مووچەى زیندانییانى سیاسی قاچاخچیشیان تێدایە

Friday, 26/03/2010, 12:00

1269 بینراوە


زۆرێك لە زیندانە سیاسییەكانى گەرمیان،گلەیی ئەوە دەكەن چەندین كەس لەسەر قاچخچی و شتی تر گیراوە،ئێستا خۆی بەزیندانى سیاسی دەزانێت"ئاماژە بەوە دەكەن،بۆ ئەوەى بتكەنە زیندانى سیاسی و ناوت بنوسن،بەرتیلیشی تێكەوتووە،لەبەرامبەر نەبونى ئەو جیاكارییەش لە نێوان زیندانە سیاسییەكاندا،پەرلەمانتارێكى لیستى كوردستانى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە" لیژنەیەك لە بەغداد بۆ بەدواداچونى زیندانى سیاسی حەقیقی دروستكراوە".
عەبدوڵڵا عەلی،یەكێكە لە زیندانە سیاسییەكانى گەرمیان،بە نیگەرانیەوە ئاماژە بەوە دەكات،لە ناو زیندانە سیاسییەكان چەندین كەس بە ناهەق زەوى پێدراوە،هەروەها وتیشی"زۆرێك لەو زیندانانە كە زیندانى سیاسی نیین خۆیان كرددوە بەزیندانى سیاسی و بەواستەیش زەوییان پێدراوە ،لەداهاتووشدا هەر ئەوكاسەنە بەناهەقى موچەیان بۆ دەبڕێتەوە.
بەرپرسى زیندانی سیاسی هەبووە،رۆنى كوردى و شتى ترى وەكو بەرتیل لە كەسی تر وەرگرتووە، بۆ ئەوەى ناوى بنوسن،ئەمە قسەى فازڵ ئەحمەدە كە كاتێ خۆی لە پێشمەرگایەتیدا نازاناوەكەى هەڵۆی سورى گەرمیان بووە ئەو وتی" بە بەڵگەوە قسە دەكەم،كابرایەك كاتى خۆی دەرمانخانەى حكومەتى دزیوە لەسەر ئەوە دەستگیركراوەو حكوم درا،بەڵام ئێستا كراوە بە بەرپرسی زیندانى سیاسی لە ناوچەیەك لە نزیك گەرمیان".ناوبرا جەختى لەسەر ئەوەیش كردەوە كە زۆرێك هەن كراونەتە زیندانى سیاسی لەسەر قاچاخچێتى و جاسوسی گیراون و ئێستا ناویان نوسراوەو وەكو زیندانى سیاسی،ئەوانە ئامادەییشیان تیایە سوێندى ناهەق بخۆن.
ئەو پێشمەرگە كۆنە وتیشی"ناكرێت كابرایەك پانزە رۆژ دەستگیركرابێت،ئێستا زیندانى سیاسی بێت،چەندین كەسی موستەهەق هەیە، هیچی بۆ نەكراوە.بەپێی ئەو زانیارییانەى لەبەردەستدایە،ئەو پێشمەرگەیەش وەك خۆى دەڵێت،هیچی بۆ نەكراوە.
"كاتى خۆی هەڵۆی سورى گەرمیان بوم،لە ساڵی 1978 تەنزیم بوم لاى مەلا بەختیارو عەلی شامار،ئەوان لە بەغداد بوون،من لە لەفلوجەوە پەیوەندیم بە مەحەمەد غەیدانەوە كردووە كارى نهێنیمان كردووە،لەبەرامبەردا هیچمان بۆ نەكراوە.ناوبراو داواكار بوو لە حكومەتى كوردى پلانێكى تۆكمەى هەبێت و ئەوان بەرتیلیان وەرگرتووە بدرێنە دادگا.
دەربارەى ئەوكەسانەى خۆیان بە زیندانى سیاسی دەزانن،بەرپرسی زیندانى سیاسی لە خانەقین فوئاد ئاغا موراد بە ئاوێنەى راگەیاند"بە پێی رێنماییەكان كارى زیندانەكان بەپێی رێنماییەكان كارى زیندانەكان رادەپەرێنن،فۆرمێكى تایبەت لە بەغدادەوە هاتووە (20)لاپەرەیە،كە چوار وەزارت موافەقەتی لەسەركردووە، بەدەر لەدادگایش ئەوەى زیندان بووەو پەنجەمۆرى هەبێت كە دەچێتە جنایات ئەگەر راست بوو،كارى بۆ دەكرێت،ئێمە بەپێی مادە ئیش دەكەین،راست دەكەیت هەندێك كەس لەسەر شتیتر گیراوەو كراوەتە زیندانى سیاسی ،بەڵام بغداد بە پێی مادە ئیشدەكات.دەسەڵاتى ئێمە نییە".
لەلاى خۆشیەوە فەرهاد تۆفیق بەڕێوەبەرى كۆمكارى زیندانییە سیاسیەكانى گەرمیان،ئەوەى رەتكردەوە كەوا بەرتیلیان وەرگرتبێت.
پەرلەمانتارى لیستى كوردستانى لە لیژنەى مافی مرۆڤ سالار مەحمود لە لێدوانكێدا بە ئاوێنە راگەیاند"زیندانیانى سیاسی وەكو هەمو توێژەكان دەتوانن شانازى بكەن و ئەم ئەزمونەوحكوم رانییە بەرهەمە رەنج و خەباتى زیندانى ئەوان بووە،وەك یەكێك لەسەنگەرى خەبات مافی ئەوەیان هەیە كە ئێستا ئاوڕ لە ژیان و گوزەرانیان بدڕێتەوە،ئەویش بە پێی یاسا كە پەرلەمانى كوردستان بەجدى خەریكى بەدواداچونە،بۆ ئەوەى بە یاساێك مافی و ئیمتیازات و ناسنامەى زیندانی سیاسی دەست نیشان بكات".
دەربارەى ئەوكەسانەى كە زیندانى سیاسی نین و خۆیان خزاندوتەوە ناو زیندانیانى سیاسی پەرلەمانتەرەكەى لیستى كوردستانى وتى"ئەوەى پەیوەستە بەو ساختەییەى كە لەناو ریزەكانى زیندانى سیاسی ئەگوترێت،لیژنەیەك لە بەغداد دروست بووە،لە كۆمەڵێك دادوەر كە ئەوان دەتوانن زیندانیانى سیاسی حەقیقی و بەتایبەتى مەحكومەكان دەستنیشان بكەن،بە پێی بەڵگەنامەكانى بەردەست كەوتووە كە لەسەردەمى رژێمى لەناو چوى بەعس،بۆیە گرنگە زیندانیانی سیاسی ئەوەى پێی دەگوترێت سەندیكاى زیندانى سیاسی یان كۆمكارى زیندانى سیاسییەكان بە شێوازێك هەڵبژاردەى ئیرادەى زیندانی سیاسی بن،هەى ئەتێكى باش كە بتوانن لەو حاڵەتە خۆیان و ریزەكانیان دەرباز بكەن بۆ ئەوەى بتوانرێت بەحەقیقی بەدوادەچونی بۆ بكرێت،هەروەها ئەو حاڵەتە كە باس دەكرێت لەلاى هەموومانەوە هەستى پێدەكرێت".لەسەر ئاستى حكومەتى هەرێمیش كە ئاوڕ لەو زیندانییە سیاسییانە بدەنەوە،ناوبراو ئاماژەی بەوەیشدا كەوا لیژنەی مافی مرۆڤ یاداشتێكیان ئاراستەى پەرلەمانى كوردستان كردووە كە ئاوڕ لە زیندانیانى سیاسی بدرێتەوە".



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە