ئه‌ی كێ (كوردە عومەر) بداتە دادگا ؟!

Sunday, 28/11/2010, 12:00

1424 بینراوە


لەم ماوەیەدا لەسەر ئەو ئامارانەى بڵاودەكرێنەوە دەربارەى كوشتنى ژنان لەكوردستان گوایە ئەم ڕێژەیە هەڵەیەو ڕاست نییە لەم نووسینە نامەوێ هیچ قسەیەك لەسەر ئەو ئامارانە بكەم كە بڵاو كراونەتەوە بەڵكو دەمەوێ چەند ڕاستیەك لەسەر ئەو فسفسپاڵەوانە دەربخەم كە بەتەمایە نیۆرك تایمزو شەرقالاوسەت بداتە دادگاو سكاڵاى لەسەر تۆمار بكا ، ئەو فسفسپاڵەوانە لەناوەڕاستى مانگى دەى ئەمساڵ لەدهۆك نەدوەیەك لەلایەن پەیمانگایەكى نێودەوڵەتى دەربارەى بارو دۆخى ژنان لەكوردستان ڕێك دەخرێت و كوردە عومەریش بەشدارى نەدوەكەى كردوە ، ئەو كەئێستا بەڕێوەبەرى گشتى بەدواداچونى توندوتیژى دژى ژنانە ئەو ڕۆژەى ئامارەكە لە نیۆرك تایمز بڵاوكرایەوە ئەو لەسەر شاشەى تەلەفزیۆن و راگەیاندنەكان دەركەوت گوایە ئەو ئامارە هەڵەیە و ئەو كەناڵانەى ئەو ئامارانەى بڵاو كردۆتەوە دەیان داتە دادگا ، ئێمەش ئەو بەڵگەیە دەخەیە ینە ڕوو كەئەو فسفسپاڵەوانە لە نەدوەكەى دهۆك خستویە تیە ڕوو. لە دەلیلەكە هاتووە گوایە ئەو لە ڕابردوو پێشمەرگەبووە ، ئەمە یەك دووەیشیان گوایە ئەو بەكالۆریۆسى لەتاریخ لەبەغدا بەدەست هێناوە (وەك لەدەلیلەكە هاتووە) ، ئەم دوولایەنەى ئەمە دەریخستووە دوورە لەراستى و درۆیەكى شاخدارە چونكە ئەو بەهەموو ژیانى پێشمەرگەنەبووە بەڵكە تەنها كارى ڕێكخستنى كردوە بەشایەدى هەموو خەڵك ، هەروەها ئەو دەرچووى تیجارەبوو بەپشتیوانى بەرهەم سالح و بە قبوول خاس و هەموو ساڵێك بەدەورى دوووەم زانكۆى گۆیەى تەواو كردوە نەك زانكۆى بەغدا، ئەو بەتەمایە نیۆرك تایمز بداتە دادگا ئەى كێ ئەو فسفسپاڵەوانە بداتە دادگا لەئەو درۆیە شاخدارانەى لەدهۆك كردوویەت و بۆ پەیمانگایەكى نێودەوڵەتى واى نیشانداوە، هەروەها ئەو وەك ئەوەى دهۆك شوێنێكى دوورە دەستەو كەس ئەو ناناسى بۆیە خۆى وا نیشان داوە، بۆیە پێویستە زانكۆى كۆیە هەڵوێستەیەك لەسەر ئەمە بكات كە ئاخۆ ئەو چۆن شەهادەكەى لە كۆیەیە چۆن تەعدیلى بەغداى كردوە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە