پەیامێك بۆ نەوشیروان مستەفا

Friday, 21/08/2009, 12:00

1591 بینراوە


هەڵبژاردنى 25/7/2009 لە كوردستان ململانێ سیاسیەكانى هەرێمى كوردستانى بردە قۆناغێكى ترو جارێكى تر بیروباوەر لە ناخى تاكی كورددا ژیایەوە لەو رۆژەوە خەڵك پشتى لە پارەو دەسەلات كردوو ئامێزى بۆ گۆڕان گرتەوە . گەورەترین دەستكەوتى مێژوى ئەم سەردەمە بۆ خەڵكى كوردستان دروست بوونى لیستى گۆران بوو بەسەركردایەتى نەوشیروان مستەفا ، گۆرانیش لە یەكەم چركەساتى دروست بونى یەوە گەورەترین گۆرانى لە مێژوى سیاسى كوردستاندا دروست كرد چونكە خۆرى خۆسەپاندنى حیزب و سەركردەى خۆسەپێن ئاوابوو . نەوشیروان مستەفا وەك چۆن لە رابردوو دا كارەكتەرێكى سەرەكى نیۆ گۆرەپانى سیاسى كوردستان بوو لەم سەردەمەشدا بەهۆى رابەرایەتى كردنى لیستى گۆرانەوە بووە سەركى ترین و كاریگەرترین كەسایەتى سیاسى ئەمرۆى كوردستان و زۆرێكى دیكەى فرێ دایە زبڵدانى مێژوەوە . بونى چەندین سیفاتى گرنگ و جوان لە كەسایەتى نەوشیروان مستەفا رۆڵى سەرەكى گێرا لە راكێشانى سەرنجى زۆربەى هەرەزۆرى خەڵًكى كوردستان و بەتایبەتى گەنجان .كورتى و پوختى قسەكردن ، گرنگى نەدان بەكەسانى هەلپەرست و دزو ماستاوچى ، سادەیى لەژیانى سیاسى و بەرپرسیاریدا ، دەربرینى مەبەست و قسەكانى بێ پەردەو قسە لەروو ، رەوشت بەرزى وتێوەنەگلان لە گەندەڵى سیاسى و ئەخلاقى ، بەشدارى بەرچاوو كاریگەر لە وێستگە گرنگەكانى رابردوى بزوتنەوەى سیاسى كوردستان ، داكۆكاى كارى سەرسەختى مەسەلەى كورد هەموو ئەمانەو چەندانى تر ئەویان كردوە بە سەركردەیەكى خۆشەویست و دواتر كاریزما . ئەمەى كە وتم پیاهەڵدان نیە چونكە ئەو پێویستى بەپیاهەڵدان نیە بەڵكو ئەمانە راستین و دۆست و دووژمنانى كورد شاهیدى ئەو راستیەن .
مەبەستم سەرەكیم لەم نوسینە خاڵێكى زۆر گرنگە بۆ پەیوەندى نێوان نەوشیروان مستەفا و خەڵك ئاشكرایە لە ماوەى بانگەشەى هەڵبژاردندا كاك نەوشیروان هەموو شەوێ بۆماوەیەكى كورت دەبوە میوانى ماڵەكان و لەو ماوە كورتەدا زۆرشتى بۆ خەڵك رون دەكردەوە لە بەرنامەى كارى لستەكەیى و وەڵامدانەوە ى پروپاگەندەكان ئەمەش واى كرد هیچ ماوەى بە نەیارەكانى نەدەدا كە بە پروپاگەندەكانیان كەلێنێك لە نێوان ئەو لایەنگرانیدا دروست بكەن ، هەمیشە ووتوومەبۆ دروست بوونى هێزێكى جیاواز لە هەردوو حیزبى دەسەڵات دوو مەرجى زۆر گرنگ هەیە یەكەم : دەبێت بەرابەرایتى كەسێك بێت كە خاوەنى رابردویەكى پاك و كەسێكى شۆرشگێربێت و بەراستى سەركردەبێت نەك دروست بكرێت ئەگینا دوو حیزبەكە دەیكەن بە پۆرى خوراو ئەمەش لە نەوشیروان مستەفادا هەبوو دوەم: دەبێت خاوەنى كەناڵى راگەیاندن بێت بۆ ئەوەى بەبەردەوامى پەیوەندى لە گەڵ خەڵكا هەبێت و بۆ وەڵامدانەوەى پروپاگەندەى نەیارەكانى كە لەمەشدا نەوشیروان مستەفا بێ ئەندازە نەخشەى بۆ كێشا بو سەرەنجام كورسى دەسەڵاتى لەرزاند .
دواى هەڵبژاردن نەوشیروان مستەفا زۆربەكەمى دەبینرێت راستە ئەو حەزى زۆر بە دەركەوتن نیەو هیچ كات بەبێ بەرنامە نایەتە سەرشاشە بەڵام بەراستى ئێستا بارودۆخەكە گۆراوە ئێستا میلەتێك چاوى لە ئەوە ئێستا تۆپەكە لە گۆرەپانى ئەودایەو هەر ئەویش دەزانێت چۆن ئاراستەى دەكات، چونكە ئەوانەشى كە دوو دڵ بوون و دەنگیان بەگۆران نەدا ئێستا زۆر پەشیمانن لەوەى كە دەنگیان بۆ گۆران نەدا تاوەكو بەتەواوى دەسەڵاتیان بگۆریایە . بۆیە پێشنیار دەكەم بۆ بەرێز نەوشیروان مستەفا كە هەفتانە یان لەكاتى پێویستدا لە رێگەى ووتارى هەفتانەى خۆیەوەئاماژە بە روداوە جیهانى و ناوخۆیەكان بدات و سیاسەتى خۆى وبیروباوەرى خۆشى رابگەیەنێت بۆ بەرچاوروونى خەڵك . چونكە هاوڵاتیانى كوردستان ئێستا دەیانەوێت راستەوخۆ پەیام و بیروراوكانى لە خۆیەوە ببیستن چونكە قسەى ئەو لاى خەڵك كاریگەر ترەو خەڵك متمانەى زیاترى بە قسەو بیرو بۆچونەكانى ئەو هەیە .ئەو ئێستا لەشكرێك گەنجى لە پشتەو چاوەروانى ئەون چونكە خەڵك لە زۆر روداو هەڵوێستى سیاسیدا پێویستى بەسەركردەى ژیرو بوێر هەیە كە بەرچاویان بۆ روون بكاتەوە نەك وەك ئەوانى تر چەواشەیان بكات. خەڵك لە هەڵبژاردندا بەبێ ترسى نان برین و دەركردن متمانەى خۆیان بە لیستى گۆران بەسەركردایەتى نەوشیروان مستەفا بەخشى و هەقى خۆشیانە كە داوابكەن ئەو دەبێ هەمیشە لەبەر چاوان بێ و تاكى كورد ئاگاداربكات لە هەنگاوى داهاتوى و كارو هەوڵەكانى بۆ ناچار كردنى دەسەڵات بۆ جێ بەجێ كردنى داخوازیەكانى گەلەكەمان . دواشت دەبێ هەموومان ئەوراستیە بزانین ئەمرۆ حكومەت هەرچى دەكات و هەر پرۆژەیەكى خزمەت گوزارى دەكات ئەوە بەرهەم و دەستكەوتى گۆڕانە . كەواتە دەركەوت لیستى گۆڕان لیستى هەموو كوردانە .بۆ خزمەتى كوردستانە .

كەلار
21/8/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە