گفتوگۆ كانی دكتۆر موسەنا وای لەسەركردایەتی پارتی كرد هیچ پارتییەك جورئەت نەكات گفتوگۆی لەگەل بكات

Friday, 16/12/2011, 12:00

1712 بینراوە


دوای كارەساتە ناشارستانی ونامرۆڤانەكەی دەسەلاتدارانی پارتی لە سنوری بادینان , كاردانەوەیەكی جەماوەری لەسەر هەموو چین وتویژەكانی كوردستان دروست كرد , بە هەموو شیوەیەك بەكەرانی كارەستاتەكەیان رسواو شەرمەزار كرد , پارتی لەو سیناریۆ شكستخواردووە بەتەنیا مایەوە تەنانەت چاوەریی نەدەكرد دۆستەكانیشی وا هەلوێست وەربگرن و هاۆسۆزی و هاوخەمی بۆ یەكگرتووی ئیسلامی دەرببرن.

هەر لەسەرو بەندی رووداوەكان كەنالەكانی كەی ئین ئین , گەلی كوردستان , ئین ئار تی , چەندین كەنالی تر بانگهیشیتی دكتۆر موسەنا ئەمین و كادیران و سەركردایەتی پارتیان كرد , هەر كەسیكی بە وەیژدان و گەر لە ئەلف وبیی سیاسەت بزانییت گوبیسی ئەو حیوارو گفتوگۆیانە بوبێت ئەو راستیە یی بۆ دەركەوت كە دكتۆر موسەنا بە شیوەیەكی ئەكادیمی و زانستیانە ئاخافتنی دەكرد لەگەل پارتیەكان , بەلام كەم تفاقی و ناشارازایی نەیارانی دكتۆر موسەنا لەو حیوارە زۆر بە شیوەیەكی نا دروست دوور لە ئەدای زانستی و سیاسی ولامیان دەدایەوە , كۆتا دیداریان راگەیاندكاریكی پارتی بە ناوی عەبدل رەزاق كە لە زۆربەی قسەكانی پەنجەی هەرەشەی رادەوەشاند و قسەی بەرامبەری دەبری! زەرەیەك لە كاری یاسایی و تەحریز كردنی نەدەزانی !

وە دكتۆر موسەنا بە ئەوپەری متمانە بە خۆبونەوە هەموو بەرپرسانی پارتی لەسنوری بادینان ی بە بەرپرس زانی لەو رووداوە نائەخلاقیە, وە تەكیدی كردەوە كە ئەوە بالیكی توندرەوی پارتیە كە درەهینەری ئەو سیناریۆیە بوون. بۆ زیاتر بەلگەی دروست و پالپشتی بۆ قسەكانی دكتۆر موسەنا , دوینی نوسەریك لە كوردستانپۆست بەناوی محمەد عەبدللە لە پیرمام لە راپۆرتیكیدا ئەویش باسی ئەوەی كرد كە ئەو سیناریۆیە زیاتر دەستی مسرور بارزانی لە پشتە وە نیچیرەڤان پەیوەندی بەو رووداوە نیە وە هەر لە ئەمریكاوە تەلەفونی بۆ پاریزگاو بەرپرسانی دهۆك كردوە كە ریگە نەدەن هیرش بكریتە سەر هیج بارەگایەكی حزبی و وەزعەكە هیور بكەنەوە وە راپۆرتی پەیامینرەكەی كوردستانپۆستیش قسەكانی دكتۆر موسەنای پشتراست كردەوە ,هەروەك محمەد عەبدوللە لە سایتی كوردستان پۆست وتی:

شایەنی باسە لە کاتی رووداوەکاندا نێچیرەڤان بارزانی هەر دوای سوتانی دوکانی مەساج و مەی فرۆشەکان پەیوەندی بە کار بە دەستانی دهۆک کردووە کە وەزعەکە هێور بکەنەوەو نەیەڵن کەس پەلاماری بارگای هیچ حزبێک بدات.
بەلام لە هەمان کاتدا مسروور بارزانی تەلەفونی کردووە پێی راگەیەندوون کە پەلاماری بارگاکانی یەکگرتوو بدەنوو بیسووتێنن. ئەوە بوو قسەکانی مسروور سەری گرت و حسابیان بۆ قسەکانی نێچیرەڤان نەکرد.

هەروەها من لە حمید عوسمان دەپرسم ئایا تەوەرەی گتوگۆی نیوان دكتۆر موسەناو عەبدلرەزاق كەی باسی زانكۆیە !؟ وا دەلێت بۆ موسەنا بۆ باسی زانكۆ وخویندن وزانست ناكات ؟ ئەمە وەك ئەوە وایە كەسیك نەخۆشی نەخۆشی سەر یەشەی هەیە بەلام برۆیت قەتەرەی چاو ئیشەی بدەیتی !! بە چ ئەقلیك دكتۆر موسەنا بیت باسی خویندن وزانست بكات لە كاتیكدا تەوەری باسەكە چۆنیتی و سیناریۆی بارەگا سوتاندنە ؟! ئایزوم نەك باسی خویندن و زانكۆ وزانستی زانكۆ بێت !!

یان دەلیت كەنالەكانی راگەیاندن بە مامۆستای زانكۆیی دەناسێنن , ئەی مەگەر مامۆستایانی زانكۆ كە پسپۆریان لە زانستی سیاسی وفەلسەفە و راگەیاندن و كایە كۆمەلایەتیەكان نیە ؟ ئەی هەر مامۆستای زانكۆكان نین كە پسپۆریان لە بەشی راگەیاندن , سیاسەت , یاسا , فەلسەفە و چەندین بواری تری كۆمەلگا هەیەو دەست دەخەنە سەر برینەكان , بانگهیشتیی كەنال و میدیاكان دەكرین .؟ ئیتر دكتۆر فاروق رەفیق بیت یان دكتۆر هەڤال ئەبوبەكر یان دكتۆر موسەنا ئەمین یان دكتۆر كامەران منتك یان دەیان دكتۆرو یاساناس رۆشبیر ورۆژنامەنوسی تر ! لە بەشیكی تریدا حمید عوسمان بە بی بەلگە راستیەكان ئاوەژو دەكاتەوە كە دەلێت " دكتۆر موسەنا شەهادەی ماستەری هەیە كەچی لەسەر شاشەی كەنالەكان دەنوسریت دكتۆر ! بۆ ئەوەی جایكی تر درۆو تۆمەت بۆ كەس نەكەیت فەرمو بۆ ئەوەی بزانیت موسەنا ئەمین خاوەنی دكتۆرایەك و دوو ماسترە لە بواری فلسەو سیاسەت و . كاتێ لە سالی 1996 خویندنی زانكۆی لە دهۆك تەواو كرد بە هۆی بەرزی نمرەكەی كە لەسەدا 94 بوو , بەریوبەرایەتی زانكۆ رەوانەی زانكۆی ئوم دەرمانی كرد كە توانی لە 2001 لە بواری ژن وجیندەر لە فلەسەفەی ئەوروپی و بەراورد لە نیوان فەلسفەی ئیسلام , وە سالی 2002 لە زانكۆی خرتوم ماستری لە سەر كاریگەری كیشەی كورد لە نیوان عیراق و توركیاو ئیران , پاشان لە سالی 2005 بروانامەی دكتۆرای لە فەلسەفە لە زانكۆی ئوم دەرمان بە دەستهینا , هەروەها لە سالی 1999بروانامەی دبلۆمی بالای لە زانستی سیاسی وپەیوەندیە نیوەدەولەتیەكان بەدەست هینا . جاری زۆر شەرمە دكتۆر موسەنا ئەمین بشوبهینیت بە شیخ جەعفەرو محمود سەنگاوی دیارە بروانامەی ئەو دوو كەسە چیە و كارو كرداری ئەوان چیە و پسپۆری دكتۆر موسەناش چیە ! لەوەیە پالنەری شەخسی وای لی كردبیت لەم نوسینە بی بنەمایە , بە پیی سەرچاوەكانیش بە هۆی لیهاتوی گتوگۆكانی دكتۆر موسەنا ئەمین لەگەل كادیرانی پارتی سەرانی ئەو حزبە هۆشداری داوە بە كادیرانی پارتی چیتر لەگەل كەسیكی لیهاتوو چاونەترسی وەك دكتۆر موسەنا گتوگو نەكەن چون بە زیانی پارتی تەواو ب.

جا كەسیك خۆی بە رۆشنبیر بزانی جوان نیە بیت تۆمەت وتەهشیرو سوكایەتی بە مامۆستایەكی زانكو بكات ! بۆ شاهیدی قسەكانم دەیان نوسەرو رۆشنبیری عەلمانی لە گۆران و یەكیتی وتەنانەت بارتیش باسی گفتوگۆ سەركەوتوەكانی دكتۆر موسەنایان باس كرد لەلای بەندە .كەچی تۆش راستیەكان ئاوەژوو دەكەیتەوە !

بەلی دكتۆر موسەنا ئەمین و هەموو یەكگرتوو زۆربەی شرۆڤەكارانی سیاسی دەلین ئەوە بالیكی توندرەوی پارتی لەو سنورە هەمیشە خەریكی سیناریۆی لەم جۆرەن , وە لەوەتەی یەكگرتوو بونی هەبوە لە سنوری بادینان فشارو گرتن وئازاردان و فسل كردن و ئەشكەنجەدان هەبوە بەرامبەر بە كادیرانی یەكگرتو, وە دكتۆریش وەك زۆربەی رای شرۆڤەكارانی سیاسی ورۆشنبیران دەلێت سیناریۆیەكە دەستی نیچیرەڤانی تیدا نیە , وە بۆ زیاتر ئاشانا بون لەوەی چ بالیكی توندرەوی پارتی داهینەری سیناریۆكەیە فەرمو بۆ ئەوەی چی تر راستیەكان ئاوەژو نەكەیتەوە فەرمو راپۆرتە كەی محمەد عەبدوللە لە پیرمام لە سایتی كوردستان پۆست بخوینەرەوە بزان كێ لە پشت ئەو رووداوەی بادینان بوو! لەم لینكەی خوارەوە

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=29ebfe1b

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە