جەنابی سەرۆك ولامی ئەم پرسیارانە بدەرەوە!؟

Thursday, 22/12/2011, 12:00

1798 بینراوە


گەر تەماشایی میژوی 20 ساڵەی دەسەلاتی كوردی بكەین لە باشوری كوردستان دەبینین پڕیەتی لە ستەم و زوڵم و زۆرداری و ناعەدالەتی بە هەموو شێوازەكانیەوەیە كە بۆتە خۆرەو ڤایرۆسیكی كوشندەی چارەسەرنەكراو كە هەموو ئورگان و جومگەكانی حزبی دەسەلاتداری گرتۆتەوە ,وەك جەستەیەك وایە كە گیرۆدەی نەخۆشیەكی شێرپەنچەی ترسناك بوە كە هیچ ئومێدێك نیە بە پێدانی كەپسولی دژە ڤایرۆس بۆ جەستەی نەخۆشەكە , گەر بێت و تەماشای سەرو سیمای دزو و فاسیدەكانی كوردستانی باشوریش بكەین هیچ هیواو ئومێدیكمان نەماوە كە ئەم دەسەلاتە گەندڵكارانە بگورێت .. بۆیە بیست ساڵە چین وتویژەكانی كۆمەلگا لە رۆشنبیران .سیاسیەكان , بیرمەندان , دلسۆزان , زانایان رۆژنامەنوسان رێكخراوەكانی كۆمەلگای مەدەنی بە نوسین و ووتارو سیمنارو كۆرو ریپۆرتاژ و چەندین شیوازی تر خراوەتە كار بۆ ئەوەی دەسەلات بە خۆیدا بچیتەوەو گۆرانكاری ریشەیی بكات بەلام هەموو بێسود بوو !

بۆ چونە نێو باسەكەم لەسەر سەرۆكی هەرێم وبریارو لیژنەكانی كە دەری دەكات چەند پرسیاریكی ئاراستە بكەین .. ئایە دەبێت سەرۆك چۆن بێت ؟ تەنها بە روالەت سەرۆكی هەرێم بێت ! یان بە كردار بیسەلمینێت سەرۆكی هەرێمە یان تەنها سەرۆكی پارتیە؟

ئەگەر بڵێن ووشەی سەرۆك بەو مانایە بێت ... واتە سەرۆك دەبێت وەك سەر وا بێت بۆ لاشە !! گەر هەر پارچەیەك لەم لاشەیە ئازارێكی تێ كەوت ئایە ئەم سەرە لە رێگەی سیگنالەوە هەولی چارەسەرو ساریژكردنى نادات ؟ بە دەردانی هۆرمۆنات ؟! كە هیچ جیاوازیك ناكات لە نیوانی هەموو ئەندامانی لاشەی ..... بەلام دەبینین باشوری كوردستان سەرۆكیكی هەیە تەنها بە رواڵەت سەرۆكی هەرێمە ئەگینا لە كارو كرداردا خۆی لەسەرۆكی حزبێك دەبینێتەوە ! هەمیشە نەفەسی حزبی بوەتە ریگر لە لەبەردەم سەرۆكدا كە نەیتوانیوە دادپەروەرانە مامەلە بكات لەگەل هەموو ئەو دۆسیێ و فایل ولیژنەو بریارانەی دەری دەكات, وە ئەوەش نیە بە بێ بەلگەو دیكۆمنێت قسە فرێ بدەین وا چەند نمونەیەك دەهینینەوە بۆ پشتراستكردنەوەی پرسیارەكان ....

سەرەتا هیچ دڵنیا نین لەوەیە ئایە سەرۆك رۆژانە یان شەوانە كاتژمیرێك تەرخان دەكات بۆ خوێندەوەی رۆژنامەو گوڤارەكانی دەرەوەی دەسەڵات وەك هاولاتی , ئاوینە , لڤین ؟ یان كەنالەكانی كەی ئین ئین ,سپێدە , پەیام , ئین ئار تی بۆ ئەوەی راستەوخۆ گوێی لە باس وخواسی گەندەڵی و فەسادی كاربەدەست و بەرپرسەكانی دەسەلاتەكەیان ببێت !

هیچ نەبێت تەماشایەكی گرتە ڤیدیویەكانت بكردایە كە ئیتر پیویستی بە دروست كردنى لیژنەش نەدەبوو چون گەورەترین بەلگەی زیندو گرتەی ڤیدیوییە كە پیویستی بە لیژنەو لیژنەكاری نەدەكرد لە بەردەم دادگاكاندا ! یان ئەوەیە سەرۆك هەمیشە خوێنەرو بیسەری كوردستانتیڤی و زاگرۆس تیفی و خەبات وگولان و سێبەرەكانی پارتەكەی خۆیەتی كە كوردستان لای ئەم دەزگاو كەنال و رۆژنامانە شامی شەریفە (ببورە وا شامیش شەریفی لەدەست دا بە بۆنەی ئەسدی خوینریژو ستەمكار و بەلتەجی و شەبیحەكانیانەوە !!!! هەروەك چۆن شەبیحەو بەلتەجیەكانی پارتی لە بادینان بە ئاگری قین 23 دەزگاو تیڤی و رادیوی قورئان و نوسینگەی سپیدەیان سوتاند كە دووكەلی ئایەتە كانی قورئان ئاسمانی بادینانی تاریك كرد و فریشتەكانی ئاسمانی هینایە گریان و سكالای خۆڵەمیشی 70 قورئانەكەی ناو مەڵبەندی دهۆكی یەكگرتوویان گەیاندە بەر قاپی یەزدان ..كە تۆڵەی ئیلاهی بكەرانی ئەو رووداوە رسوای دونیاو قیامەت دەكات ..



پێمان باشە ئەم چەند پرسیارە ئاراستەی جەنابی سەرۆك بكەین .....

"ئایە چوار ساڵ پیش ئیستا بەریّزت نەبویت بریارت دا هەموو ڤیلا نایاسایەكانی ریگەی مەسیف سەلاحەدین و دەوروبەری بروخێنیت ؟ ئایە هیچ دانەیەكتان لێ رووخاند؟؟!! دڵنیام نەك رووخاندن بگرە زیادیشی كردوە ! ئیتر سەربەخۆیی بەریزت وەك سەرۆكی هەریم لە كوێدایە؟؟! هەر لەبەر ئەوەی هەموو لەلایەن مەكتەب سیاسی وسەركردایەتی پارتیەوە داگیر كراوە بۆیە ناتوانیت جیبە جێی بكەیت !

"بریار دەركرا كە هەرچی مولك وبینای حكومی هەیە لەلایەن پارتی ویەكیتی داگیر كراوە بگەریتەوە سەر مولكی حكومەت وا یەكیتی لە دەڤەری خۆی زۆربەی گەراندەوە ئایە لە دەڤەری زەرد یەك دانەتان گەراندەوە ؟؟!!

" دوای سوتاندنی بارەگاكانی یەكگرتوو لە بادینان سالی 2005 ئەو كات بەڵینتان دا ئیتر ریگە نادەین كاری لەو شیوەیە دووبارە بێتەوە ؟! كوا بەڵینەكان ؟

"پێش سالێك فەرموت ئیتر ریگە نادەم ئیتر خوینی كورد بە دەستی كورد برژێت

ئایە جەنابی سەرۆك پیشمەرگەكانی لقی چواری پارتی نەبون لەسەرەوەی بینای لق بە كلاشینكۆف و بیكەیسی چەندین گەنج ولاویان خەلتانی خوین كرد ؟

كوا بۆ پەیامیكت نەنارد بۆ لقی چوار بارەگاكان چۆَل بكەن پێیانت بوتایە من بەلێنم داوە خوینی كورد بە دەستی كورد نەرژێت ؟! هەرهیچ نەبێت دەرس و وانەیەكتان لە بارەگا سوتاوەكانی یەكگرتوو وەر بگرتایە كە ئامادە بوون بارەگاو شوشە بشكێت بەلام خوین لە لوتی كەسێك نەیەت !! دەبو حزبەكەی ئیوەش لە كاری مەدەنی بوون و ئاشتیخوازی یەكگرتوو وانەیەك فێر بوایەن ..

"ئایە تۆ نەبویت لە دوای خۆپیشاندانەكەی 17 شوبات بریارت دەركرد دەبێت تاوانباران بە سزای خۆیان بگەن ؟! كوا خۆ بكوژانی بەردەم لقی چوار دیارە بە ڤیدیو كێیە هەر لەبەر ئەوەی كادیری حزبەكەی خۆتە ناتوانی راپیچی داداگایان بكەی ؟!

" مەگەر دوای 17 شوبات بریارت نەدا ئیتر نابێت هیچ كەس و رۆژنامەنوسێك بە بێ بریاری دادگا زیندانی بكرێت ؟ ئایە گرتنی شەش رۆژنامەنوس و پەیامنیری سپیدەو رادیوی خابۆری یەكگرتوو بە بریاری دادگا بوو لە زاخۆ ؟ ئایە دەزانی ئاسایشی پارتەكەت بریاری ئیوەو دادگا ناخوێنتەوە و پێشێلی دەكات ؟؟!

"كاتێ سەردەشت عوسمان لە بەر بوێری بە بێ تاوان شەهید كرا , بریارت دا لیژنەیەك دروست بكریت لە چۆنێتی تیرۆر كردنی , كەچی دوای بۆ پەرەدە پۆش كردنى راستیەكان هاتن سەردەشت عوسمانتان بە تیرۆر و هاوكاری گروپی تیرۆرستی ناساند ئەمە چ یاسایەكە ؟ ! یاسای جەنگلستانیش ئەوەندە ناداپەروەری تیدا نیە ؟؟

"لە دوای بارەگا سوتاوەكانی یەكگرتوو سەردانی زاخۆت كرد ئایە بۆ نەت توانی وەك سەرۆكی هەرێم مامەڵە بكەیت یەكسەر سەردانی لقی هەشتی پارتیت كرد ؟ كە دەبو سەردانی بارەگا سوتاوەكانی یەكگرتوت بكردایە ؟

" ئایە ئەلیكس لاسكاریس قۆنسۆلی گشتی هەرێم لە تۆ دلسۆز تر نەبوو كە رۆشت لەبەردەم بارەگا سوتاوەكەی یەكگرتوو لە زاخۆی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ساز كرد و بكەرانی ئەو رووداوەی بە رەفتاری رژێمی بەعس شوبهاند ؟ بۆ نەفەسی حزبی ریگەی نەدای وەك ئەلیكس لاسكارییس سەردانی بارەگا سوتاوەكانی یەكگرتووش بكەی گەر خۆت بە سەرۆكی هەموو هەرێم دەزانێت؟؟

" سەرۆكی هەرێم هەمیشە لە كۆرو كۆبونەوەكان دەڵێت " یاسا سەروەرە كەس لەسەروی یاساوە نیە ئایە لەوەتەی بەرێزت سەرۆكی هەرێمی چ مەلەفی تاوانباریك دراوەتە دادگا ؟ گەر یاساو دادگاو قەزا سەربەخۆ بێ لایەن بێت چ پیویستی بەوە هەیە سەرۆك هەر خەریكی دروست كردنى لیژنە بێت ؟

" جەنابی سەرۆك ئایە ئاگات لە سكرتێری مەكتەب سیاسیەكەت فازیل میرانی هەیە وەك محەمەد سەعید سەحافی حزبی بەعس هەر بە هیّزو بازو دەنازێت كە دەڵێت 30 هەزار چەكداری بارزانیمان هەیە ئامادەن بە یەك قسە خۆیان بە كوشت بدەن واتە فیدایین ؟! ئەمە لیكدانەوەی زۆر هەڵدگرێت ئایە لەگەل كێ شەڕ بكەن؟!

واتای ئەم قسانە ئەوەیە بە هیچ شێوەیەك دەسەلات چۆل ناكەین بۆ ئوپۆزسیۆن ! ئەمە بەلگەیەكی زیندوە كە دەیسەلمێنیت پارتی باوەری بە ئالوگۆری ئاشتیانەی دەسەلات نیە بۆ هەموو شتێك پەنا بۆ هیزو كوشتار دەبات !

"ئایە لەوەتەی سەرۆكی هەرێمیت چاوت بە پاشماوەی كەس وكاری ئەنفال كراوەكانی گەرمیان كەوتوە؟

سەركردەو سەرۆكی ولات دەبێت وەك پێشەوا عمری كوری عەبدل عەزیز بێت كە هەموو شەویك لەگەل ئەسلەمدا كۆلان و گەرەكەكان دەگەرا بۆ ئەوەی ئاگای لە نەخۆشان وریبواران هەژارانی وولات بێت بۆ ئەوەی فرمیسكی بێ نەوایان و هەتیوان بسرێت . بەلام نێوانی دووری ئیوەو هەژاران و ریبوارانی ولاتەكەم یەك دوونیا فەرسەخ ریێە!!

رۆژێك دێت ئاهو نالەی هەژاران و بێناوایانی ولاتەكەم تەختی حكومرانیتان بینێتە لارزە ! جا ئەو كات هیچ پەشیمانیەك دادی كەس نادات !!!

لە كۆتاییدا دەڵێن ئەگەر پێتان خۆشە لە سەر كورسی و عەرشی دەسەلات بمیننەوە ببنە خزمەتگوزاری میللەت نەك بەم شێوەیەی ئیستای حكومەرانیتان..

هەروەك شاعیر دەڵێت (گەورە ئەوەیە وێنەی شەمعی بێت بۆ خۆی بسوتێت نەفعی جەمعی بێت)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە