كاك نەوشیروان زەرەر ناكات بەڵكو مێّژویەكى تۆمار كرد

Saturday, 16/05/2009, 12:00

1859 بینراوە


ئەو كاتەى مرۆڤ دەبێتە پێشەنگ و پێشمەرگە و ئامادەیە خۆى بەخت بكات لە پێناوى میللەتێكدا ئەوە زەرەر نیە بەڵكو ئەوە ئەو پەڕى گەورەیى و شانازیە بۆ ئەو كەسە , تەنها ئەوانە زیان دەكەن كەلەگەڵ ڕەوتى میللەتەكەیاندا یەك ناگرنەوە , لە سەردەمى پێشمەرگایەتیدا ئەوانەى كە گیانى خۆیان بەخشى و خەباتیان كرد ئەوانە بونە سومبولى تێكۆشان و ڕەمزى قوربانى دان , بەڵام ئەو جاشانەى بەرەى دوژمنیان هەڵبژارد ئەوانە بوون گەورەترین زیانیان كرد ,ئێستاش نمونەى ئەو كاتەیە بەرزانى ئەحە سمێڵ لە چاوپێكەوتنێكى سایتە بەدناوەكەى مەلا بەختیار دا فەلسەفاندویەتى و ئەڵێ ((لەم هەڵبژاردنەدا نەوشیروان مستەفا زەرەر دەكات)) لە بەرزان و هاوپیشەكانى وایە خەبات كردن تەنها لە ناو یەكێتیدا ڕەواجى هەیە و ئەوەى لەناو ئەو دەریاى گەندەڵیەدا مەلە نەكات ئەوا زەرەر دەكات , پێم سەیرە ئەم پیاوە وا ڕێ پیشانى كاك نەوشیروان دەدات , خۆزگەم ئەو زەرەرەم بزانیایە كە بەرزان باسى دەكات , ئێستا ئەم میللەتە هەمووى تف و نەعلەتى پارتى و یەكێتى دەكات , میللەت لێیان دور كەوتۆتەوە , كەسیان بە دەورە وە نەماوە , ئەوەشى كەماوەتەوە تائێستا جەماوەرى ئەوان نین , خۆ ناكرێ مرۆڤ تا سەر لە حوكم دا بێت , ئەوەى زەرەر دەكات دەسەڵاتى ئەمڕۆ و ئەو لێپرسراوانەیە كە داهاتى ئەم میللەتە ئەدزن , ئەوە ئێوەن زەرەر دەكەن كاك نەوشیروان نیە , ئەوە ئێوەن كەس نازانێ چیتان بە سەر دێت , ئەم قسانەى جەنابتان ئەیكەن جاران مدیرى ئەمنى سلێمانى و لێپرسراوانى بەعسیش ئەیان كرد بەرامبەر بە خەڵكى ڕاپەڕیو بەڵام دواجار خۆیان زەرەریان كرد و سەریان پان كرایەوە , ئەمڕۆ ئەوەى لە بەرەى میللەتدا نەبێت ئەوە زەرەر دەكات , ڕیفۆرم نەفەسى درێژى ئەوێ ئەم جارەش نەبێت جارێكى تر هەر ئەبێت ئێوە و مانان ئەو زەرەرە بكەن , تۆ ئاگات لێیە میللەت چەندە ناڕازیە , ئەوەى كاك نەوشیروان ئەیكات داواى میللەتە , كاك نەوشیروان ئەو كاتە زەرەرى ئەكرد ئەگەر لە ناو یەكێتیدا بمایاتەوە , بەس بزانین بۆ دابەزین بە لیستى جیا ماڵ وێرانیە , ئاخر تاكەى خەڵك هەر دزو گەندەڵ و داوێن پیس گەورە بكات , خەڵك هەژدە ساڵە تەجروبەى لەگەڵ یەكێتى و پارتى هەیە بزانین چیان كردوە , تۆ قەت پرسیوتە بۆ ئەو هەموو خەڵك ناڕازیە ؟ بۆ ئەگەر ئێوە باش بونایە خەڵك هار نەبوە بڵێیت ئەو هەمو سەركردە و كادرو ئەندامەى ئێستا , ئەو هەمو جەماوەرە ى ئێستا لە دەورى لیستى گۆڕان كۆبونەتەوە شێت بوبن و دوژمنى كورد بن یان حەز دەكەن كورد بگاتە ترۆپكى سەركەوتن , حیزبى دەسەڵاتدار قەت گۆڕان ناكات چونكە ئەوان بیر لە بەرژەوەندیەكانى خۆیان دەكەنەوە , با بێین لە خۆتەوە سەیر بكەین تۆ هەرچى شتە لە سەر یەكێتى و داهاتى دزراوى ئەم میللەتەیە تەنانەت بۆ باخەكەشت مولیدەى گەورەت وەرگرتوە , وەرە سەیرى ماڵەكەت بكە گەورەترین مولیدەت وەرگرتوە كە ئەوە هى خەڵكە نەك تۆ ((S-1101-30LP بەكرەجۆ /باخەكەى بەرزانى ئەحە سمێڵ)) ئەمە ژمارەى ئەو مولیدەیەیە كە فەرمانگەى كارەباى سلێمانى داویانە بە تۆ بۆ باخەكەى بەكرەجۆت , ئەو كاتەى مناڵى كورد لە بەر چرا سەعیان ئەكرد جەنابتان باشترین و گەورەترین مولیدەت وەرگرت و مناڵەكانى تۆش لە كارەباى دزراو و بە پارەى دزراو بە خێو كراون , ئەو ناونیشانەى كە نوسیومە هى ئەو فۆرمەیە كە فەرمانگەى كارەباى سلێمانى بڵاوى كردۆتەوە , ئەوەى بەبەر ماڵەكەتدا ڕۆیشتبێ باش ئەزانێ لێپرسراوى مەڵبەندێك ئەو هەموو حیمایەیەى بۆچیە ,ئەم شین و شەپۆڕەى تۆ بۆ ئەوەیە كە لەو هەموو نازو نیعمەتە ئەبن , تۆ ئەزانى ڕۆژانە لەو مەڵبەندەدا چى پارە سەرف ئەكەیت , ئەم پارەیە هى كێیە ؟ ئەگەر پارەى دزراوى ئەم میللەتە نەبێت ئەى لە كوێتان بوو , كێ لە ئێوە ئەپرسێ ئەم پارەیەتان لە كوێ بوو , چۆن سەرفى ئەكەن , بۆ نایەتەناو خەزێنەى مەڵبەندەوە و لە پشتەوە سەرف ئەكرێ , چۆن ئەم پارەیە وەردەگرن , من نازانم ئەم حیزبەى جەنابتان كەى بەتەمان گۆڕٍانكارى بكەن , دەى پێم بڵێن , گۆڕانكارى بەوە نابێت ئەفسەرێكى ئاسایش لاببەیت , ئێوە دزتان لابرد لە جیاتى لێپرسینەوە خانەنشینى ئەكەن و ئەینێرنەوە بۆ ماڵەوە , كەى ئەم هێلكەى گۆڕانكاریە ئەكەن , دە پیاو بن و بێ سڵەمینەوە دەستى پێ بكەن , یان هەر بۆ لەخشتەبردنى خەڵكە , میللەت بە دزى و گەندەڵى و خیانەتكانى ئێوە و پارتى زەرەر ناكات بەڵام بە لیستى جیاكەى كاك نەوشیروان ئیتر كورد زەرەر دەكات , سڵاو لەو ئەقڵە بچوكەت هەى بەرزانى نەزان ,


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە