دەڤەرى راپەرین دەنگ نافرۆشێت

Friday, 17/07/2009, 12:00

1743 بینراوە


لەوەتاى پیاوە پەمەیى یەكە هاتۆتە دەڤەرەكەمان بەردەوام لەئامادەباشیداین زوو زوو دێتە مەڵبەندو كۆبونەوە بەستافى مەڵبەند دەكا كۆبونەوەكانیشى هیچ سودێكى نیە و تائێستا نەیتوانیوە كۆنترۆڵى دەڤەرەكە بكات و دەنگى پێویست كۆبكاتەوە بەردەوام خەریكى پارە بەخشینە بۆ خەڵكانى دەوڵەمەندو بەرپرسانى ئێرە خەڵكى دەڤەرەكەمان زۆربەى هەرە زۆرى گۆڕانن و نەك بۆپارە بەهیچ شتێك هەڵناخەڵەتێن ودەنگى خۆیان بەفیرۆ نادەن لەبرى مەسعود بارزانیش بەدڵ وبەگیان كاكى دكتۆر كەمال میراودەلى هەڵدەبژێرن بۆ سەرۆكایەتى هەرێم چونكە زۆر دەمێكە چاوەروانى ئەورۆژەبوون كە مەسعودى خیانەتكار كۆتایى بەپۆستەكەى بێ و كاندیدێكى تر هەبێ تاكو دەنگى پێبدەن ئەوگۆرانى بێژەش كەناوى فاخیرەو خۆى بۆ سەرۆكایەتى هەرێم كاندید كردبوو ئێستا رایگەیاندووە كەپاشەكشە دەكا لەبرى 25 ملێۆنەكەى 60 ملێۆنى وەرگرتووە و سەیارەیەكیشى لەمەسعود وەرگرتووە بەڵام ئێمە زوو دەزانین كەئەمانە تەنها بۆ مەبەستێكى دیارى نەكراو خۆیان دەهێننە مەیدان تاكو داوایان لێبكرێ پاشەكشە بكەن وەك مزایەدەكان پاشان ئێمە پۆستەرى ئەولیستەمان هەرنەدیوە چونكە چوار دەنگ ناهێنێ لەدەڤەرەكەمان پاشان ئەونازانێ هەرقسەش بكا نەك ببێ بەسەرۆكى هەرێم دكتۆر كەمال میراودەلى یەكێكە لە خاوەن قەڵەمەكانى خەزێنەى راستى و تەبایى ویەكسانى هەموو كوردێك ئێمەتەنها ئەومان گەرەكە وتەنها ئەو شایستەى ئەو پۆستەیە . ئەوپارەى كە پیاوە پەمەیى یەكە سەرفى دەكا لێرە بەهەزارەها دۆلارە بەڵام تاكو ئێستا یەك سەنتى نەچۆتە گیرفانى هەژارانى دەڤەرەكەمان وەتائێستا نەیانتوانیوە دەنگێكى پێ بكرن چونكە لێرە كەس دەنگى خۆى نافرۆشێ ئەوانیش بەهۆى ئەو بەزم ورەزمەوە كاتەكەى پێ بەسەردەبەن من وەك شەخسى خۆم چەندین جار چومەتە میوانخانەكەو لەنزیكەوە ئاگادارى ئەوخەڵكەى بەردەرگام كەچۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێ كەهەر هەموویان بریتین لەخەڵكانى هەژارو كەم دەرامەت پاشان ئەوپارە زۆرەى كەتەرخان كراوە بۆكۆكردنەوەوكرینى دەنگ هەرهەمووى دەدەن بەخەڵكانى بەرپرس ودەوڵەمەند ئێمە زۆر لەنزیكەوە زانیارى ووردمان هەیە لەسەر هەموو كوڕو كۆبونەوەكان من وەك كادیرێكى حزبى لەناو مەڵبەندى 8 دا باس لەباشى مەڵبەندەكە ناكەم بڵێم بەتەنگ كێشەو داخوازى خەڵكەكەن بەڵكو دەڵێم دكتۆر خەسرەو هیچى بۆكەس نەكردووە تەنها بیرلەخۆى و چەند كەسێكى دەوروبەرى دەكاتەوە ئێمە لەوەتاى ستافى دكتۆرە پەمەیى یەكە هاتۆتە ئێرە بێزار بووین هێندە وەڵامى خەڵك بدەینەوە سەریان لەئێمەو خۆشیان شێواندووە ئەوەى لەسایتى كوردستانپۆستیش بڵاو دەبێتەوە هەمووى راستە چونكە كوردستانپۆست راستى مەسەلەكان دەخاتە بەرچاوى خوێنەرانى بەردەوام لەهەوڵى ئەوەشدان پەیامنێرى كوردستانپۆست بدۆزنەوە بەردەوام چاوێكیان كردۆتە چوارچاو گومانیان لەخۆشیان هەیە كەبابەتیان لەسەر بنوسێ هەربۆیە سیقەبەكەس ناكەن لەگەڵیانبێ من تەنها نیم كەسۆزم بۆ كوردستانپۆست هەبێ وبابەتەكانمى تیا بڵاو كەمەوە خەڵكانى خەمخۆر زۆرن كەرووى شاراوەى ئەودزانە دەخەنە بەرچاوى خوێنەرانى پێویستە لەسەر هەموو كوردێكى دڵسۆز و كوردپەروەر كەهەرگیز دەنگ نەدەن بەو دزانە ئەگەر سەیرى هەژاران بكەین شوێن نیە ناوچە نیە گەر هەژارى هەناسەساردى تیانەبێ كەچى ئەوان ئاورى لێنادەنەوە سەرەراى ئەوە بەچاوى سوك سەیر دەكرێن كەسێكى وەك كۆسرەت رەسوڵ بۆهاوكارى ویارمەتى خەڵكانێك نادا كەبژێوى ژیانیان خراپە ناتوانن ژن بێنن یان تواناى دروست كردنى خانوویان نیە ئەو 10 دەفتەر دۆلارەى بۆ یانەى هەولێرى تەرخانكرد چەندیت هەژارى پێدەبوژایەوە ئایاچەنددەنگى لێپەیدابوو لەو پارەیە جگە لەكشانەوەى دەیان كەس لەناولیستەكەیان بابەرپرسانى هەردوولا باش بزانن كەهێندەیان نەماوە لەسەر حوكم هێندەیان نەماوە ریسوابن بۆ هەتا هەتایە دوا ووتەشم بۆ ئەوكەسانەیە كەخۆیان بە كوردى دڵسۆز دەزانن كەدەنگ بدەن بەلیستى ژمارە57 و ژمارە 15 بۆ ئەوەى یەكسانى ببێتە هەوێنى ئایندەى تەبایى و برایەتى هەتا هەتایە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە