هەڕەشەكانى پارتى و ئەگەرەكان ...

Saturday, 04/08/2012, 12:00

1521 بینراوە







لەو شەرى راگەیاندنەى پارتى دیموكراتى كوردستان بەرامبەر بە بزوتنەوەى گۆران و خودى نەوشیروان مستەفا خالیكى زۆر گرنگ سەرنجى راكێشام .
پارتى دیموكراتى كوردستان سەربارى وەلامە توندەكەى بە گۆرانى وت قبولى ناكەین ، ئەم وشەیە ماناو لێكدانەوەى زۆر هەلدەگریت چونكە لێرەدا بارتى خۆى وەكو خاوەنى هەریم و حاكمى كوردستان وێنا دەكات ، بەلام با پیكەوە ئەم دەستەواژەیە (قبولى ناكەین) شى بكەینەوە .
لە ئەگەرى ئەوەى كە قبولى ناكەن پارتى چیدەكات ، ئەم ریگایانەى لەبەردەمایە :
1- هێرشى توند بۆ سەر بزوتنەوەى گۆران و هەولدان بۆ لەكەدار كردنى نەوشیروان مستەفا و دروست كردنى بروپاكەندەى جۆراوجۆر بەلام بێشتر ئەمەى تاقیكردۆتەوە .
2- تۆمەتباركردنى گۆران و نەوشیروان مستەفا بەوەى دەستى دەرەكیەو دژ بە ئەزمونەكەیەو ناحەزى پارتیە بەلام سەربارى ئەوەى لە رابردوودا هەموو ئەوانەى كردوە كەچى بەریز بارزانى خودى خۆى سەردانى نەوشیروان مستەفاى كردوو دووجاریش بەریز نێچیرڤان بارزانى سەردانى بارەگاى سەرەكى گۆران و خودى ریكخەرى بزوتنەوەكەى كردو جارێكى تر بارزانى بە گەرمى بیشوازى لە نەوشیروان مستەفا كرد بۆیە ئەم رێگایەش مایە پوچە .
3- برینى بودجەى بزوتنەوەى گۆران ، ئەمەش ریگایەكى گونجاو نیە جونكەلە پێیشوتریشدا ئەمە بەرامبەر گۆران كراوە و كاریگەرى لە سەر هەلویستى گۆران نەبووە .
4- نانبرینى كادیرانى گۆران ، ئەمەش رێگایەكى تازە و كاریگەر نیە چونكە پارتى و یەكیتى ئەمەیان بەرامبەر گۆران كردوە.
5- گرتن ولیدان وسوكایەتى كردن بە كادیرانى گۆران لە سنورى دەسەلاتى پارتى ، برادەرانى پارتى مالیان ئاوابیت لەمەشا درێغیان نەكردوە .
6- سوتاندنى بارەگاكانى گۆران لە ناوچەى دەسەلاتى بارتى ، كە ئەمەش بۆتە نەریت و بەشیك لە كلتورى پارتى پیشتر ئەمەشیان كردوە و زۆر ئاساییە ئەمجارەش دوبارە بیتەوە .
7- هەولدان بۆ سوتاندنى بارەگاى سەركى گۆران و سوتاندنى كەنالى كەى ئین ئین و هینانى هێزى زیرەڤانى ، ویستى ئەمەش بكات بەلام بۆى نەچووە سەر .
ئەو رێگایانەى كە باسم كردن ئەو ریكایانە بوون كە پێشوتر پارتى بەرامبەر بە گۆران گرتویەتیە بەر و هیچ سودیكى نەبووە بەڵام بەراى من ئەوەى كە پیویستە پارتى لە ئیستادا بیكات و بریارى بەپەلەو هەلەشە نەدات ئەوەیە كە پارتى ئەو قۆناغە تێپەرینى كە نابیت كەس قسەى بەرامبەر بكات و وا بزانیت بە دوو سەردان و دوو موجامەلە ركابەرەكانى بیدەنگ ئەبن .
ئەبیت پارتى و سەركردایەتیەكەى بە وردى خویندنەوە بۆ بارودۆخەكە بكەن و بە هەلەشەیى وەلام نەدەنەوە گەنجەكانیان هان نەدەن كە باسى فیدایى سەرۆك و ئەو قسە بەسەر چوانە بكەن ، چونكە ئەو جۆرە قسانە بۆ خودى پارتیش خراپە خۆ سەدام و قەزافى و ئەوانى تریش هەر فیداییان هەبوو .
كاتى ئەوەیە پارتى زۆر بە ئاسانى ئەو رەخنانە قبول كات گەر ئەیەویت سیاسەت بكات و مومارەسەى دیموكراتى بكات .
تكایە واز لەو قسانە بێنن ، كاتیك لایەنیك لە گەلتانە ئیتر بە براو هاونیشتمانى و هاو خەبات ناوى ئەبەن و ئەوەشى پێتان بلیت پشتى چاوتان برۆیە ئیتر ئەوە دژى یەكریزى گەلى كوردەو دژ بە ئەزمونەكەیە .
بۆیە روو لە هەموو لایەنەكان و لایەنگرە بەریزەكانیان ئەكەم ، وەرن با لەباتى ناشرین كردنى یەكتر هەولبدەین زیاتر لیك تیبگەین زیاتر رێزى بەرامبەرمان بگرین بە دوو رەخنە خۆرى كەس ئاوا نابیت . لە باتى هیرش كردنە سەر یەكتر و یەكتر تۆمەتباركردن با گفتوگۆى عەقلانى بكەین
لە باتى دژایەتى یەكتر با یەكتر قبول بكەین جونكە پێمان خۆش بێت یا نا جارەنوسمان یەكەو خاك و نیشتمان یەكە و زمان و نەتەوەمان یەكە........

[email protected]

5

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە