ڕۆژی تۆڵه

Friday, 17/07/2009, 12:00

3242 بینراوە




ئه مڕۆ ڕۆژی تۆڵه یه له گه نده ڵ و دزی

له گورگه برسیه کانی نێو مێگه ل و په زی

له مێژ ساڵه دای ئه دۆشن له ئه رزو ئاسمان

ئێسك وپروسكی ئه نفال و په رچه م و که زی



هه ژده ساڵه له ووشك و ته ڕ ئه به ن و ئه خۆن

به خوێنی شه هیدی کورده که ده ست نوێژ ئه شۆن

له هه ڵه بجه و بادینان و بارزان و گه رمیان

به سه ر فرمێسکی دایکانی شه هیدان ئه ڕۆن



زۆر له مێژه گرفتاره بێ دادو هه ژار

ماف و بژێوی دراوه به دزو زۆردار

نابێ سڵ کا له شه ره ف و دین وئیمانیش

‌هێلی سووره خاوه نه که ی تیا ئه درێ له دار



مه شخه ڵی مۆمت هه ڵگره له دژی تاوان

په یامی پیرۆزی پێ یه بۆ پیرو لاوان

ئه و په یا مه ی ده یان ساڵه پێ شێل کراوه

له هه گبه ی پشتی دایك دا به ناوی گۆڕان



له به رده م سندوقی ده نگ دان ده نگت سه روه ره

بۆهێمای ئاشتی و یه کسانی ده نگت‌‌ هه ڵ بڕه

بۆ نه وه ی دووا ڕۆژی پاك و ئاینده ی ڕووناك

ده نگ ده به گۆڕان که ته نیا پاکه ڕێبه ره




2009-07-12

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە