ئیتر لار ئەبێتەوە , كۆسرەت نەخۆشە و تواناى هیچى نەماوە تەنانەت جەماوەرەكەى هەولێریشى نەماوە , ئەو دوو جارەش كە ئەتۆرا مام جەلال باشى ئەناسى ئەیوت كۆسرەت واز لێ بهێننو داى بنێن بۆ خۆم , خۆى پەشیمان ئەبێتەوە كەس بە قەد مام جەلال شەخسیەتى كۆسرەت ناناسێ بۆ دەفتەرێ دۆلار ملى خۆى ئەشكێنێ و هەموو ڕەفیقەكانى فەرامۆش ئەكات , مەبدەئو بیرو باوەڕلاى كۆسرەت نیە تەنها دۆلار , بۆ كۆسرەت خۆى ماوە , كەسى بە دەورە وە ماوە تا پشتگیرى نەوشیروان بكات , ئەو كۆسرەتەى جاران نەماوە , ئەو ئێستا تەنها چوار دزو فایلدارى بە دەورەوە ماوە , با ئەوانەش هەر دەنگ بدەن بە نەوشیروان , ئەو تەنها ئاسۆ ئەڵمانى فایلدارو ڕەفعەتە دزەى لایە ئیتر كەسى ترى لانیە , با ئەوانیش هەر بۆ نەوشیروان بن , جارێ ئەم هەڵبژاردنە دەستى بەستوین ئەگینا مام جەلال گوێچكەى ئەمیشى ئەبڕى ئەو بە قەد نەوشیروان نزیك نیە لەمام جەلالەوە وازى لەو هێناوە كۆسرەت هەر هیچ نیە لە چاویدا , بەرزان زۆر بەڕەقەوە قسەى ئەكرد بەرامبەر بە  كۆسرەت ....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە