چەند سەرنجێك لە سەر بنكەى هەڵبژاردنى(مەئمون دەباغ)لە گەڕەكى كوێستان لە هەولێر بنكەى ژمارە 201003

Monday, 27/07/2009, 12:00

1956 بینراوە


پێش دەست پێكردنى هەڵبژاردن بە سەعاتێك كۆمەڵك چەكدار بە شێوەیەكى زۆر مونەزەم دەبەش بوون بە جۆرێ بەردەم هەر دەرگایەك دوو چەكدارى لێوەستابوو كە بریتى بوون لە پۆلیس و موكافەحە، و چارەگێك بەر لە دەست پێكردنى هەڵبژاردن گەنجێكى باریكى لووت درێژ كە عەینەكێكى ڕەشى بە سینگى خۆیەوە كردبوو بە بێ باج لە دەرگاى سەرەكى ژوورەوەى بنكەى دەنگدان وەستابوو وچەندین جار لە لایەن فەرمانبەرانى بنكەكە ئاگادار كرایەوە كە نابێ لێرە بوەستى چونكە باجى نەبوو دەڕۆیە ژوورەوە و دەهاتەوە تا سعات 7ى ئێوارە ئەم بنكەیەى بەجێ نەهێشت، دواى ئەوەى خەڵك هاتن بۆ دەنگدان ئاسایشەكانى بنكەكە بەبەردەوام لە ناو بنكە ئەهاتن و ئەچوون بە جلى مەدەنیەوە كەڕۆلى زۆر خراپیان بینى لەو هەڵبژاردنە ئەویش هەر هەموویان دەنگیان دا و خەڵكێكى زۆریان ئەهێنا بۆ دەنگدان كە ناویان لەو بنكەیە نەبوو كە ئەمەش تزویرە, بەڵام بۆ مێژوو ئەیڵم پۆلیسەكان هەرچەندە بە چەكەوە لە ناو بنكەكەدا وەستابوون بەڵام تەدەخولى هیچیان نەدەكرد و عیلاقەیان بە هیچەوە نەبوو تەنها پۆلیسێك كە حیمایەى بەر دەرگاى بەڕێوەبەرى بنكەكە بوو دەنگى دا،تا نیوەڕۆ تا ڕادەیەك شتەكان بە ئاسایى دەڕۆیى لە كاتژمێر یەكى پاش نیوەڕۆ وێستگەى (1) فۆرمى دەنگدانى نەما لەبەر زۆرى فۆڕمە زەردەكە ئەوانیش بە ناچارى وێستگەكەیان داخست، هەرچى وێستگەكانى ترە وەك وێستگەى (2) و ێستگەى (6) لەبەر ئەوەى بەڕێوەبەرى ئەم دوو وێسگەیە مەجالى تزویریان نە ئەدا ئەوەندەى ئاگادار بم تا تەواو بوونى كاتى هەڵبژاردنەكە بە باشى بەڕێوەچوو، بەڵام وێستگەى(3) لەبەر ئەوەى بەڕێوەبەرەكەى كورَێكى فەقیر بوو هەرچەندە مەجالى تەزویرى نەئەدا بەڵام لەپێش سەعات 6ەوە زۆریان زەخت لێكرد بۆیە چارەى نەما لەو وێستگەیە تەزویر دەستى پێكرد كە مامۆستا ێدیق ڕۆلى زۆر نامەردانەى دیت لە تەزویر كردن كە لە تعریف بوو خەڵكێكى زۆرى بەبێ ئەوەى ناویان هەبێ دەنگیان دەدا بە(54) موختارێك كە ناوى مام برایم بوو ئیشارەتى پێ دەدا مامۆستا ێدیقیش بەڕێیانى دەكرد لەبەر تەزویر كردن لە گەڵ مامۆستایەكى ئافرەت كە ێادرەى اوراق بوو بووە شەڕیان و مامۆستا ێدیقى سوك و ڕسواكرد،ئەم وێستگەیە تا كاتژمێر 7:10 لە ژێر زۆردارى نازانم كێ هەورامى دانەخرا چونكە كۆستەرێكیان ئەو وەجبەیەى تاخیر گەیاندە بنگەكە.

لە كاتژمیر(2:8) دەقە هاوڵاتیەكى قەڵەو هات كە ناوى لە وێستگەى (1)بوو و پێیان گوت فۆڕم نەماوە بۆیە زۆر تووڕە بوو گوتى: ئێوە هەموو دزن هەموو گەندەڵن و دەچم شیكایەتتان لێ دەكەم، باش بوو قاتێ هەمویانى رەزیل كرد و ڕۆشت،

بەڵام وێستگەى (4) و وێستگەى(5) كە بەڕێوەبەرى ئەم دوو وێستگەیە برا بوون كە وێستگەى(4) نەقیبى مروورە بە ناوى (علی)ە و براى عەدنانە ئەندام لقى دووى پارتى یە ، ئەم دوو وێستگەیە بۆ تەزویر كردن تەرخان كرابوون ، چەند جارێك سەردانى دەرەوەى وێستگەكەم كرد دیتم بە كۆستەر خەڵكیان لە بێركۆت و شوێنەكانى تر دەهێنا كە چوار كۆستەر بوون تایبەت بە گواستنەوەى ئەو خەڵكە تەزویركەرە بێویژدانانە بوون بۆ بنكەكانى ئەو دەورووبەرە، كەسێكى زەخمى سەر و سمێڵ سبوغكراو كە قاتێكى نیلى لەبەردابوو نازانم كێ هەورامیان پێد گۆت بەرپرسى هێنانى ئەو كەسانە بوو كە لە ژیر فرمانى ئەو زەلامە زلە بێ عەقڵە ئەو كۆمەڵە كەسە كارى تزویریان ئەنجام دەدا وبە فاس چەند كەسێك مۆرەكەیان بۆ ڕەش دەكردنەوە.

بۆیە لەم سێ وێستگەیە واتا وێستگەى(1 و 4 و 5) لیستى كوردستانى دەنگێكى زۆرى هێنا كە بەم شێویەى خوارەوەیە:


ئەوەى سەرنجى ئەم خشتەیەى سەرەوە بدات ئەوا زۆر بە ڕوونى دەزانێت كە هەر سێ وێستگەكەى تەزویرى لێكراوە لیستى كوردستانى دەنگى زۆرى هێناوە لە گەڵ وێستگەى (3) كە بەڕێوەبەرى وێستگەكەیان ناچار كرد ڕێگایان پێ بدات،

سەبارەت بە بەڕێوەبەرى بنكەكە (ڕێزان) خانیش لە كردن و نەكرنى تەزویر ئەترسا بەڵام دیاربوو لە رێگا نەدان بە تەزویر كردن زیاتر دەترسا نەوەكو دەسەڵاتداران لە بەڕێوەبەرى ئامادەیى مەئمون دەباغى كچانى بخەن بۆیە ڕێگاى بە تەزویر كردن داوە، لە نوێنەرێكى لیستى كوردستانیم گوێ لێبوو كە كەسێكیان (21) جار دەنگى بۆ ژمارە(54) و (12) داوە لە گەڵ ئەم هەموو تەزویراتانەشدا نەیان هێشت ئێمە دەنگى خۆمان بدەین.

بە كورتى ئەوكەسانەى كە ڕۆلى خراپیان دیت لە هەڵبژاردن لەو بنكەییە ئەمانەن:

1- پیاوانى ئاسایش

2- نازانم كێ هەورامى (ناویان ئەهێنا بەڵام تاكید نیم لە ناوى بۆیە نەمنووسیوە)

3- بەڕێوەبەرى وێستگەى (4 و 5) نقیب على و برا لوسكەكەى

4- مامۆستا ێدیق (یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى ئامادەیى پیشەسازى وەستا رەجەب)

ئەو هەموو تەزویراتانە بە سەرۆكایەتى مامۆستا ڕێزان بوو چونكە ئەو بەرپرسى یەكەمى بنكەكەبوو بۆیە گوناحى زۆرى بەردەكەوێت، هەرچەندە نەیانهێش دەنگیش بدەم بەڵام خۆم بە تاوانبار دەزانم كە نەمتوانیوە رێگا لەو تەزویراتانە بگرم .



بەڕێزان : من وەك چاودێرێك ئەم شتانەو چەند شتێكى تریش بە چاوى خۆم بینیومن و بە گوێى خۆم گوێم لیبووە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە