سزادانى قەوارە سیاسیەكان شتێكى ئاساییە

Thursday, 08/04/2010, 12:00

773 بینراوە


بەپێی یاسای كۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكانى عیراق هەر قەوارەیەكى سیاسی (25) ملیۆن دینار وەك بارمتە دەخەوێنێ لاى كۆمیسیۆن بۆ ئەوەى لە كاتى بانگەشەى هەڵبژاردندا ئەگەر ئەو قەوارەیە سەرپێچیەكى كرد ئەو اكۆمیسیۆن لەو بارمتەیە سزاى دارایی بدات، بۆیە سزادانى دارایی بۆ هەر قەوارەیەكى سیاسی لەلایەن كۆمیسییۆنەوە نەك شتێكى ئاساییە بەڵكو چاوەڕوانكراویشە، كەچى "كاروان عبداللە" ناوێك لە نوسینێكدا كە لەسایتى سەربەخۆ بڵاوى كردۆتەوە ، ئەو سزایەى قەوارەى حزبی زەحمەتكێشانى لە لایەن كۆمیسیۆنەوە وەك فەزیحەك بڵاو كردۆتەوە، ئەمە لە كاتێكدا هێشتا سزایەكەش نەسەپێنراوەو مەرجیش نیە بسەپێنرێ چونكە حزبیش لە وەڵامى ئەم بڕیارەى كۆومیسیۆندا وەڵامى داوەتەوەو داكۆكى لە خۆی كردووە، بۆیە دورنیە سزاكە هەڵبگیرێ یا كەم بكرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا وەك لەپیشدا ئاماژەم پێكرد سزادانى دارایی كۆمیسیۆن كارێكى ئاساییەو ڕسوایی و خۆفرۆشى نییە وەك "كاروان علی" لێی تێگەیشتوە یا بەم شێوەیە گەورەى كردوە، جا كاروان هەر بەوەش نەوەستاوە ئەو سزایەى كۆمیسیۆنى لەگەڵ ناوى حزبەكەو هەڵوێستى خۆیان لە بەرامبەر هاوڕێ قادر عزیزدا تێكەڵ كردوە، ئەمە لەكاتێكدا ناوى حزبەكە خۆشیان دەزانن كە هێشتا لە دادگای بەرایی سلێمانیەو یەكلایی نەبۆتەوە، ناوى قەوارەكەش ئەوان خۆیان دەزانن بە بڕیارێكى وەزیرى ناوخۆو بەدەستێوەردانێكى دەسەڵاتدارانى هەولێر كە كۆمیسیۆنەكەش سەربەخۆیانەو لەبەرامبەر ئەو خزمەتەى كە ئەوان بە دەسەڵاتیان كردوە بەشێوەیەكى نایاسایی دراوە بەوان، سەیرەكە لەوەدایە ئەو باڵە كرێگرتەیە هێشتا جیاوازى لەنێوان ناوى حزب و قەوارەى سیاسیدا ناكەن،
كاروان جارێكى تریش باس لە سزادانى هاوڕێ قادر دەكات كە ئەمەشیان جێگەى پێكەنینە، چونكە ئەوانەى لەكۆنگرە خۆیان سزادران و دواجار بەتەسكیەى هاوڕێ قادر عزیز گەینرانەوە سەركردایەتى، یائەوانەى دواى كۆنگرە لەسەر دەستەبەندى كە كارى خەڵكى بودەڵە و هیچ لە بارانەبووە لە حزبدا سزادران ئەمانە زۆر لەوە بچوكترن كە سەركردەیەكى وەك هاوڕێ قادر سزابدەن، خۆ ئەگەر كاوێژكردنەوەى ئەم قسانەش هەر بۆ خۆشكردنى دڵى ئاغاكانتان بێت لەمەیەندا ناهەقتان ناگرم، چونكە لەبەرامبەر ئەو پشتگیریەى دەسەڵات بۆ ئێوە دەیكات خۆدەبێ ئێوەش بەردەوام خزمەتگوزارى زیاتر پێشكەش بكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە