چەند تێبینیەك بۆ بەر چاوی مام جلال

Thursday, 26/02/2009, 12:00

1451 بینراوە


بەڕێز مام جلال من وەك كادیرێكی(ی.ن.ك) دەمەوێ چەند شتێكت بیر بخەمەوە كە بەڕاستی لەبیری خۆتت بردووتەوە ئەمەش جێگای داخە، نزیكەی یەك مانگ دەبێت كۆسرەت رسول على و برادەرەكانی بە كەیف و زەوقی خۆیان جێ گۆڕكێ بە پۆستەكان دەكەن و ئەو كەسەی بەدڵیان بێت كاندیدی دەكەن، من دەمەوێ یەك شت بزانم ئایا (ی.ن.ك) تەنها (عیماد أحمد)ی تێدایە بكرێتە جێگری سەرۆكی حكومەت كە هەموو ژیانی خۆی لە پۆستە گرنگەكاندا بینیوە ،ئایا تەنها (شێخ جعفر)هەیە بكرێتە وەزیری پێشمەرگە كە چەندەها زەوی و باخچە و ئۆتۆمبیلی دزیوە و چەندەها كاری بەد ڕەوشتی كردووە، بەڕێز سكرتێری گشتی ئەگەر جەنابت تەنها ئەو كەسانە دەبینی باشە بۆ چەندەها كەسی دیارت كردووە بە كوتلەی خۆت و هیچ ئاوەڕێكیان لێ نادەیتەوە و ئەوان بەبێ بەرامبەر و بە دڵسۆزی كارت بۆ دەكەن ئایا ئەوە پاداشتیانەن ئایا ئەوە وەفاتە بەرامبەریان، ئایا تەنها چاوت ئەو كەسانە دەبینێت كە لە مەكتەبی سیاسی كار دەكەن و بۆنەتە هۆی پەك خستنی كاروباری (ی.ن.ك) و خەریكی دزینی سەر و ماڵی خەڵكی كوردستانن، ئەو كەسانەی كە هەڵگەراون هەر ئەو كەسانە بوون كە جەنابت پۆستی باش باش و پاری باشت دەدانێ، زۆر بەداخەوە ئێمەی كادیر چاوەڕوانی كارێكی باش بووین لە جەنابت بەڵام بە پێچەوانەوە تۆشی بێ ئۆمێدیەكی زۆرت كردووین بەم بێ دەنگیە. دوا جار تكات لێ دەكەین بە زووترین كات چارەسەری ئەم كێشەیە بكەیت ئەگینا (ی.ن.ك) بەرەو ڕووخان دەچێت، هەروەها ئاوەڕێك لە كەسە دڵسۆزەكانت بدەیت.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە