ئارام بگرن ئالی بادینان سەركەوتنتان نزیكە !صبرا يا ال بادينان فان موعدکم النصر

Tuesday, 13/12/2011, 12:00

1640 بینراوە


هەموو پارتە تۆتالیتارو دیكتاتۆرەكانی جیهان لە زۆر بواری كاركردندا خالی هاوبەشیان وەك یەكە , هەمیشە لە ریگەی چاوسوركردنەوەو تەزویرو دەنگ كرین لە كاتی هەلبژاردنەكان و دزینی داهات و سامانی خەلكی بۆ بەرژەوەندی حزبی و بنەمالەیی خۆیان بەكار دەهینین .بەلام سروشتی ئیلاهی وایە كە ناتوانن دریژە بەم ستەم كارییەیی خۆیان بدەن..

وەك كورد دەڵێت : هەموو شتێك لە باریكی دەپچرێت بەلام زوڵم وزۆرداری و ستەمكاری لە ئەستوریدا دەپچرێت ! وە هەمیشە زولم وستەمكاریان دەبێتە پەند و زەلیل و رسوای دونیاو قیامەت دەبن ! نمونەی زەلیلی و رسوایی ئەم سەردەمەش لە سەدامی خوینریژو قەزافی ستەمكارو بن عەلی و موبارەك خۆی دەبینێتەوە , وە دیاریشە نۆبەی ستەمكارانی كوردیش نزیكە !

بەراستی جاریكی تر شەبیحەكانی دەسەلات دار لە سنوری بادینان سیناریۆیكی ناشارستانی و نامرۆڤانەی تریان ئەنجام دا بە جیاواز لە سیناریۆكەی سالی 2005 بۆ سەر بارەگاكانی یەكگرتوو لەو سنورە. كە 3-12-2011 لە لایەن شەبیحەو بەلتەجیەكانی دەسەلات بۆ سەر بارەگاگانی یەكگرتوو لە زاخۆ و سیمیل و قسرۆك ودهۆك جگە لە سوتاندنی رادیوو تەلەفزیۆنی زاخۆ و رادیوی سمیل و رادیوو تەلەفزیونی دهۆك و نوسینكەی كەنالی سبید ە لە زاخۆو نوسینكەی سایتی كوردیو لە زاخۆو بارەگای ریكخراوی گەشەپیدان و گرتن وئازارو شەكەنجە دانانی دەیان رۆژنامەنوس و پەیامینری یەكگرتوو لەو سنورە .هەر كەسیك زەرەیەك لە ئەلف وبیی سیاسەت . دەزانێت پیلانی ئەم سیناریۆیە چییە ؟

هەروەك هاولاتیكی شاری دهۆك بەناوی محمەد عبدوللە لە كوردستانپۆست باسی

نیهینەكی رووداوەكەی كرد بەم شیوەیە دەتوانن لەم لینكە راپۆرتەكە بخویننەوە.

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=17d0dec3

هەروەها پارتی ویستی ئە م سیناریۆیە بەلای كیشەی مەزهەبی و ئاینی ببات و بەئەمریكاو ئەوروپا بڵێت هەرچۆنیك بێت ئیمە لە م گروپە توندەروانە باشترین كەوا دژی ئازادی خەلكین لەم سنورە !! بەلام لەمەش نەیپیكا هەر زوو سەركردەو رابەرانی پیاوانی مەسیحی و یەزیدی و ئاشوریەكان پالپشتی و هاوخەمی خۆیان بۆ یەكگرتوو دەربری و لە ریگەی سەردان و تەلەفون لەگەل ئەمینداری یەكگرتوو , وە رایاگەیاند ئەم جۆرە سیناریۆ هەلسوكەوتەی بادینان زۆر زۆر دوورە لە كردارو رەوشتی یەككرتووی ئیسلامی , ئەم جۆرە پیلانانە پەیوەندی نیوانمان تێك نادات

وە بۆ هەمان مەبەست مەكتەبی سیاسی پەیوەندی كرد بە سەفارەتی ئەمریكاو بریتانیا وئەلمانیاو فرەنساو نەتەوەیەكگرتوەكان راستی ودروستی سیناریۆكەی پارتیان بۆ شی كردنەوە

لەمەش پارتی جاریكی تر توشی زیانی سیاسی و كۆمەلایەتی كەوت ئەوەندەی تر جەماوەری لە دەست دا , وە یەكگرتوش لەم كارەساتە ئاستی جەماوەری ئەوەندەی تر روو لە بەرزبوونەوە كرد ,كە هۆكاری ئەمەش تەنها ئەوەیە كە تاكە هیزێك مونافیسی پارتی بێت یەكگرتووی ئیسلامیە لە دەڤەری بادینان !

وە چۆل كردنی بارەگاكانی یەكگرتوو سەلماندی ئەم حزبە دارو پەنجەرەوەو شتومەكی ناو بارەگانیانی لە خوینی خەلكی پیی پیرۆزتر نیە ! نەك وەك پارتی لە سلیمانی لە پیناو بارەگایەك دەیان كەسی خەلتانی خوین كرد , وە دەركەوت لای پارتی بارەگایەك لە كەعبەی پیرۆز پیرۆز ترە ! چونكە رەسوللە دەفەرمیت" كەعبە بروخێت لای خوای گەورە ئاسانترە لەوەی خوینی كەسیكی بی تاوان برژێت!

وە میژوی 17 سالەی یەكگرتوو ئەوەی سەلماندوە كە هیچ رۆژیك ریگر نەبوە لە بەردەم ئازادی ئاینی ومەزهەبی بەلكو هەمیشە سەفیری ئاشتی وئازادی نیوان پیك هاتەكانی كوردستان بوە ,

ئەوەی جیگەی باسە پارتی یەكەمین جار وتی" مەلایەكی یەكگرتوو هانی خەلكی داوە لەمەش دیسان هەر مەلا ئیسماعیل خۆی بە درۆی خستنەوە وتی من دۆستی پارتیم و رقم لە یەكگرتوە

وەپاشان كاربەدەستانی پارتی وتی" ئەو خەلكانەی چون سەنتەرو دووكانەكانیان سوتاند لانگرانی یەكگرتوو بوون ! لەمەش نەیپێكا ئایە ئەگەر ئەو هەزاران گەنجە ئەگەر یەكگرتوو بن و لەبەر ئاینی ئیسلام ئەو كارەیان ئەنجام داوە چۆن دەرون هیرش بكەنە سەر لایەنیكی ئیسلامی و هەموو قورئان و كتیبە ئیسلامیەكان بسوتینن !! چۆن نارۆن بەرگری لە بارەگاكانیان بكەن !

هەروەك بەهات حسیب قەرەداخی خاوەنی بروانامەی ماستر لە راگەیاندن دەلیت:

ناچیتە عەقلم ئەوانەی شوینەكانی مەساج و مەیخواردنەوەیان سوتاند یەكگرتووی ئیسلامی بن چونكە ئەوانەی ئەو كارەیان كرد نزیكەی 15 هەزار كەس دەبون , ئەگەر ئەو 15 هەزار كەسە یەكگرتوو بوون بەرگریان لە بارەگاكانی خۆیان دەكرد و نەیان دەهیشت بسوتینریت!

ئەم كارە وەحشیگەریە تەنها لە رژیمە تۆتالیتاریە ستەم كارەكان دەوەشیتەوە , لە كاتێدا پارتێك پاشگری دیموكراتی لە خۆی ناوە , بەلام هەلسوكەوت و كارە ناشارستانیەكانی دامو دەزگا حزبی وحكومیەكانی ئەم پارتە لەو سنورە سەلماندی كە هیچ كات باوەری بە دیموكراسی و ئازادی سیاسی و مونافەسەی شەریفانە نیە , وە كلتوری بارەگا سوتاندن بوەتە دیاردەیەك و بەشێك لە ئەدەبیاتی كاربەدەستەكانیان

وە دەبیت هەموو پارتە دیموكراسخوازەكانی ولاتانی ئەوروپی داوای لابردنى پاشگری دیموكرات لە پارتی بكەن چونكە لە ژیّر ئەو ناوە دەیان كاری نامرۆڤانەی ئەنجام داوە ! ,وە دیاریشە هەموو پارتی خاوەنی ئەم عەقلیتە پاوانخوازیی و شەرانگیزیە نیە زۆریكیان بەم كارە نارەوایانە دلگرانن بەلام ناتوانن دەری ببرن ..

ئەم رووداوە وەحشیگەریانەی بادینان سەلماندی كە فرەیی و ئازادی سیاسی لەو سنورە لە ژیر هەرەشەدایەو سەروەری یاسا هیچ بوونێكی نیە.وە دروستكردنى هەر لیژنەیك تەنها كات كوشتنە , لەوەیە بە قەد چیای قەندیل لیژنە دروست كرا بیت بەلام كوا بەرهەمی ئەو لیژنانە ؟ كوا خوین ریژان ودەست سورانی تاوانباران ؟ ئیستاش وە ك بەرزەكی بانان دەسورینەوە ! دەیان جار لیژنە دروست كراوە بۆ راپیچ كردنى تاوانباران لە لایەن سەرۆكی ئەو پارتە بەلام كوا؟.لە ماوەی بیست سالی حكومداری دەسەلاتی كوردی هیچ كەسیكی تاوانبارو دزو گەندەل و فاسیدمان نەبین راپیچی داداگا بكرین !.

بەراستی حەقە ئیتر خەلكی دەڤەری بادینان بی دەنگ نەبن لە ئاست ئەو سوكایەتیەی كە پارتی هەمیشە بەو جەماوەرەی دەكات كە دەلیت خەلكی تیكدەر بارەگاكانی سوتاندوە وا پیشانی دەدات كە جەماوەری بادینان كە زۆر دواكەتون بۆیە هەر خەریكی ئەم كارانەن, لە راستیدا جەماوەری بادینان هیچ گرفتیكیان لە گەل یەكگرتوودا نیە خۆ یەكگرتوو لە دەسەلات نیە تا جەماوەر رقی خۆیا ن بە یەكگرتوو بریژن !

خۆ یەكگرتوو مندالی ئەوانی بی باوك نەكردوە ! خۆ یەكگرتوو ژنانی ئەوانی بیوەژن نەكردوە؟ خۆ یەكگرتوو سوپای درندەی بەعسی نەهیناوە بۆ سەر خاكی كوردستان ! خۆ یەكگرتوو داهات و نەوتی رەش ناگویزیتەوە بۆ ولاتان بە شیوەی نایاسایی ! خۆ یەكگرتوو داهاتی ئیبراهیم خەلیل كە رۆژی یەك میلۆن دولارە ناخاتە گیرفانی خۆیان !

وەك سەید ئەكرەم خالید بەرپرسی پیشوی ئاسایشی پارتی وتی "

داهاتی ئیبراهیم خلیل رۆژی یەك ملیۆن دولارە دەچیتە گیرفانی بەرپرسیكی پارتی لە زاخۆ ! تا ئەوان بیزاری خۆیان بەم شیوەیە لە ئاست یەكگرتوو دەرببرن؟!

لە كۆتاییدا جاریكی تر كاربەردەستانی ئەو سنورە سیمایەیكی رەشیان بەخشی بە دەسەلاتی كوردی لە دەرەوە هەر بۆیە لە م ولاتە توانرا لە ریگەی چەندین ریكخراو كۆمەلەی كوردی سیناریۆو كلتوری فاشیزمی دەسەلاتی كوردی بۆ دامودەزگاو ریكخراوەكانی مافی مرۆڤ و پەرلەمانی سوید بەرز بكریتەوە بۆ ئەوەی رووی ناشارستانی و نادیموكراسی بوونی ئەوان بناسن.. وە دۆست و ئەندامانی یەكگرتووش داوا لە مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو دەكەن بارەگا سوتاوەكان وەك مۆمینیتیكی میژویی بمینیتەوەو نەكەن چاكی بكەنەوە بۆ ئەوەی ببێتە پەلەیەكی رەش بە نێو چاوی دەسەلاتدارانی دەڤەری بادینان .

هەروەها دەڵیێن " هەروەك چۆن لەسەردەمی مەككە ئەبوجهل وئومەیەو ئەبولەهب و عوتبە و سەرانی قوریشی زالم سزاو ئازاری موسولمانە هەژارەكانی مەككەیان دەداو بە بەرچاوی رەسوللە تیری ژەهراوی كرایە سكی سومەییەی دایكی عەمار و شەهید كرا یاسری میردیشی شەهید كرا لە ولامدا رەسوللە بە عەماری كوری سومەیی فەرموو "
صبرا يا ال یاسر فان موعدکم الجنة

هەموو ئازادیخوازان و دۆستان ولانگرانی یەكگرتووش دەلین "

صبرا يا ال بادينان فان موعدکم النصر
ئارام بگرن ئالی بادینان سەركەوتنتان نزیكە !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە