ئەرێ ئێوەش مرۆون؟

Monday, 06/10/2014, 12:00

1332 بینراوە



ئێوە نەخۆش نین
خودی نەخۆشین
ویروسی ئەبولان
پیسترین گیانلەبەری سەر زەوین
رۆکنەکانی داسەپاو بە سەر
لێوەکانتاندا
پڕە لە رق پڕە لە کین
پڕە لەدرۆی قورس وسەنگین
کام دین
کام ئایین
رێگەی بە ئێوە داوە
منداڵی سەر زەویتان
پاپەتی وبرسی
شەوورۆژ لە ترسو لەسای شمشیری
قیبلەگای ئێوەدا
هەناسە هەڵکێشن و
بە ترسولەرز بژین
ئەو رۆژەی کە شە یتانتان رجم کرد
لە بیرتان چوو بووە
ئێوەش شەیتانین
ئەوەندە بچووکن
هەزار ئەوەندەش
خوێڕین
ئەوڕۆ لەوڵاتی کوردەواریدا
خاک وخوێن وفرمێسک ونان
پێکەوە ئاوێتە بون
بە بێ یەک ناژین
کە چی جەستەی نامبارەک وبۆگەنتان
دێتەوە سەر ئەو نیشتمانە
کە لەسەر ناوی خوداو
لەسەر ناوی ئایین
خەریکە دەبێتە زەندۆڵستانێک
نە ئاسمان بۆی دەگری
نە باران بۆی دەبێتە ئەوین
لە رووتان هەڵدێ چاو لە منداڵەکانی
شەنگاڵ کەن؟
لە رووتان هەڵدێ بچنە کۆبانی
هەستی دەروونتان
رووماڵ کەن
لە کوێ ئێوە مرۆون؟
کوا وەک ئینسان بیر دەکەنەوەو
وەک ئینسان دەژین
ئەرێ ئێوەش حاجین؟
یا کۆتەڵێکی دووپێی وبێ تین.
بابان،،، ٦/١٠/٢٠١٤ .
سرنج بۆ خوێنەری هوشیار: بیستم رۆژی پێنج شەممە حاجیەکانی خەڵکی باشوری کوردستان دەگەڕێنەوە.بەڕاستی ڕەوایە کەس نەچێتە پێشوازیان وکەس دەستیان ماچ نەکا. رۆڵەی قارەمانی کورد گیانی شیرینی فیدای ئەو خاکە بریندارە دەکا کەچی پارەی ئەو خەڵکە لە لایان کەسانی کاڵفام دەڕژێتە گیرفانی ملهوڕەکانی سعودی.لە هیچ کوێی دونیاداشتی وا نەدیتراوە، مەگەر لە کۆمەڵگای بەردەست ودەسەڵاتی ئەو جووتەگزیرەی هەولێرو سڵیمانیدا نەبێ.ئەو دوو باب نۆکەرە کۆمەڵگایەکی وایان پێک هێناوە کە سەدان ساڵی دیکەش چاک نابێتەوە. بە میلیونان پارە دەدرێتە مراسمێک کە هیچ پەیوەندیەکی بە نەتەوەی کورددا نییە.یەک شاعیری عەڕەبم بۆ ناو بەرە یەک وشەی بە کوردی نوسیبێ؟ شاعیرێکی فارس یا تورکم بۆ ناو بەرە کە دێڕێکی بە کوردی نوسیبێ.! لە ٢٢ وڵاتی عەڕەبی یەک دەسەڵات، سەرۆکێکی کوردی قەبوڵ نییە.بۆیە منیش ئەوحاجیانە بەم شێوەیە بە خێر هاتن دەکەمەوە ئەو کەسانەی لێم زوێر دەبن کەیفی خۆیانە وهیچ گلەییان لێ ناکەم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە