شێروان دزەیی دزه‌ گه‌وره‌که‌...به‌به‌ڵگه‌..

Thursday, 14/07/2011, 12:00

1770 بینراوە


شێروان دزەیی چەند رۆژێكە خۆی بەم لاو ئەولا دەدات كە گوایا بە گەندەلی تۆمەتبار كراوەتەوەو لە ىۆژنامە ڕووزەردەكانی سەربەدەسەلات هەولی پاساوهێنانەوە دەدات ،بۆیە من لەم مینبەرە ئازادوە هەندێ شتی بەبیر دەهێنمەوە وە جەنابیشی دلنیا دەكەمەوە كە ئەویش مافی ئەوەی هەیە كە لەم مینبەرەوە وەلام بداتەوە ئەگەر وەلامی پێیە ،چونكە ڕۆژنامەكەی که‌ جەنابی بەكاری هێناوە  بۆ پاساو یناوه‌، بەخۆیشەوه‌ هێشتا كەس نایخوێنیتەوە:
یەكەمیان كاك شێروان جەنابت و بنەمالەكەت لە بیرتە كە لە سالی كۆچڕەوەكە كە خەلك لە ئەوروپا كۆمەكیان بۆ گەلی كورد دەكرد جەنابیشت بەیارمەتی ژنە میتەكەت چۆن هەرهەموویت دەست بەسەرداگرت و فرۆشتتەوەلە توركیا كە لەوكاتدا هێندەی نەمابوو هەلایەیەكی گەورە بنێتەوە بەینی یەكێتی وپارتی كە بە پێنج ملێۆن دۆلار دەخەملێنرا لەوكاتدا؟
دووه‌م؛ ئەو بالەخانەیەت چۆن لەتەنیشت بانقی ڕه‌شید لە هەولێر وەرگرت لەكاتێكدا بەبیانوی ماستەرپلان هەزاركەستان زیاتر بێ ئیش كرد بەبیانوی دەرخستنی ڕووخساری قەلای هەولێر بازاری دەلال خانەتان ڕووخاند؟ئایا بالەخانەكەی جەنابت رووخساری قەلای زیاتر   داپۆشت یا ئه‌وانه‌ی پێشوو؟. ئەم زەویەت چۆن حەپەلوش كرد؟.
سێیه‌م: بابگەىێینەوە سەرباسی هۆتێل هەورەمان كە لە كاتی حوكمی (ینك)(چەتۆ دزەیی)ی خزمت كردبووی بە قومارخانەو پاش بەدەرنانی(ینك)لە هەولێر دەستت بەسەرداگرت چونكە هەرخۆتان وەزیری شارەوانی بوون ئەمە هەموو خەلك باش دەیزانێت بەلام ئەونووسینانە بۆ ئەو كەسانەیە كە لە گوێی گادانووستون وبەقسەكانتان دەتانەوێ گێلیان كەن.
چواره‌م : ئەوپارچە زەویانەی لەگەڕه‌كی ئازادی بەرامبەر مالی مامت(ئەحمەد حمەدەمین)كە لەكاتی سەدامەوە تا ئێستا بەهیچ جۆریك نابێت بكرێتە خانوو چونكە لەبەر دائیرەی كارەباو سەلامەتی وە هیچ كەس بۆی نیە وەریان بگرێت ئایا جەنابت چۆن وەرتگرت؟..
ئەمە مشتێكە لە خەروارێك چونكە هێشتا باسی خانووەكانی گوندی ئینگلیزی وئەمریكی و لوبنان ودوبەی و سعودیەو گەندەلیەكانی(ڕزگار سێنارە وسەرباز دزەیی و ئاسۆی ئامۆزات)بۆ باسێكی تر بێت ئەم پرسیارانە وەلام بدەوە ئەگەر وەلامت هەیە ..چاوه‌ڕێم..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە