ئیرادەی كوردان بەنەبوو بژمێردرێت چارەسەری هه‌رگیز پێشناكەوێت..

Thursday, 02/07/2009, 12:00

2873 بینراوە


یانی چۆن دەبێت شتێكی نوێ نییە؟ لەم قۆناخەدا شتێكی نوێ نییە یانی چی؟ ئەم قۆناخە بەشێوەیەكی چڕ پێویستە یەك ـ دوو مانگ گفتوگۆ بكرێت. وتار ـ مەقالە ـ ێكی (هنری بەكاری)م لەرادیۆ گوێ لێ بوو، ئۆباما پێشنیاری نێوانكاری كردووە. لەرابردوو جیاوازتر شتێكی دیكە هەیە؟ ئەمە پیلانێكی نوێ بێت؟ ئەمریكا دەخوازێت سەرلەنوێ پیلانە كۆنەكانی بخاتە رۆژەڤەوە؟ ئەم مرۆڤە كەسێكی نزیكی ئۆبامایە. یەكێكی دەستەكەی خۆی نییە؟ تەواو. ئەوە تێپەڕ كەن. ئەو رەوشەی ئەمڕۆ كوردان تیادانە هۆكارەكەی سیاسەتی ئینگلیز و ئەمریكایە. جێمس جێفری بالۆێزی ئەمریكا، لەئامەد قسەیەكی كردبوو، كەواتە ئەمریكییەكان سەرلەنوێ پیلانە كۆنەكانیان دێننە رۆژەڤەوە، بەچڕی ئەم پیلانە گفتۆگۆ دەكەن؟
تێدەگەم گفتوگۆكان لەو بنەمایەدا هەن. من سەبارەت بە چارەسەری كێشەكە گوتبووم پلانێك رادەگەیەنم. بۆچوونی نێوەندە جیاوازەكان وەردەگرم.
ئیسمائیل بێشكچی بەشداری كۆنگرەی كۆمەڵگای دیموكراتی كرد؟ پێویست بوو بەشدار بێت. گوتبووی كوردان داگیركراوێكی كلاسیكی نین، لەم واتایەدا لایەنەكان چاوەڕێ نەكەن لەسەر مێز دانیشن؛ ئەمە راست نییە. تێز كۆنەكانی بەردەوام دەكات. پێی بگوترێت، ئێمەش دەزانین كوردستان داگیركراوێكی كلاسیك نییە، هەتا لەداگیركردن زیاتر لەرەوشێكی زۆر خراپتردایە. دەستنیشانمانكردووە. ئەی ئیسمائیل، من لەتۆ باشتر دەزانم. كۆمەڵناسێكی لەتۆش باشترم. لە راستیدا من زۆر كۆمەڵناسم تەحلیل ـ راڤە ـ كرد. ئەگەر تەحلیلی نەكەی وەڵامی كێشەكەشتان نادۆزنەوە. چۆن پێناسەی بكەم؟ هەموو شتێكتان لەدەستی كوردان سەندووە، تەنانەت ئەوانیش زۆربەیان دەركیان بەمە نەكردووە، چۆن بژێن چییان ونكردووە نازانن. ئەگەر نەزانی چیت ونكردووە نازانی بەدوای چیدا دەگەڕییت. داوای لێبوردن دەكەم كە رەوشی كوردان دەستنیشاندەكەم، رەوشی كوردان دەچوێنمە ژن و ژنێتییەكی ماڵی گشتی كە هەموو رۆژێك رووبەرووی تەجاوز دەبنەوە. لەژنێكی بەوشێوەیە حەز، جوانی، زەوق دەكرێت هەبێت؟ ژنێك مەحكومی ژیانێكی بەوشێوەیە كرابێت دەتوانێت سۆزەكانی بژێت؟ رەوشی كوردانیش هەندێك وەكو ئەمەیە. مرۆڤ سروشتێكی كۆمەڵایەتی هەیە؛ پێویستە لە رووی ماددییەوە خۆی تەحلیل بكات، تەنانەت ئەمەش ناكەن. ئەگەر تۆ وەكو تاك خۆت تەحلیل نەكەیت، ناسنامەی كوردانیش ناناسیت، كەسایەتییەكەشی ناناسیت.
من لەم رووەوە دەڵێم ژنان چۆن بژین، ئێوە بۆ خۆتان دەزانن كێن تا بەعەشق وخۆشەویستی بژین؟ من هەر لەكۆنەوە لەپێكهاتەی ژن ومنداڵەوە دوو راوەستام، وەكو نازم حكمەت شیعرم بۆ ژنان نەنووسی. لە راستیدا من نرخێكی سەرسۆڕهێنەریان پێدەدەم، زۆر شتیشم بۆ كردوون، بەڵام پێویستە ئەو راستیەش ببینرێت بەو رادەیە نەبوون بە ژنێكی ئازاد. بۆ كوڕی كوردیش دەڵێم، ئەگەر تۆزێك ناموس و شەرەفی هەبێت لەخۆ بپرسێت "بۆ ئێمە لەم حاڵە داین؟" دەرك بەمە بكات و بكەوێتە نێو لێگەرینی ئەمەوە. بێگۆمان من ئەوە لەبەرئەوە دەڵێم، ئەگەر ئەمە تێبگەن، بۆ چارەسەركردنی ئەمە دەكەونە نێو كارو هەوڵێكی بێ شۆمارەوە.
من لەهەشت ساڵانەوە دایكم بەجێهێشت، خێزانم بەجێهێشت. تێكەڵی ژن و منداڵیش نەبووم. ئیتر نەگەڕامەوە. بوو بەچەند ساڵ؟ نزیكەی پەنجا ساڵە. من هەندێك دەركم بەمانە كرد، ئێستا وەهام. من بینیم كە كوردان سروشتێكی ماددیان نییە، لەبەرئەوە پرسیم ئەمە بۆ وەهایە، هەندێك تێگەیشتم لەبەرئەوە من لە ئێوە جیاوازم، گوێم لێ دەگرن. ئەوەتا محمەد دێت و دەچێت، داماوە. دەساڵە دێتە لام، دەڕوات، هەندێك شت فێرنەبوو، ناخوێنێتەوە. پارێزەرەكانیشم نازانم بە گوێرەی پێویست قووڵدەبنەوە، تەحلیل دەكەن، بەڵام كوردان، تەنها بۆ پێشخستنی زانستی كوردایەتیش بێت سەرەتا پێویستە وەكو تاك خۆپێبگەیەنن، دەزانن رێگای ئەمەش بەچارەسەری بەهەبوونی ماددی و سروشتی كۆمەڵایەتی دا تێپەڕ دەبێت؟ ئەمە بۆ هەركەسێك دەڵێم. كوردان هیچ ژیانێك و گۆڕەپانێكی ژیانی نییە. پێویستە ئەمە ببینرێت، ئەمە چارەسەر ناكەن نابنە هیچ شتێك. نابنە رۆشنبیریش، نابنە مرۆڤیش، ئاوا ناتوانن كاری حقۆقیش و فڵانیش بكەن. ئەمە بۆ رەنجاندنی هیچ كەسێك ناڵێم، بەڵام كارتان دەوێت، چارەسەریتان دەوێت، تەنها بۆ كوردانیش ناڵێم، كورد ـ تورك، رۆشنبیرانیش ئەمە نابینن، تێناگەن. كاتێك ئەمە تێنەگەیشتن ناتوانن لە مەیمونێتی بەولاوە بڕۆن. كاتێك ئەمە ناكەن خۆتان، ژیانتان، خیزانتان، منداڵتان، هیچ شتێك چارەسەر ناكەن. بە ئیسمائیل بێشكچی و هەر كەسێكی بەویژدان بگوترێت، بەمشێوەیە سەیری ئەم كارە بكەن، راستی ئەم كارەش ئەمەیە. مامۆستا ئیسمائیل، لەنزیكایەتی پۆزەتیڤیست ـ الوڤعیە ـ رزگاری نەبووە، بەتێڕوانینی دەوڵەت ـ نەتەوەی كلاسیك نزیك دەبێتەوە. لە راستیدا نابینن كە دەوڵەت ـ نەتەوە بریتییە لەهەڵخەڵەتاندنێك. لە راستیدا ئەو شتەی پێی دەگوترێت دەوڵەت ـ نەتەوە، ئازادی نەتەوەش نییە. سەرمایەدار، ئەمە بۆ ژیاندنی خۆیان بەكار دەهێنن. تەنانەت ئەمە هۆبس باونیش لە پێوانەیەكی دیاریكراودا گفتوگۆی دەكات، بەڵام بێ چارە دەمێنێتەوە. تەحلیل ناكات چۆن سەرمایەداری بەوشێوەیە خۆی دەژێنێت. لەماركسیشدا هەمان شت هەبوو. لەبەرئەوەی سەرمایەداری بە پێی پێویست تەحلیل نەكرا تاقیكردنەوە سەدوپەنجا ساڵ رئال سۆسیالیزم ـ سوسیالیزمی بونیادنراو ـ لەبەرچاوانە. لەخزمەتی سەرمایەداری رزگاری نەبوو. سەرمایەداری بۆ ئەوەندە سەركەوتووە؟ لەبەرئەوەی ماركس، لینین، چین هەموو لەچەمكی پۆزەتیڤیزم، دەوڵەت نەتەوەی كلاسیك رزگار نەبوون و كەوتنە ئەم هەڵەیەوە. رەوشی چین لەبەر چاوانە، ئەمڕۆ یەكەمین پشتیوانی سەرمایەداریین. والرشتاینیش وەها دەڵێت. لە راستیدا شتێك كە ترسا بیڵێت ئەوەیە "ئێمە لەشەتڵی سەرمایەداری گەورە بووین، هەموومان بەپشتیوانی سەرمایەداری گەیشتینە ئێرە". لەبەرئەوە رەخنەی سەرمایەداری ناكەین. لە راستیدا من لەگفتوگۆی مۆدێرنیتەدا هەوڵمداوە تەحلیلی بكەم. هەموو ئەم سۆسیۆلۆگانە ـ كۆمەڵناس ـ تێناگەن كە سەرمایەداری بۆ هەر نەتەوەیەك دەڵێت، داگیركاری، تاڵان مافی تۆیە. دەوڵەت نەتەوە خوازەكان، بەشدەكات، پارچە دەكات، بەمشێوەیە تا ئەمڕۆ هێناویەتی وتوانیویەتی خۆی بداتە ژیانكردن، ئەمە گفتوگۆی بابەتێكی گرنگە. ئێمە هەموو ئەمانەمان هەندێك تێپەڕاندووە، من دەوڵەت ـ نەتەوە وەكو چارەسەرییەك نابینم، هەوڵمدا بویەرەكە لەچوارچێوەی ئازادییەكانی دیموكراتی كۆمەڵایەتیدا بخەمەڕوو. بەرگرینامەكەشم لەسەر ئەو بنەمایە پێكهێناوە، ئەمەم چارەسەر كرد. كۆمەڵناس نەماوە من تەحلیلی نەكەم تێینەپەرێنم. هەموویانم هێنایە خوارەوە. من لەم مژارەدا خاوەن فكر و رامانم. لێرەدا ئەركی كۆمەڵناسەكانیش لەئەستۆ دەگرم.
من دەربارەی مانگی ئاب پێشنیاری چارەسەرییم بۆ كوردان پێشكەشدەكەم. وا بزانم هەندێك چاوەریش دەكەن، هەموو كەسێك، رۆشنبیران، هەتا دەوڵەتیش، راوەستاوە چاوەڕێ دەكات كە من چی بلێیم. لە راستیدا لەبەرگرینامەكەی دواییمدا ئەمەم لەسەر بنەمای تیۆری شیكردۆتەوە، گفتوگۆم كردووە، بۆ خستنەڕووی پێشنیارە پراكتیكییەكانی بۆ من هەتا دواڕادە ئاسانە. بەڵام لەم بابەتەدا دیسان دەمەوێت بزانم، ببینم كێ بیرلەچی دەكاتەوە. چۆن بیر دەكاتەوە. هەموو ئەمانە لەنیۆ مانگی تەمموزدا بەچڕی گفتوگۆ دەكەم. لەمبارەیەوە بۆچوونەكانم بۆ بهێنن. نەخشەیەكی رێگا دەكێشم. بەڵام لەم نەخشە رێگایە بە دواوە، من لێرەدا هیچ بەرپرسیارێتییەك لەئەستۆ ناگرم. بەكوردانیش دەڵێم، شتێك كە من بۆ ئێوەم بكردایە ئەمە بوو. پێویستە لەمە تێبگەن. ئەمە بە قووڵی گفتوگۆ بكەن. ئەوە كۆنگرەی كۆمەڵگای دیموكراتی لەگەڵ رێكخستنە سڤیلە كۆمەڵایەتییەكان و فڵان درستكراوە. خەتیب دجلەش نوێنەرایەتی دەكات. بەوشێوەیە یەك دوو رۆژ كۆببنەوە نابێت. من مەبەستم ئەوەیە، بەشێوەیەكی رێكوپێك و بەردەوام كاربكەن. پێویست بكات لە ئامەد شارەوانی میوانخانەیەك دروست بكات، شارەوانی هی گەلە. پێویستە ئەمە سەرۆكی شارەوانی بیكات. نەیكات بەتوندی رەخنەی دەكەم. من خواستبووم و پێشنیارەم كردبوو لەوێ دا لەبۆچوونە جیاوازەكانیش رۆشنبیران بێن، سەبارەت بەكێشەی كورد بەردەوام بۆچوونەكانیان گفتوگۆ بكەن، بێنە بەرامبەر یەكدی، پێویست بكات بۆچوونە دژەكانیش بێنە بەرامبەر یەكدی، بگەنە ئەنجامێك و رێكبكەون. من لەجێگای خەتیب دجلە بم كۆكۆژی كەلتووری كوردانم گفتوگۆ دەكرد. تەنها ئەو ماددەیەی كە لە جاڕنامەی نەتەوە یەكگرتووەكاندا پەیوەندی بەمەوە هەیە لێكۆڵینەوە بكات. كوردان چەندە رووبەڕووی كۆكوژی كەلتووری بوونەوەتەوە ئاشكرایە. تەنانەت ئەمەش بەپێی پێویست گفتوگۆ ناكەن. من بوومایە لەسەر ئەمە قوڵبوونەوەم دەكرد، بەچەندین لاپەڕەیەكی گفتوگۆم دەكرد. لەبەرگرینامەكەمدا روونمكردۆتەوە، لەسەر كوردان چوار كۆكوژی بنەڕەتی پیادە كراوە. لە راستیدا لەسەردەمی شەڕی رزگاری نەتەوایەتیدا، لەنێوان ساڵانی(1920-1925)دا بەشداری تێكۆشانێكی ئازادی بوون. كوردان لەمەشدا بەشدار بوون. مستەفا كەمال بەهۆی سەرهەڵدانەكانەوە لەبەرامبەر كوردان شتی خراپی كرد، بەڵام لە راستیدا مستەفاكەمال وەكو دەناسرێت و شیمانە دەكرێت لەدژی كوردان نەبوو. من مستەفا كەمالم زۆر باش تەحلیل كرد، دەوڵەتیش ئەمە باش دەزانێت، پێویستە كەمالیزم راست گفتوگۆ بكرێت. لەساڵی (1920)دا مستەفاكەمال نزیكایەتی لەبەرامبەر كوردان بەوشێوەیە نەبوو. لەدەستووری بنەڕەتی ساڵی(1921)دا كوردان جێگە و رۆڵیان هەبوو. لەبەرئەوە پێویستە دەستووری بنەڕەتی ساڵی (1921)باش گفتوگۆ بكرێت. هەر بۆیەش من دەڵێم دەستووری بنەڕەتی ساڵی(1921). لەساڵی (1925)بەدواوە ئەوەتا ئەو سەرهەڵدانانەی كوردان و شتی دیكە كە دەزانرێت دەكرێتە بەهانە، كوردان تووشی كۆكوژی كەلتووری دەكەن. ئەرمەنییەكان دەڵێن (فەلاكەتی گەورە)، ئەرمەنییەكانیان بەكۆكوژی جەستەییدا تێپەڕاند، بەرەو وڵاتی خۆیان چوون، بەهەر لایەكی جیهاندا بڵاوبوونەوە، لەو دەوروبەرانە دەوڵەمەند بوون و ژیانێكیان هەیە. نەفی كردنی رۆمەكان لەبەرچاوە، یۆنانییەكانیان نەفی كرد، ئەوانیش ژیانێك و نوێنەرێكیان هەیە. سوریانییەكانیش لەئەوروپا بڵاو بوونەوە. بەمشێوەیە یان بەشێوەیەكی تر ژیانێكیان هەیە. كوردان چییان هەیە؟ ئەوانە هەموو ئەم فەلاكەتانە ژیان، بەڵام كوردان لەهەمووی خراپتر تووشی كۆكوژی كەلتووری كران. ئێستاش ئەسڵ فەلاكەتی گەورە، كۆكوژی كەلتووری هێشتا دەژین، ئەمە نابینن، لەبەرئەوە دەڵێم گفتوگۆ بكەن. پێشنیاریم بۆ خەتیب دجلە، لەساڵی (1944)بەداوە چی روویدا، گفتوگۆی بكەن. لە(24)دا، (25)دا و(26)دا دواتریش. پێشنیار دەكەم ئەو شتانەی ژیان بوونە تا رۆژگاری ئەمڕۆمان، ساڵ بەساڵ گفتوگۆی بكەن، بەڵام چەندە هێزیان بەشی ئەمە دەكات، بەراستی كەسێك ئەمە بزانێت هەیە، لەوانەیە هەشبێت بزانێت، من نازانم . من ئەم كاتێك دەڵێم كۆكوژی كەلتووری نامەوێت بڵێم تورك كۆكوژیكەرن. لەبەرامبەر توركەكان دژایەتی، دوژمنایەتییەكیشم نییە، لە راستیدا لەنێو یەكدا دەژێین و هەست بەدۆستایەتی دەكەم. من حەزم لێیەتی لەبەرئەوە دەڵێم كوردان و توركەكان پێكەوە بژێن. هەڵوێستێكی پێچەوانە شایانی كەسایەتی مرۆیی دیموكراتی من نییە. بەدەوڵەتیش دەڵێم، پێویست بەترس ناكات، بەسەدان ساڵە پێكەوە دەژێین، با كۆمەڵگایەكی دیموكراتی ئاوا بكەین. ئیرادەی دەستوورێكی بنەڕەتی دیموكراتی دەرخەینەڕوو. رەوشی توركەكان لەكوردەكان خراپترە، بەڵام ئەوان نازانن كێ ئەوانی هێناوەتە ئەم رەوشە. لە راستیدا نەوەدوپێنج لەسەدی توركەكان چ روودەدات چ روونادات تێناگەن. هەرە زیاد دە لەسەدیان ئەمەدەزانن ، ئەم لەسەدا دەیەش لەبەرامبەر ئەو شتانەی روودەدەن بەرپرسیارن. دەڵێن بەجارێك ئەوەندە پارە، بەترلیۆنان ونبوون، ئابووری زۆر خراپە، هەشتا لەسەدی كۆمەڵگا بێ كار هێڵدراوەتەوە، لەسەدا هەشتا بێكار واتای چییە؟ ئەمە فەلاكەتێكە. چۆن چارەسەری كێشەی ئابووری دەكەن؟ دووبارە دەمەوێت بانگ لەبەڕێز ئەردۆغان بكەم. ئەگەر باسی كەمالیزم دەكەیت، مستەفاكەمال دوو تاقیكردنەوەی دیموكراتی هەبوو با ئەمە دەرخەینەڕوو. دەستووری بنەڕەتی ساڵی (1921) بخەینەڕوو. مستەفاكەمال لە هەردوو تاقیكردنەوە دیموكراتییەكەشی سەرنەكەوت، خنكاندیان. كەس ناخوازێت ئەمە بخاتەڕوو چونكە بەكەڵكی كارەكەیان نایەت. مستەفاكەمال لەدەستووری بنەڕەتی ساڵی (1921)دا لایەنگری ئەوە بوو كە بۆ هەموو كوردان مافی گرنگ و ئۆتۆنۆمییەكی فراوان بدات. بەڵام لەو سەردەمەدا سەرهەڵدان و پرۆڤەكاسیۆن كران. لەسەرهەڵدان زیاتر كادیرەكانی ئیتحادوتەرەقی مستەفاكەمالیان حەپس كرد، تامردیش گەمارۆ درابوو. پێویستە ئەمە باش بزانرێت. كوردان، ئیسلامییەكان و كۆمۆنیستەكان كە لە دامەزراندنی كۆماردا جێگەیان گرت و مستەفاكەمال پشتی پێ بەستن لەگەڵ كاتدا تەسفییە كران. كوردان بەو سەرهەڵدانانەی كە دەزانرێت، مستەفاسوبحی و ئەوانیش، هەرچەند لینین مستەفاكەمالی ئامادە كردبوو، بەڵام تەسفییە كران. ئیسلامییەكان بەو رێبازەی دەزانرێت لەنێو بران. بەڵام ئەم لایەنانە بەشداریان نەكردبایە ئاشكرایە كە رزگاری پێكنەدەهات.
مستەفاكەمال كاتێك لەسەرتەختی نەخۆشی بوو گوتبووی هەندێك شت بدەنە منداڵەكانی ئینونو بەڵام كاتێك لەسەرتەختی مردن بوو بۆچی ئینونوی بانگ نەكرد؟ ئەگەر نێوانیان باش بووایە بانگی نەدەكرد، نەیدەگوت"عیسمەت وەرە بۆ ئێرە"؟ مرۆڤ لەسەر تەختی مردن بانگی دۆستی خۆی ناكات، خواحافیزی لێناكات؟ كەواتە لەنێوانیادا تامردنیش ناكۆكی هەبووە. لە راستیدا ئەوانەی مستەفاكەمالیان گەمارۆدابوو چینێكی بچووكی سڤیل ـ سەرباز بوون. بەم چینە دەڵێین ئەرگەنەكۆن، یان ئەرگەنەكۆن لەنێو ئەمانەوە دەردەكەوێت. لە راستیدا مێژووی ئەرگەنەكۆن هێشتا كۆنترە، تا ئیتحادوتەرقییەكان دەڕوات. ئەم مرۆڤانە بۆ بەرژەوەندی خۆیان هەموو كۆمەڵگا، هەر شتێك تاڵان دەكەن. ئەمانە هەموو كۆمەڵگا، توركیشیان هێناوەتە ئەم حاڵە. لە راستیدا ئەمانە توركیش نین. بەوشتەی كە دەڵیین توركێتی پێویستە پێناسەی بكرێت، بزانرێت. پەنجا جۆر هەتا پێنجسەد جۆر توركێتی هەیە. لەسەردەمی ئیتحادییەكانەوە ئەم مرۆڤانە بۆ خۆ ژیاندن تەنها نەك لەسەر پشتی كۆمەڵگا لەدەرەوەش لەگەڵ ئینگلتەرا و ئەمریكا هەموو جۆرە پەیوەندییەك پێشدەخەن. وەكو شیمانە دەكرێت سەربەخۆ و فلانیش نیین، تا ئێستا وەها بردیان بەڵام ئێستا ئیتر ئەمریكا و ئینگلتەرا دەبینن ئەمە بەوشێوەیە ناتوانن بەرێوەببەن. لە راستیدا رەوشی ئەمڕۆی كوردان لەتوركەكان زیاتر ئینگلیزەكان هۆكارن. ئینگلیزەكان كوردانیان كردە قوربانی ژیۆپۆلیتیكای رۆژهەڵاتی ناوین. ئەمە باش دەزانن، بەڵام ناخوازن كوردان ئەمە بزانن. منیش ماوەیەكی زۆر ئەمەم گفتوگۆكرد، كاتێك تێگەیشتم ئەمم لە نێوكۆمەڵگادا گفتوگۆ كرد و زۆر بەهەستیاری هەڵسوكەوتم كرد. چونكە ئەمە لەنێو كۆمەڵگادا رێ لەبەر ناڕەزاییەتییەكی گەورە دەكاتەوە. لەبەرئەوە دەخوازن هەموو ئەمانە تێنەگات و رۆڵی خۆیان بگێڕن. لە راستیدا ئەمریكا پشتگیری خۆی لەئەرگەنەكۆن كێشایەوە. ژیتەم رادەوستێنن، هەوڵدەدەن سنوورداری بكەن. ئەگەر ئەرگەنەكۆن كۆتایی پێبهێنن دەگەینە چارەسەری، بەپێچەوانەوە ژیتەمێكی نوێ یان با بڵێین ناوی لێبنین هێزی پۆڵا(چەڤیك قوڤەت)لەجێی ئەو دروست دەكەن. دوای سێ مانگ دیار دەبێت. ئیتر ئەمە ئەردۆغان سەركێشی بكات یان كەسێكی تر سەركێشی بكات، تێدەگەم. بەگوێرەی لەسەرەتای پایزدا سەبارەت بەمە بۆچوونەكانم رادەگەیەنم. ئەو ئەرگەنەكۆنەی ئێستا دادگای دەكرێت، ئەرگەنەكۆنی لایەنگیری عیلمانییە. ئەرگەنەكۆنی سەربازییە. لەمەودوا ئەو ئەرگەنەكۆنەی پێشبكەوێت ئەرگەنەكۆنی سڤیلە. لەنێویدا زۆر لایەنی جیاواز هەبن، هەرە مەترسیداریش ئەمەیە. ئەو هۆڤێتییەی كە حزبوڵڵا وحزبی كۆنترا كردوونی لەبەرچاون. ئەمە ئەرگەنەكۆنی ئەرەبێسكە، ئەمانە زۆر مەترسیدارترن. لەنێو سەربازدا هیچ نەبێت نیزام و ئیلتزامێك هەیە، ئەمانە ئەوەشیان نییە، زۆر مەترسیدارترن. دیقەتی كاتی ئەو پۆپەراسیۆنە پێنج سەد كەسییە بكەن كە كرایە سەردەتەپە، لەگەڵ قسەكانی باشبۆغدا هەمان رۆژ بوو، كاتێك باشبۆغ قسەیكرد، لەنێو قسەكانی باشۆغ دا جەختكردنەوە لەسەر زۆر لایەنی مرۆیی هەبوو. باسی سنووردار كردنی شەڕی دەكرد. لەهەمان ساتدا ئەو ئاگای لێنەبوو لەدژی قسەكانی ئۆپەراسیۆن كرایە سەر دەتەپە، هێشتاش بەردەوام دەكات، پێنج سەد كەسیان دەستگیر كرد. لەگەڵ ئەمەدا دەڵێن تۆ بەتەنها مەسەلەی كورد چارەسەر ناكەیت. ئەو ئۆپەراسیۆنە كە لەسەر دەتەپە كرا سوپا هەر ئاگاشی لێنەبوو، ئەمە لەنێو ئەمنییەتەوە كردیان. لەراگەیاندنەكاندا باسی گویلەن دەكەن، بەڵام ئەو بەتەنیا هێزی بەمە ناگات، پێویست ناكات ئەوكەسە ئەوەندەش گەورە بكرێتەوە، ئیمامی گوندێكی ئەرزرومە، ئیمامی گوندێكە!!!
یەكێتیان دەوێت فەرموون یەكێتی، یەك پارچەییان دەوێت فەرموون یەك پارچەیی، ئێمە بۆ ئەمە ئامادەین. كۆمەڵگایەكی دیموكراتی ئاوا دەكەین و ئەمە سازدەدەین. من لێرەوە بانگی سەرۆك كۆمار دەكەم، لە راستیدا سەرمایەی قایسەری ئەوەندەش لەنێو سەرمایەی كلاسیكی سەرمایەداریدا نییە. منیش لێرەوە بانگەوازی بۆ بەڕێز عەبدوڵڵا گویل دەكەم: ئێمە لەدژی هەبوونی ئێوە نیین، لەدژی دەوڵەمەندی ئێوە نیین، دەوڵەمەندییە بژێن، بەڵام من دەڵێم با كۆمەڵگا، كۆمەڵگایەكی دیموكراتی بێت، ئەم گۆڕەپانە بكەنەوە. ئەو گۆڕەپانەی ئێمە بە دیموكراتی تیادا بژین، بناسن. ئێمە لەدژی ژیانی دەوڵەمەندی ئێوە نیین، ئێوەش ناچارن رێز لەبەرامبەر ژیانی كۆمەڵگای دیموكراتی بگرن. بانگ لە بەڕێز ئەردۆغانیش دەكەم. بەڕێز ئەردۆغان دەكرێت بازرگانێكی دەریای رەش بیت، بازرگانی خۆت بكە، ئێمە دەست لەبازرگانییەكەت وەرنادەین، دەكرێت لەبازرگانی تێبگەیت، بەڵام فێڵبازی قەرەدەنز ئینجا تا ئێرە دێت، واز لەمە بێنن. رێگە نەدەن بەدەركەوتنی ئیرادەی دیموكراتی و كۆمەڵگایەكی دیموكراتی ئەوا دەركەوێتەڕوو. وەها بەمافی تاكەكەسی، بەئاواكردنی كوردی خۆتان ئەم كێشەیە چارەسەر ناكەن.
ئەرتۆغرۆل گوینەی، محمەد شیمشەك كوردی ساختە دروست دەكەن. لەرابردوودا جاشیان دروستكرد، ئەمە سەرناكەوێت. پێشتریش گوتم، باسی مافی تاكەكەسی و فڵان دەكەن، دیسان مافی كوردان ناناسن. شتی وەها نابێت، لە راستیدا ئەم مرۆڤانە فێڵبازن. ئێمە پێوانە دەكەن، وادەزانن كوردان هێشتا كوردی كۆنن. دەتوانن بیان خەڵەتێنین؟ ئەگەر ئەمە بكەن وەكو یەك ـ دوو مافیش بدەن نیشانبدەن دیسان وەكو خۆیان دەزانن بكەن. ئەمە وەها لەگەڵ ئەمریكا، ئینگلتەرا هێزی دیكەدا قسە بكەن وا دەزانن دەتوانن بیكەن. وەها بێت كوردان كوردی كۆن نین یەك دوو شت نیشان بدەن، باوەڕ ناكەم بتوانن گەل هەڵخەڵەتێنن. من منداڵ نییم. بەڕێز ئەردۆغان، ئەگەر دەخوازیت ئەم كێشەیە چارەسەر بكەیت، بەوشێوەیە لەگەڵ هێزە دەرەكییەكاندا نابێت. من دەڵێم ئەگەر پێكەوە ژیان بێت پێكەوە ژیان، ئەگەر پێكەوە بوون بێت، پێكەوە بوون، بەڵام پێویستە پێویستییەكانی ئەمە جێبەجێبكرێت. وەها ئیرادەی كوردان بەهیچ بژمێرێت هیچ چارەسەرییەك پێشناخات.
نووسینێكی كۆنی ئیلتەر توركمەنم خوێندەوە یەكێك لەرۆژنامەكانی چل رۆژ پێش ئیستا بوو. خۆتان دەزانن زۆر درەنگ دەیدەن. ئیلتەر توركمەن دەڵێت، هیچ ئیرادەیەكی كوردان ناناسین، ئەگەر لەكێشەی كورددا هەنگاوێك بنرێت، ئەمە یەكلایەنە ئێمە بەئیرادەی خۆمان دەیكەین، بەمە دەخوازێت چ بڵێت، ئێمە ئیرادەیەكی بچووكی كوردانیش ناناسین. لەگەڵ ئەمەدا ئەو شتەی دەخوازێت بیڵێت. داوای لێبوردن دەكەم، لەبەرامبەرتاندا ژنێك هەیە، ژنێكی بەدبەختی بێ خاوەن، ئێوە یەكلایەنە چەندین جار هەرلە تەجاوزەوە بیگرە هەموو شتێكی پێدەكەن، هیچ ئیرادەیەكی ناناسن. دەتانەوێت ئەمە بە كوردان بڵێن!! ئێمە هیچ موخاتەبێكتان، ئیرادەتان ناناسین، ئەمە بێ رێزی كردن، حەقارەتە. ژنێتی بەسەر كورداندا دەسەپێنن، كوردان ئەمە پەسەند ناكەن. بەڕێز ئەردۆغان منیش پەسەندی ناكەم. ئێمە منداڵ نیین. ئیتر ئێمە وەها هەڵناخەڵەتێنن. ئیتر بەكوردی ساختەوە بەجاشێتییەوە بەكوردی خۆیانەوە خۆیان تاقی كردەوە. ئەوە جاشێتیش هەیە. بەڵام بەمەوە كێشەكە چارەسەر ناكەن. بەمەوە بەباشی ناتوانن لەنێو كێشەكە دەرچن، نایگەیەننە چارەسەری. پشت بەئاغا و عەشیرەتەكان دەبەستن، ئەوەتا رووداوی گوندی بیلگە سەدانی وەكو ئەوە روودەدات.
كوردان ئیتر بەمە رازی نابن. كوردان بەهیچ لایەك لەشاخیش بەمە رازی نابن، سیاسەت بەبێ موخاتەب بهێڵدرێتەوە، لەئامەدیش كۆبوونەوە دەكرێت، ئیرادە خۆیان دەخەنەڕوو، لەویش رازی نابن. قەرەیڵان لەسەر رەوشەكە حاكمە، زۆر بەباشی تێگەیشتووە. لەو ریپۆرتاژەی لەگەڵ حەسەن جەمالدا كردی زۆر جوان رێزی كردبوو. لە راستیدا تەواوی ئەو ریپۆرتاژەیان دڕی، هیچ كامیانم بەتەواوی نەخوێند. لە راستیدا لەم ماوەیەی رابردوودا ئەو هەواڵانەی سەبارەت بەكوردانن هەموویان لە رۆژنامە و گۆڤارەكاندا دەدڕێنن و دەیدەن، نایانەوێت من فێرە هیچ ببم، بەڵام من هێزی تێگەیشتنم زۆر بەرزە. من هەندێك جار لەیەك رەستەشەوە ئەنجام بەدەست دەخەم. بمخوێندایا باش دەبوو، بەڵام لەبەرئەوەی ئەو هەواڵانە ناخوێنم هێزی تێگەیشتنیشم هیچ دانەكەوتووە. پێویستە سەبارەت بەبابەتەكانی ئەم دواییە چەندە گۆڤار و رۆژنامە هەن هەموو بەمن بدەن. من دەزانم و تێدەگەم كاتێك نەیاندا چی دەخوازن. ئەگەر چارەسەرییەك پێشبكەوێت بۆ شرۆڤەكردنی هەمووئەمانە پێویست بوو دەرفەتێك بۆ من بناسن. موراد بەتەنهاش بووە لەمە تێگەیشتووە. چەندە رەوشی شاخەكان زەحمەتیش بێت، بەڵام حاكمن. بە هەزارانی وەكو قەرەیڵان هەیە. كادیرێكی زۆرمان هەیە، نەتەسلیم بوونە، نە دەستگیركراون، نەگیراون. چاوەڕێی پلانی چارەسەری منن، گوێ دەگرن. هێزی تێگەیشتنیشیان پێگەیشتوووە. بە واتایەكی گشتی لەم بابەتەدا باشن!!
عەباس، جومعە ئەوانە دورستن. لە راستیدا گریدانیشیان تۆكمەیە. هەوڵیش دەدەن تێبگەن. لەرابروودا بەتوندی رەخنەم كردن، من نەبومایا دەیانبردنە ئاسماندا دەڵێن پەیوەندی ئەرگەنەكۆن فڵان هەیە، چەتەی چوارینە هەبوون، سەلیم چرۆك كایا و ئەوان، جومعە و عەباسیان دەبردە ئاسماندا. من لەبەرئەوە ئەوانم، بەتوندی رەخنە دەكرد. لێرەدا دەمەوێت باسی یادگارییەكی خۆم بكەم؛ یەكمجار منیان دەستگیر كرد و هێنامیانە ئێرە، سەربازێك پێی گوتم، ئاپۆ پێویست بوو تۆ وەكو ئەتاتۆرك بیت، پێویست بوو لەسەریان بیت، پێویست بوو ئەو كارەی كە دەكرێت تۆ لەسەری حاكم بوویتایە. ئەتاتورك لەسەر هەر كارێك بوو. ئەم مرۆڤانە زۆربەیان پووچن درۆت پێدەڵێن. عوسمان و بۆتان لەبەرچاون. بەمە دەڵێن ژیان؟ چۆن ژیانێكە لەبەرچاوانە. حەز لەیەكدی دەكەن، باسی ئەشق و مەشق دەكەن!!! ئەمە عەشقە؟ عەباس و ئەوان وەكو عوسمان و بۆتان نیین. تەسلیم بەكەس نابن، نەریتێكی بەرخودانیان هەیە. منیش بڵێم وەرن تەسلیم بن، تەسلیم نابن، قەرەیڵان و ئەوانیش ئەمە پەسەند ناكەن.
بەڕێز ئەردۆغان، بەڕێز گویل هەتا بەڕێز باشبۆغ تەحلیلەكانی من بۆ كامالیزم باش دەزانن. پێویستە دیقەتی ئەمە بكەن. ئێوە بەتاكەكەس دەڵێن تۆ هەیت، بەڵام كۆمەڵگا نییە. شتی وەها دەبێت؟ تاكەكەسێك كۆمەڵگای نەبێت مەحكومی فەوتانە. هەر تاكێك كۆمەڵگایەكی هەیە.
تاكەكەس بەتەنها سەربەخۆ لەكۆمەڵگا رۆژێكیش ناتوانێت بژێت، ناتوانێت بیست وچوار كاتژمێر هەبوونی خۆی بەردەوام بكات. تاكێك كۆمەڵگای نەبێت، لەمەیمونێتی بەولاوە ناچێت، مەیمونێكە. تاك كۆمەڵگای هەیە؛ تاكێك كۆمەڵگای نەبێت لەنێو دەچێت، مەحكومی لەنێوچوونە، هەتا ئێوەش لەنێو دەچن. ئەمەمان بەسەردا دەسەپێنن. سەرەتا تاك هەیە، ئەویش كۆمەڵگایەكی هەیە و لەگەڵ ئەو كۆمەڵگایەدا لەرێگەی یەكێتییەوە هەبوونی خۆی دروست دەكات. توركیا، پشت بە ئەوروپا، ئەمریكا، ئینگلتەرا دەبەستێت، كێشەكە لەئەحمەد توركدا كلیل دەكەن، هەوڵدەدەن عوسمان بایدەمیریش بەخۆیانەوە گرێ بدەن، بەكەمترین ماف كوردان بخەڵەتێنن، هەوڵدەدەن مەخاتەبیان نەگرن كێشەكە چارەسەر بكەن. ئەگەر وادەزانن سەرۆكەكان كوردان لەژێر رێكفی خۆیاندا كۆنترۆڵ بكەن و كێشەی كورد چارەسەر دەكەن خۆیان دەخەڵەتێنن. موخاتەبی كوردان دیارە، پێویستە ئەوانەی شاخ و دەتەپە و پەرلەمانتارەكان و ئیمرالیش موخاتەب بگرن. سیاسەت كاری راوێژكردنە. شا سمیس گۆتەیەكی هەیە، من گرنگی پێدەدەم؛" كێشەیەك بەراوێژكردن چارەسەربێت، ئەگەر راوێژكاری سیاسی نەبوو، كەواتە شەڕ دێتە ئاراوە. واتە یان تۆ كێشەكە بەسیاسی راوێژ بكە و چارەسەر بكە، یان ئەو كێشەیە دەبێتە هۆی شەڕ. لەبەرئەوە لێرە دووبارە بانگ لەبەڕێز ئەردۆغان دەكەم. لە راوێژ كردن لەگەڵ كوردان نەترسن. پێویستە كوردان موخاتەب بگرن. ئەمە تەنها لەواتایەكی گشتیدا دەوڵەت، لەواتایەكی تایبەتیشدا بۆ حكومەت ناڵێم، بۆ هەموو لایەنەكانی كۆمەڵگاش دەیڵێم، لەنێو ئەم سێ مانگەی پێشماندا هەموو كەسێك، كێشەی كورد چۆن چارەسەر دەبێت، پێویستە بەشێوەیەكی زۆر باش گفتوگۆ بكرێت و هەموو ئەو گفتوگۆیانە بگەیەنرێتە من. من بەگوێرەی ئەوە هەڵسەنگاندنێك دەكەم. لەبەرگرینامەكەمدا بنەما سیاسییەكانیم داناون. بۆچارەسەری پێشنیاری پراكتیكی پێشدەخەم. ئۆمێدم هەیە دەوڵەت لەنێو یەك دوو مانگدا لەگەڵ مندا دەست بە راوێژ بكات.
ئێستا ناڵێم راستەوخۆ دیالۆگێك هەیە، راوێژ هەیە. بەڵام لەداهاتوودا هیوام هەیە كە راوێژكردن دەست پێ بكات. ئێستا نوێنەری ئیسلام هەیە. ئەردۆغان نوێنەری ئیسلامی نەرمی موحافزەكارە، بۆخۆشی سەرۆك وەزیرانە. نوێنەری لیبەراڵەكانیش هەیە. وەكو ئەحمەد ئاڵتان، یاسەمین چۆنگار و ئەوان دەوروبەری رۆژنامەی تارەف نوێنەری لیبەرالزمن. منیش نوێنەری كوردانم. هەروەها من نووسینێكی زۆر كۆنی ئەحمەد ئاڵتانم خوێند دەڵێت وەها بكەن، ئاوەها بكەن. ئەمە بە ئەو و یاسەمینیش بڵێن، هیچ لەمن تێنەگەیشتوون، سەرۆك وەزیران ناچاربوو سەبارەت بەكێشەی كورد هەندێك هەنگاو بنێت. بەڵام نەك بەراستی كێشەی كوردیان ناسی ئەمە دەكەن. كێشەی كورد كێشەیەكی جددی هەبوونی ئەم كۆمەڵگایەیە. ئەو كێشانەی كە تورك لەواتای كۆمەڵایەتیدا دەژین، یان هەر رۆژێك تاوان ـ جنایەت ـ روودەدەن، پێی دەڵێن جینایەتی كۆمەڵایەتی. ئەمە بۆ توركەكانیش ئیتر كێشەیەكی كۆمەڵایەتییە. ئەمە لەهەمانكاتدا كێشەیەكی ویژدانیشە. كێشە كورد كێشەیەكی ویژدانییە. ویژدان ئیتر ناتوانێت تەحەمول بكات. كێشەی كورد ئیتر بۆ توركەكان بووە، بەكێشەیەكی ویژدانی. منیش ئەوكات بۆ بەڕێز ئەردۆغان ئەمە بڵێیم. ئەمە تەنها كێشەیەكی هەبوونی كوردان نییە، لەهەمانكاتدا كێشەی هەبوونی كۆمەڵگای توركیاشە.
لە پێشماندا سێ مانگی چارەنووسساز و ژیانی هەن، لەوە زیاتریش نابێت، لەمەودوا رۆژێك، مانگێك چاوەڕێی كێشەكە بكرێت، تەحەمول ناكات. لەوپلانە چارەسەرییەدا كە من پێشنیاری بكەم، چارەسەرییەك كە ئیرادەی دیموكراتی دەركەوێت كە تیادا نەتەنها مافی كوردان، مافی توركەكانیش تیادا پێناسە دەكرێت. هەتا ئەمە ببێتە چارەسەرییەك. نموونەی ئینگلتەرا و ئیسپانیا باسدەكرێت، بەڵام ئەم دیموكراتی بوونە ئەو نموونانە تێدەپەڕێنێت. گرنگ نییە كێ لەكۆێ دەژێت. پێویستە لەواتای جڤاكیدا ئیرادەیەكی دیموكراتی دەستووری بنەڕەتی دەركەوێت. بەڵام ئەگەر ئەمە لەسەر بنەمای خەڵەتاندن و تەسفیەكردن بگرنە دەست، منیش لە بەرامبەر ئەو بویەرانەی لەمەودوا دەركەون بەرپرسیار نابم. منیش ئەو كات بەكوردان بڵێم ئیتر شتێك لەدەست من نایەت. لەگەڵ ئەوەی ئێمە بۆ چارەسەری ئەوەندە شتمان پێشكەشكرد ئەگەر هێشتا بێ چارەیی دەسەپێنن، بەو واتایە دێت كە ئێوە لەگەڵ كۆكۆژی كەلتووریدا رووبەروودەبنەوە. من دەڵێم چوار كۆكوژی: كۆكوژی كەلتووری، كۆكوژی كۆمەڵایەتی، كۆكوژی سیاسی و كۆكوژی ئابووری. لەبەرامبەر ئەمە خۆتان بپارێزن. كوردان دەزانن شەڕ بكەن. ئەگەر دەوڵەت بڵێت نەخێر، ئیللا من لەنیوتان دەبەم، من ژێرپێتان دەكەم، لەمەدا سوور بێت و بڵێیت وەكو تالیبان و تامیل بەسەر ئێوەش بێنین، من ناتوانم هیچ بڵێم. بەڵام شاخەكانی كوردستان رێگە بەمە نادەن. من بڵێم كە كوردان لەم رەوشەدا ناچار دەبن كە ژیانی خۆیان و ئازادی رەوای خۆیان بپارێزن. تێكۆشانێك كەلەمەودوا پێشی بخەن. دەبێتە تێكۆشانی ئازادی و پاراستنی رەوا. دوای ئەوە من خۆم دەكێشمەوە. ئەوانەی منیان هێناوەتە ئێرە. دەتوانن بشمكوژن، لەوانەیە خۆشم بمرم. ئیدی لێرە شتێك كە من بتوانم بیكەم نامێنێت. لەئێستا بەدواوە ئەوان بۆخۆیان بڕیار دەدەن كە چارەسەرییەك یان شەڕێكی چۆن پێشبخەن. هەروەها من ناتوانم بزانم كە هێزی پێشخستنی شەڕیان هەیە یان نا. پێویستە باش بزانم كە شەڕو سیاسەت چۆن پێشدەخەن. من جددیم. من منداڵیش نییم؛ كاتێك من بڵێم خۆم دەكێشمەوە بڵیم ئیدی بەسە و بەڕاستیش خۆم دەكێشمەوە، بەهەڤاڵانیش بڵێم من بەمردوو بژمێرن. سیاسەت وەها كاری حەسۆ و حسۆ نییە. كارێكی جددییە. من دەڵێم پێویستە لەم پەیڤاژۆیەدا هەركەسێك بەبەرپرسیارێتی نزیك ببێت، ئێمە ئەو بەرپرسیارێتییەی دەكەوێتە ئەستۆمان بەزیادیشەوە پێكدێنین. لەم گفتوگۆیەی چارەسەریدا پێویستە نەك تەنها حكومەت، ئۆپۆزیسیۆنیش بە بەرپرسیاری نزیك ببنەوە.
لەئامەد كۆنگرەی كۆمەڵگای دیموكراتی دروست كرا، با ئەم كارە بە جددییتەوە بكەن. خۆبۆگەل فیداكردن شتێكی وا ئاسان نییە. ئەگەر ئێوە لەسەر ناوی گەل دەردەكەونەڕوو هەندێك شت دەڵێن ئێوە ناتوانن لەبەرپرسیارێتی رابكەن. من كەسێكی تا دوا ڕادە دیموكراتیك و بەسەبرم. ئەگەر من توڕە ببم گوێ لەكەس ناگرم. گوێ لە لەیلا زاناش ناگرم. بەتوندی رەخنەشی بكەم. باهەركەسێك بەرپرسیارێتی لەئەستۆ بگرێت، باكەس لەبەرپرسیارێتی رانەكات، كەس ناتوانێت راش بكات. با رۆشنبیران، لیبەراڵ، دژبەر و هەركەسێك بەشداری ئەم كۆنگرەیە ببێت. ئێوە دەتوانن بڕۆن لەگەڵ رۆشنبیراندا چاوپێكەوتن بكەن. بڕۆنە لای یەشار كەمال، مهری بەللی، ئۆفاك ئۆراس، ڤەداد تورئالی، یالچین كوچەك، پێی بڵێن با دەست لەچیرۆكی ئەرگەنەكۆن و مەرگەنەكۆن بەربدات و بەشدار بێت. پێویستە ئەم كۆبوونەوەیە لەئەنقەرە، ئیزمیر، ئەستەنبۆل لەهەریەك لەم شارانە كامیان بێت دروستی بكرێت.
پێویستە بەڕەنگێكی نائاسایی ببەسترێت، پێویستە لەنێو ئەم یەك دوو مانگەدا كۆببنەوە. پێویستە هەرە كەم هەتا كۆتایی مانگی ئاب ئەم كۆبوونەوەیە بكرێت. دەتوانن پەیوەندی لەگەڵ خەباتی كۆمەڵگای مەدەنی و كۆنگرەی كۆمەڵگای دیموكراتی لە ئامەد بكەن. لە ئێستاوە لە شارەكانیش دەتوانن پێش كۆبوونەوە بكەن. پێویستە هەموو ئەمانە بگاتە كۆتایی مانگی ئاب. پێویستە هەركەسێك لەبەشی جیاوازیش لەم كۆبوونەوانەدا جێگەی خۆی بگرێت با ئۆپۆزیسیۆنیش بن، هەركەس قسەی خۆی بكات. ئەو ئیرادە هاوبەشە كە بەرێگای ئەو شتانەی بگوترێت دەركەوێتەڕوو، بەرلەوەی من پێشنیارە چارەسەرییەكەم ئامادە بكەم، بەمنی رابگەیەنن، لەم چوارچێوەیەدا ئێوە دەتوانن لەگەڵ ئۆفوق ئوراس دا و ئەوانی دیكەشدا چاوپێكەوتن بكەن. سڵاوم بۆی هەیە. لە (ODP) دا دابڕان روویداوە؛ با ئۆفوق ئۆراس بزانێت كە یەكەمین دەستپێكردنمان لەم كارانەدا بە(THKC) (بەرەی رزگاری گەلی توركیا) بووە. دیارە من بوومە ئەندامی ئەوانیش، بەڵام من بەكرداری لەگەڵ ئەواندا دەستمپێكرد. لەدوای ماهر چایان و ئەوانی تر، عومەر ئاینا(برای ئامینە ئاینا)لە (13) ئازادی (1972)دا لە قزڵ دەرە شەهید بوون. هەرچی لەدەستم هات، هەوڵمدا بیكەم و دیكەم. دەنیزو هەڤاڵەكانی لە شەشی مانگی گوڵاندا لەمامەكێ بردیان. لەبەرامبەر ئەمە، لەواری ویژدانییەوە چی لەدەستم هات كردم. هێشتا نوێنەری ئەوان هەرمنم. ئەوە سی وحەوت ساڵە من تێكۆشانی ئەوان بەرێوە دەبەم. ئێمە لە میراسی ماهرو دەنیزەوە دەستمان بەمكارە كرد. وەكو گوتم بەتەواوی بوومە ئەندامی فەرمیان یان نا، گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە كە هێشتا لەلایەنی كردارییەوە نوێنەرایەتیان دەكەم. من كێشەی مەقام و دەسەڵاتم نییە، من لەو واتایەدا ناڵێم كە سەرۆكی ئەوانم. بەڵام لەلایەنی كردارییەوە من هەم نوێنەری كوردانم، ناچاریشم كە نوێنەرایەتی كرداری ئەوانیش، هەرەكەم نوێنەرایەتی بەشێكی گەورەی ئەوانیش بكەم. لەتوركیا دیموكراتی ئیسلامی، دیموكراتی لیبەراڵ هەن، بەڵام بۆچارەسەری ئەو بەشەی كە تێكۆشان بكات و ئەنجام بگرێت دیموكراتی رادیكاڵە. پێویستە ئەو ئەم ئیرادە و رێكخستنە دەرخرێتەڕوو. لەنێو دیموكراتی رادیكاڵدا (DHKC)و گروپەكانی دیكە لەچەپەكانی توركیا. هەروەها ئەوانەی بەخۆیان دەڵێن پارتی یانیش ئینسیاتیف هەن. ئێوە دەتوانن بەوان بڵێین كە با بەسەر وشكی نزیك نەبن، پێویستە هەموویان بەشداری كۆنگرە بن. لەو ئۆپۆزیسیۆنەی ئێستا هەیە هیچی لێ شین نابێت. بایكاڵ و باخچەلی وا دەزانن بە رێگەی بێزاركردنی توركمەنەكان ئۆپۆزیسیۆنی بۆ دەوڵەت دەكەن. بایكاڵ لە رێگەی بێزاركردنی توركمەنی تۆرۆسی رۆژئاوا باخچەلیش بە رێگەی بێزار كردنی توركمەنی تۆرۆسەكەی تر، ناتوانن بەرخودانێكی درێژ بكەن. بەم سیاسەتە ئینجا دەتوانن توركمەنەكان لە ئاناتۆلیای ناوین تەنگاو بكەن، بەڵام ناتوانن بۆ ماوەیەكی درێژ ئەم ئۆپۆزیسیۆنە بەرێوەببەن. لەئەرئەوە پێویستە چاوپێكەوتن لەگەڵ هەموو لایەكدا بكرێت. پێویستە بچنە لای (EMEP)و(SDP) لەوەند توزال، ئوفوق ئۆراس، یەشار كەمال و مهری بەللی ـ لەوانەیە زۆر پیر بووبێت ـ، ڤەداد توركئالی، ئەحمەد ئاڵتان، دوورووبەری روژنامەی تارەف و هەموویان پێویستە هەرچی زووترە ئەوانە هەموو كۆببنەوە. ئێوە دەتوانن ئەمانە وەكو پێشنیاری من بەوان راگەیەنن. من سڵاوی خۆم بۆ ئایشە باتومالو دەنێرم. ئەویش بەم كارانەوە سەرقاڵ دەبێت، وا نییە؟ لەم بوارەدا دەڵێم هەردوو دەستم لەیەخەیانە، لە دەوروبەری گۆڤاری ئەمارگی پنار سەلەك و ئەو ژنەی كە بەرپرسیاری گۆڤاری ئەمارگی بوو. ئەگەر ئەوانیش دەڵێن بۆچوونی ژنان، رەخنەی منیش هەبوون، بەڵام كات نەما، دەتوانن لەم كارانەدا جێگە بگرن. لەگەڵ ئەم كۆنگرەیەدا من چاوەڕێم كە ئیرادەیەكی دیموكراتی دەستووری بنەڕەتی دەركەوێتەڕوو. منیش بەوان دەڵێم بلۆكی دەستەی دەستووری بنەڕەتی دیموكراتی، بلۆكی دامەزرێنەری دەستووری بنەڕەتی دیموكراتی.
لەمەسەلەی مینەكاندا، من دەمەوێت بە ئیسرائیل بلێم، من لەدژی ئیسرائیل و جولەكە نیم. بەڵام ئەمە لە رێگەی بەدزی كڕینی زەوی وزاری حەڕان و بەپشتگیری هێزی دەوڵەت، ناتوانن بۆخۆیان جێگە بەدەست بخەن. دەكرێت لە روحا گەڕەكێكی جولەكە هەبێت. من لەدژی ئەوە نییم جولەكە لەروحا بژین. دەتكرێت گەركێكی ئەرمەنیش هەبێت. پێویستە هەبێت، بەڵام پێویستە بتوانن خۆیان لەسەر بنەمایەكی دیموكراتی دەربڕن، من پێی دەڵێم كۆمەڵگای شەفاف. سڵاو بۆ هەرلایەك...
رۆژ باش
24-6-2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە