دوێنێ شەو مەسعود,بە سەعادەتەوە هاتە خەوم

Monday, 10/05/2010, 12:00

2558 بینراوە


دوێنێ شەو مەسعود,بە سەعادەتەوە هاتە خەوم
لەگەڵ بوجەهل و سەدام و هیتلەر.
لەگەڵ مەلا موستەفاى نێرە...,
لەگەڵ خائینە كوردەكانا,
لێیان تاڵ كردم شەوم.........
بە زەرب و دەهۆڵ لێیان
بە گڤە گڤە كردنیان
ئابڕویان هیچ نەمابو
دنیا چاك لێم گوڕابوو.....
وەمزانى وەكو قازى
كوردوستان بۆتە كۆمار,
كەركوك بۆتە پایتەخت و
لە مێژە بوە تۆمار......
ریزى شایى گەرم بو,لە نێو دەڤەرى خۆمان,
سەرچۆپى كیش مەلایە و مەسعودیش بوتە گاوان.....
لەملا رەقس و قن بایان,(بابۆ) خەریك تویسە
سەدام و ستالین مەست,
مەلا سوێن ئەخوا بە قەست,
هیتلەر ئەرشێتەوانێ و كڵاو سور ئەڵێ پیسە....
مەلا كوڕى خۆى بانگ كرد,ئەویش بە سوجدەوە ڕوِیشت
ووتى چیت كرد كوڕى خۆم؟زەردەشتى داماوتان كوشت؟
ووتى بەڵێ بابە گیان,فراندیشمان و كوشتمان,
عاقیبەتى هەركەسە,جنێو با بە كوردوستان!!!
لەولا زەردەشت پەیا بو وتى تۆ درۆ مەكە...
مەلا كوڕت ڕوڕەشە,كەر مەبە,باوەر مەكە...
تورك خەریكى تۆپ باران,چیاى قەندیل گشت پەكەکه‌...
مەسعود لە ئەنقەرەیە و خەریكى كیس و سەكە...
بە تاڵان كەركوكى دا,بە دو عانەى بێ مانا...
سنورى باكورى دا بە كەمالیزم و توركیا..
كچى كورد بو بە ....كوردوستانیش بە مەلها..
مەلا گوێ گرە و بیزانە,لە ژێر سایەى ئەمانا...
برایان كردە دوژمن,لێك و توشى شەڕ كران..
چەن براى لە یەك دایك,بە دەستى یەكتر كوژران...
ژنى یەكیان حەڵاڵ كرد,مالى یەكیان تاڵان كرد..
بە پەرەمێز و بلۆك,یەكیان سوتان و وردكرد...
كوردوستانى باشوریان كرد بە دوو پارچە و لەتێ.
یەك بۆ من و یەك بۆ تۆ,ئەوەى تریش بۆ قەتێ.
توركیان هێنایە سەرمان,ئیرانیش زەوقى هەستا..
ووتى من لە حسەینم,موفەركە بیكەم پیاتا..
پیاوان هاتن و ئەچوون,بۆ ئاشتەوایى ناوماڵ..
ساڵان هات و ساڵان چوو,بێ ئاشتى و پر گاڵە گال..
ئەم جنێوى بەو ئەیا و ئەو خوشكى ئەمى ئەگا..
یەكتریان ئەكرد بە كەر,یەكتریان ئەكرد بە گا..
شەقێكى دەرەكى هات,داینیشاند جوتەى برا!!
دوو بەش بۆ كاك مەحسود و بەشەكەى تر بۆ ئەملا..
پارتى برا گەورەیە,سەرۆك درا بە مەسعود..
بەرپرسانى یەكێتیش,با سیر بخۆن,لێ بدەن عود..
ئەمە بو مەلا كوڕت,نەفرەت لە خۆت و لە ئەو..
جەلادەكان هاتن بۆم,منیش راپەڕیم لە خەو...




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە