جوابی ئەو پرسیارە نادەمەوە

Sunday, 21/07/2013, 12:00

1605 بینراوە







دەڵێن :
مەلا سەری زێڕ بێ بنی مەفرەخە .
هەتا ئەو سەردەمەش گەلێک پرسیار بێ جوابن پاش ترۆر کردنی مەڕحومی دوکتور قاسملو. ئەوە سروشتی بەشێک لە مێژووی کوردە لە رۆژهەڵاتی کوردوستان کە قەوزە پۆش کراوە .هیچ بنە ماڵەیەکی شەهید ئیزنی پێ نەدراوە لەو بواەردا داوای لێکۆڵینەوە بکا ت و بپرسێ ؟لەسەر چی منداڵی ئێمەتان بە کوشت دا و ئەو ڕۆکەش نیوەی تەمەنو لە کۆی سەنجەق و زڕ گوێزەڵە هەڵوەراند ؟
من زۆرم بیستووە کە گوتویانە ،دوکتور قاسملو گوتویە ، سیاسەت هونەری مومکینە ، ئەو داهێنانە سەردێڕی دوکترینی ئەو مەرحومە بووە .لە راستیدا ئەو گوتەیە هی سیاسەت زانێکی سەر دەمێکی ناپێلئۆنە کە لە ساڵی١٨١٢ میلادییە نە گوتنی دوکتور قاسملو .ئەگەریش وا نەبێ دەبێ پرسیار بکەین ؟ هونەری مومکین ئەوەبوو کە مەلا حەیاکی (شەهید سەید رەسوڵی دێهقان پێی دەگوت مەلا گرینۆک) لە زاری مەڕحومی قاسملودادەیڵێ : ئەدی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە رۆژهەڵاتی وڵات دوای شەڕی ئێران / عێڕاق/ ئەو هونەرە بۆبەر دەوام نەبوو ؟
حیزبێک کە جێگرەکەی بڵێ ئاگامان لە ناوەرۆکی ئەو دانیشتنانە نەبووە کە لە نێوان کەمتیارەکانی کۆماری ئیسلامی (من دەڵیم کەمتیارەکان) قاسملودا چۆن دەتوانێ خۆی لەو زلکاوە رزگار بکا کە ئەو ڕۆ تێی کەوتوە ؟ کا مەسعود بارزانی ماوەی سەرۆکایەتی خۆی بە خۆشی و دڵخوازانە دووپات نەکردەوە .زەختی ئامریکاو رای گشتی ناوخۆ ودەرەوە وێڕای جەوهەری عەشیرەگەری وای کرد نەسوکو نە سەنگین پردەکانی پشت سەری خۆی بە یەکجاری نەڕوخێنێ .
مەبەستی ئەو کورتە نوسراوەیەی من ئەوەیە کە پاش بارزانی دەبێ چارە نوسی (لەتە دێمۆکڕاتان چی بەسەر دێ ؟) تووشی کام گرفتی تازە دەبن ؟ پارەی مانگانەیان چی لێ بەسەردێ ؟ فەرمایەشەکانی جەنابی مەلا حەوڵای حەسەن زادە لە رووداو تیوی دا یەک وشەی تازەی تێدا نەبوو جگە لە دوو پات کردنەوەی قسەکانی چەند ساڵی رابوردوو . حیزبێک ئەوەندەی پارە نەبێ پارێزەرێک بۆ روون کردنەوەی رووداوێکی تاڵی مێژوویی وەگەڕخا وبڵێی لە هەموو دەرگایەکمانداوە تا باری ماڵی بۆ ئەو کارە وەگیر بێنین ، بەڵام سەرکەوتوو نەبوین ؟ ئەدی چۆن دەتوانێ کۆماری ئیسلامیمان بۆ بڕووخێنێ ؟
دووژمن ، دووژمنە و چاوەڕوانی لێ ناکرێ چاکەت لە گەڵ بکا . بەڵام کوردی خۆماڵی چی ؟ کۆتایی ئەو دیدارە لە رووداوتی، وی، دابەرێوەبەری بەرنامە لێی پرسی ؟ حوکومەتی هەرێم چەندە یارمەتی داون ؟ بۆ وەگەڕ خستنەوەی دۆزی قاسملو ؟ مەلا فەرمووی پێم خۆش نییە جوابی ئەو پرسیرە بدەمەوە ! دەبێ بنە ماڵەی شەهیدان پرسیاریان لێ بکا منداڵی ئێمەتان لەبەر کام تاوان بە کوشت دا؟من گومانم لەوەدا نییە سەردەمێک دادێ خەڵکی کورد یەخەتان بگرێ جوابی مێژووییتان لە گەرووی بێنێتە دەرێ .


جەعفەر کەریمی/ ٢٠/٧/٢٠١٣
بوڵغارستان /سۆفیا




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە