مەرجى دامەزراندن

Sunday, 07/08/2011, 12:00

2860 بینراوە


[email protected]
یەكێك لەو مەرجانەى كە لە فۆرمى دامەزراندندا هاتووە ئەوكەسەى دەیەوێت دابمەزرێت دەبیت لە كەرتى تایبەتدا كار نەكات واتا بێ ئیشبێت.
ئەم مەرجە نە زانستییە نە واقعییە نە لە جێگەى خۆیدایە، لەبەر ئەوەى نە رێى تێدەچێت نە مومكینە ئەو دەیان هەزار دەرچووە دانەمەزراوەى كە هەیە خۆیان خستبێتە موجەمیدەوە و هەوڵى كاریكیان نەدابێت لە شوێنێك لە كەرتێكى تایبەت كاریان نەكردبێت، بەچاوەروانى ئەوەى رۆژێك لە رۆژان حكومەت بیرى بكەوێتەوە و فۆرمێكى بداتێ كە دڵنیابێت لەوەى بەبێ بوونى واستەو ئینتماى حزبى دایدەمەزرێنێت.
بەتایبەتى لەم سەردەمەدا ئەوەشى كارێكى هەیە بەشى بژێوى ژیانى ناكات، یاخود زۆر بەى ئەوانەشى كە دامەزراون بەشێوەیەك لە شێوەكان كارێكیتر دەكان لە یەكێك لە كەرتە تایبەتەكاندا.
دەى ئەگەر بۆ ئەوانەى لە پێشتردا دامەزراون و كاریترش دەكەن رەوابێت، دەبێت بۆچى ئەوانەى چەندین ساڵە لەبەر ئەوەى واستە و تەزكییەیان نەبووە مەحروم بوون لە دامەزراند بۆئەمان مەرجبێت كەنابێت لە شوینیتر كاربكەن؟
ئەمە واناكات ئەوانەى كارێكیان هەیە لەكەرتى تایبەتدا بە هۆى ئەم مەرجەوە بۆ ئەم ماوەیە دەستبەردارى كارە كەیان ببن و واز بهێنن بە دەستى بەتاڵ بسورێنەوە.
پاشان ئەى ئەگەر هات و دواى ئەوەى دەستبەردارى كارەكەیان بوون و وەریش نەگیرا، كە گومانى تێدانییە هەموویان وەرناگیرێن گرنتى جییە وەك كوردەى لە دوو جەژنەى بوویان لێنایەت؟ ئەمیشى ناچێت و ئەویش؟
ئەمە بۆ چارەسەر كردنى بێكارییە، یاخوود زیاتر كردنى و نانەوەى بێكارییە؟ ئەمە دانانى سمێڵە لە پێناوى رۆیشتن بۆ ریش.
رێگریەكیتر لە بەردەم ئەم مەرجەدا كە دەیكاتە مەحالێكى ناواقعى، نەبوونى یاسایەكە بۆ كاركردن لە كەرتى تایبەتدا، ماوەیەكە لە كەرتى تایبەتدا كار دەكەم ئەوەى من لەم ماوەیەدا بینیم وەك دەڵێن " شیعە نەیبینێت" لەو بروایەدام ئەمە حاڵى زۆربەى شوێنەكانیتریشە، ئەگەر حاڵیان لەوەى من دیتومە خراپتر نەبێت، ئەوا باشتر نییە.
زۆرێك لە كارمەندەكان بە تەلەفون پێیان دەوت كە تۆ لەم رۆوە مەیەرەوە بۆ دەوام، واتا دەریان دەكردن، لە وڵاتێكدا شەو كارمەندى كەرتێكى تایبەت بیت و بەیانى هەستایت دەركرابیت، نەیاسایەك هەبێت نە لایەنێك پشتگیرى لە مافەكانت بكات، دەبێت ئەم مەرجە لە كوێى ئەم وڵاتەدا جێگەى ببێتەوە؟
دەكرا ئەو مەرجە وا بنوسرایە ئەو كەسە دواى ئەوەى دامەزرا مەرجە لە كەرتى تایبەتدا كارنەكات، ئەم مەرجەش لە كاتێكدا دەبێت كە موچەو بارى گوزەرانى فەرمانبەر لە ئاستێكدابێت خۆى پێویستى بەوە نەبێت كاریتر نەكات، بەشێوەیەك حكومەت خانوو و هۆكارى هاتوچۆ و زۆر شتى ترى پێویستى بۆ دابین بكات تاكو ناچار نەبێت شەوو رۆژ بخاتە دەم یەك و هێشتا نەیتوانیبێت خانویەكى خۆى هەبێت و بێخەمیش بێت لە داهاتووى ماڵ و خێزانەكەى، كە لە ژیانى خۆیدا بە پینەو پەرۆ بەخێوان بكات، ئەى دەبێت پاش خۆى حاڵیان چۆن بێتت؟
ئەمە لەكاتێكدایە بەرپرسى وا هەیە لەگەڵ ئەوەى موچەیەكى چەندین قاتى هەیە، بەوەشەوە نەوەستاوە كۆمپانیاو پارەى حزب و زۆرجا لە چەندین پۆست و شوینى جیا جیاش موچە وەردەگرێت هێشتا هەر بیر لە زیاتر دەكاتەوە.
لە روى كۆمەڵایەتییەوە ئەو فەرمانبەرە موچە كەمانەى ئێستا لە ژێر فشارێكى قورسدان لە رووى دەستە بەركردنى بژێوى ژیانیانەوە بۆ مال و منداڵەكانیان.
پێویستە لە ئێستادا حكومەت ئەو مەرجە نەهێڵێت و رێگەى دڵنیاكەرەوى تر بگرێتە بەر جونكە ئەم مەرجە زۆر ناواقعیەو هەروەها لە جێگەى خۆیدانییە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە